داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عێراق له‌دوای داعش

فاروق عه‌لی‌


ئه‌گه‌ر لێدوانه‌کانی دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی کۆماری خوازه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکی ئه‌مریکا، بکه‌ینه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌پشت دروستکردنی داعشه‌وه‌ بووبن، ئه‌وه‌ به‌پێی لێدوانه‌کانی هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی سه‌ربازیی و سیاسی ئه‌مریکی و ناوخۆیی که‌ قسه‌ له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق ده‌که‌ن دوای داعش، پێده‌چێت مه‌ئموریه‌تی داعش کۆتایی هاتبێ و ئه‌و رێکخراوه‌ به‌ره‌و زه‌وال بچێت.

 هه‌مولایه‌کیش هۆشیاری ئه‌وه‌ده‌ده‌ن ناوچه‌که‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر بچێت له‌دوای له‌ناوچونی داعش، (ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌ سالانی پێشوو چه‌ند که‌سێک ده‌بێته‌ شه‌ڕیان و یه‌کێکیان به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌داته‌ به‌رخه‌نجه‌ر تاگ یانی لێده‌بڕێت و له‌گه‌ڵ هاوکارێکی دا به‌جێیده‌هێڵن، هاوه‌ڵه‌که‌ی ده‌ڵێت: ده‌ترسم نه‌مردبێت و ئیعترافمان له‌سه‌ر بکات، خه‌نجه‌ر وه‌شێنیش له‌ روانگه‌ی متمانه‌ به‌خۆبوونه‌وه‌ ده‌ڵێت: مه‌ترسه‌ وام تێڕاداوه‌ هه‌رگیز راست نابێته‌وه‌).

 جا به‌رپرسانی ئه‌مریکا دڵنیان له‌وه‌ی باشیان ڕاداوه‌ته‌ عێراق و ناوچه‌که‌، بۆیه‌ دڵنیان له‌ به‌رپابوونی ئاڵۆزی زیاترو ئه‌وه‌ ده‌زانن بارودۆخی ناوچه‌که‌ له‌دوای داعش باشتر نابێت له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعش، له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌شدا گه‌لانی عێراق به‌جیاوازیی نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌به‌وه‌ ده‌بنه‌ قوربانیی، به‌ڵام ئایا بارودۆخی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان له‌و کاته‌دا چۆن ده‌بێت؟

 ئه‌گه‌ر ناته‌باییه‌ سیاسیه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستاندا تا ئه‌وکاته‌ به‌رده‌وامبێت ده‌توانرێت هه‌رێمی کوردستان له‌و ئاڵۆزیانه‌ به‌دوور بگیرێت که‌ له‌وکاته‌دا دێنه‌پێش؟
 بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رپرسانی کورد پێش ئه‌وه‌ی پلانیان هه‌بێت چۆن له‌شه‌ڕی موسڵ به‌شدار ده‌بن، نه‌خشه‌ی به‌ په‌له‌یان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزی و ناته‌باییه‌ ناوخۆییه‌کان، چونکه‌ به‌بوونی ئاڵۆزی ناوخۆیی ناتوانین رووبه‌ڕووی ئاڵۆزییه‌ ده‌ره‌کیه‌کان ببینه‌وه‌.


1043 جار خوێندراوەتەوە
14/08/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە