Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید


هەموو حکومەتێک لەدونیادا کە ڕێز لەخۆی و هاوڵاتییەکانی بگرێت، دەبێت یاسای تایبەتی هەبێت بۆ ڕێکخستنی داهاتەکان و خەرجییەکانی جیا دەکرێت، ساڵانە بێت یان چەند ساڵ بەیەکەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت وردبینی بکرێت لەداهات و خەرجیەکانیدا و لە هەمانکاتدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت لەڕووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەهاوڵاتیان، دەکرێت بڵێم: یاسای بوجە یەکێکە لە ستاندەرە جیهانییەکان کە شەفافییەتی وڵاتی پێ هەڵدەسەنگێنرێت، بۆیە نەبوونی یاسای بوجە لەساڵەکانی ۲٠۱۳و ۲٠۱٤ و ۲٠۱٥ و ۲٠۱٦ واچاوەڕێ دەکڕێت کە بۆ ئەمساڵی ۲٠۱۷ نەبێت، ئەم خاڵانەی خوارەوەی لێدەخوێنرێتەوە:
 
یەکەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی ناشەفاف و کار بۆ شاردنەوەی داتاو زانیارییەکان دەکات.

دووەم: حکومەتی هەرێم بڕوای بەدەزگاو دەمەزراوەکانی خۆی نییە کە چاودێری و وردبینی بکەن، لەوانە دیوانی چاودێری دارایی.

سێیەم: حکومەتی هەرێم و حزبە فەرمانڕەواکان و حزبە بەشدارپێکراوەکانیش لەحکومەت، یارمەتیدەری گەندەڵکارانن و هۆکارێکن بۆ شاردنەوەی گەندەڵییەکان، ئەگینا ڕازی نابن بەنەبوونی یاسای بوجە.

چوارەم: حکومەتی هەرێم بەنەبوونی یاسای بودجە هەوڵی ئەوە دەدات کە دەسەڵاتەکان لەیەکتر جیانەبنەوەو فەسڵی سوڵتات نەکرێت.

پێنجەم: حکومەتی هەرێم بە نەبوونی یاسای بودجە ڕێگە خۆشدەکات، کە سەرۆکی حکومەت و ستافەکەی بەرەو دیکتاتۆریەتی "موتڵەق" هەنگاو هەڵگرێت.

شەشەم: حکومەتی هەرێم بە نەبوونی یاسای بودجە هیچ مانایەک ناهێڵێتەوە بۆ سەروەریی یاسا.

هەربۆیە حکومەتی هەرێم یاسای بودجەی نییە تاوەکو دیوانی چاودێری دارایی نەتوانێت هیچ داهات و خەرجییەکی حکومەت وردبینی تێدا بکات، بۆ نموونە حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەوەی ساڵانە یاسای بودجە پەسەند دەکات و زۆر کەمیشی لێجێبەجێ دەکات، بەڵام دیوانی چادێری فیدراڵ تەنها ساڵی ۲٠۱٤ کێشەی هەیە کە یاسای بودجەی نەبووە.
 بۆیە: حکومەتی هەرێم غەرق بووە لە گەندەڵی، ناشەفافی، نادادپەروەری و نایەکسانی و .. هتد.
 
چاکوایە حزبە سیاسییەکان و بەشدارانی حکومەت و بەشدار پێکراوەکان، ڕێگە نەدەن ئەمساڵیش بەبێ بودجە ساڵ بەسەر بەرێت.

لێرەدا لەوانەیە خێرا وتەبێژ بێتەگۆو بڵێت: تاپشکی بەغداد دیار نەبێت، ناتوانین یاسای بودجە دابنێین، کە ئەمە بە تەواوی مانا چەواشەکارییە، بۆیە دەڵێم: هەر حکومەتێک بتوانێت تەنها یەک هەزار دینار داهاتی هەبێت و تەواوی خەرجییەکانی کە چۆن بەدەستیهێناون چۆن سەرفیان دەکات، دەبێت لە چوارچێوەی یاسایەکدا بێت، کە ناوی یاسای بودجەیە و نەبوونی ئەم یاسایەش بووە تا ئێستا حکومەتی هەرێمی بێبەشکردووە لە مینحەو قەرزو هاوکارییەکانی هونه‌ریی و مادی دەزگاو دامەزراوە نێو دەوڵەتییەکان.

1133 جار خوێندراوەتەوە
21/08/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە