داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌هامه‌تیه‌كانی فه‌رمانبه‌ريی

لەتیف فاتیح فەرەج

 
له‌ یه‌ك رۆژدا دوو فه‌رمانبه‌ری دۆستم بینی، كه‌ هه‌ردووكیان خه‌ڵكانی نیشتمانپه‌روه‌رو دڵسۆز به‌ كاره‌كه‌یانن، هه‌ریه‌كه‌و له‌ شارێكیش داده‌نیشن، یه‌كه‌م باسی بارودۆخی ئێستای خۆی بۆ كردم و گوتی: من موچه‌كه‌م ملیۆنێك و شتێكه‌، ئێستا له‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌دا بووه‌ به‌ 408 هه‌زار دینار، مانگانه‌ 400ه‌كه‌ی ده‌ده‌مه‌ كرێي خانوو، هه‌شته‌كه‌شی بۆ خێزانێكی پێنج كه‌سی ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاوكاريی براو كه‌س نه‌بێت ده‌بێ‌ سه‌ری خۆم 
هه‌ڵگرم و بڕۆم .

دووه‌میش كه‌ دۆست و برایه‌كی ئازیزه‌ ، باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ له‌ شارۆكه‌یه‌ك كرێی خانوه‌كه‌ی 175 هه‌زار دینار بووه‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ موچه‌ به‌م ده‌رده‌ چووه‌، خاوه‌ن خانوه‌كه‌ هاتووه‌ته‌ سه‌ری و داوای لێكردوه‌ خانوه‌كه‌ی چۆڵبكات، ئه‌و براده‌ره‌ پێیوتوه‌: به‌ڵام بۆچی چۆڵیكه‌م؟ كابرای خاوه‌ن خانوو ویه‌تی: كاكه‌ تۆ فه‌رمانبه‌ریت و ئیتر موچه‌ش نه‌ماو كرێ‌ خانووت بۆ نادرێ‌ت، بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ی قڕه‌ قڕ ده‌ست پێبكات به‌ خۆشی چۆڵی بكه‌یت باشتره‌.

له‌م جۆره‌ چیرۆكانه‌ ڕۆژانه‌ به‌ر گوێمان ده‌كه‌ون، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیروان بارزانی نقه‌ی لێوه‌ نایه‌ت و هیچ ڕێچارێكی پێنیه‌، له‌ كاتێكدا رۆژ به‌ رۆژ بارودۆخی خه‌ڵكی خراپتر ده‌بێت.

380 جار خوێندراوەتەوە
14/08/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە