Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید


رۆژی 24ی8ی2016 ره‌شنووسی بودجه‌، یان هێڵه‌ گشتییه‌كانی بودجه‌ی ساڵی ۲٠۱۷ گه‌یشته‌ لیژنه‌ی دارایی و تاوتوێی بابه‌ته‌كانی كرا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌:
مضهر محه‌مه‌د، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیران.
مه‌حمود محه‌مه‌د داغر، به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی بانكی مه‌ركه‌زیی.
به‌ڕێوه‌به‌ری خانوبه‌ره‌ی میریی.
به‌ڕێوه‌به‌ری باجه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان.
هێڵه‌ گشتیه‌كانی بودجه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
قیستی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق, بریتین له‌ 1,39٤,373 یه‌ك ترلیۆن و سێ سه‌دو نه‌وه‌دو چوار ملیارو سێ سه‌دو حه‌فتاو سێ ملیۆن دینار.
سه‌رجه‌م ئه‌و سودانه‌ی سه‌ر قه‌رزه‌كانی سه‌رعێراق، كه‌ بۆ ئه‌م ساڵ ده‌بێت بیداته‌وه‌ 3297٤32 سێ ترلیۆن و دووسه‌دو نه‌وه‌دوو حه‌وت ملیارو چوارسه‌دوو سی و دوو ملیۆن دینار.
هه‌روه‌ها قه‌رزه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق گه‌شتوه‌ته‌ 3٤٠86633 سی و چوار ترلیۆن و هه‌شتاو شه‌ش ملیارو شه‌ش سه‌د و سی و سێ ملیۆن دینار، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ كه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵ لانی كه‌م (1٠) ترلیۆنی دیكه‌ زیاد ده‌كات ..
قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق زیاتر له‌(۹٠) ترلیۆنی تێپه‌راندووه‌,
عێراق به‌نیازه‌ رۆژانه‌ بڕی 333٠ سێ ملیۆن و سێ سه‌دو سی هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ بكات، له‌و پشكه‌ ٥٥٠ پێنجسه‌دو په‌نجا هه‌زاری له‌ هه‌رێم و كه‌ركوكه‌وه‌ بێت.
هه‌روه‌ها نرخی هه‌ربه‌رمیلێكی به‌ ۳٥ دۆلار خه‌مڵاندووه‌.
كورتهێنان:
 نزیكه‌ی 34 ترلیۆن دینار ده‌بێت كه‌ ده‌كاته‌ 32% كه‌ ئه‌مه‌ش كورتهێنانێكی ناسروشتییه‌.
ئه‌مساڵ هیچ پله‌یه‌كی دامه‌زراندن نییه‌ جگه‌ "حه‌ره‌كه‌ی میلاكات" واته‌ شوێن به‌تاڵبوون به‌ مردن یان ئیسیقاله‌كرد، شوێنكه‌ی پڕده‌كرێته‌وه‌، ئه‌ویش ته‌نها بۆ سێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و به‌رگریی.
هه‌موو جۆره‌ گوێزانه‌وه‌یه‌ك ڕاده‌گیرێت بۆ مه‌لاكاتی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان، چونكه‌ موچه‌یان به‌رزه‌.
هه‌روه‌ها چاوخشاندنه‌وه‌ به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا، كه‌ داهاتیان لێوه‌ ده‌ستده‌كه‌وێت:
1: چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتییدا.
2: مۆڵه‌تدانی فه‌رمانبه‌ران به‌ مۆڵه‌تی درێژخایه‌ن.
3: چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ راسم و خزمه‌تگوزارییه‌كاندا.
4: زیادكردنی ره‌سمی گۆڕینی جۆری زه‌وی بۆ نیشته‌جێبوون.
5: دووباره‌ كاركردن به‌ ره‌سمی ڤیزا بۆ سه‌ردانییه‌كانی بواری سیاحه‌ی ئایینی.
6: كاراكردنی یاسای كۆنترۆڵی جۆری و پاراستنی به‌كاربه‌ر.
7: فرۆشتنی ئه‌و سه‌یارانه‌ی كه‌ له‌به‌رپرسان وه‌رگیراونه‌ته‌و زیاده‌ن.
8: وه‌رگرتنی رسومات له‌ سه‌فارات و مولحه‌قیاته‌ن، له‌بری ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به‌هاووڵاتیان.
9: كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیفادی فه‌رمانبه‌ران.
19: كه‌مكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كونسوڵخانه‌و سه‌فاره‌ته‌كان.
11: كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان.
12: به‌هێزكردنی بواری ئیداره‌ی باج و گومرگ.
13: رێكخستنی یاساكان و رێنوماییه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا.
14: جێبه‌جێ نه‌كردنی هیچ یاسایه‌كی لاوه‌كی باج و گومرگ.
15: كاراكردنی بانكه‌كان، بۆ وه‌رگرتنی باج و ته‌عریفه‌ی گومرگی.
16: هه‌وڵدان بۆ زیادكردنی باجی تازه‌، وه‌كو باجی ده‌رامه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ران.
17: ڕێگریی له‌ یاسای بودجه‌، كه‌ هیچ یاسایه‌كی باج بگۆڕێت.
18: به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وباجه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ كه‌ له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی نه‌وتن.
19: وه‌رگرتنی داهاتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌باو ته‌له‌فونات.
20: زیادكردنی كرێی بیناو موڵكی ده‌وڵه‌ت و فرۆشتنی هه‌ندێ له‌ موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت
21: غه‌رامه‌كردنی ئه‌وانه‌ی ته‌جاوز ده‌كه‌ن له‌سه‌ر موڵكی گشتیی.
22: دروستكردنی كارتی زیره‌ك بۆ وه‌رگرتنی پێشوه‌ختی داهاتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌باو ئا. 
23: وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌كانی ده‌زگاكانی قاسرین و خانه‌نیشینان و .. هتد.
24: دانانی باجی نرخی كه‌ڵه‌كه‌ بوو "القیمه‌ المضافه‌"
25: زیادكردنی باجی فرۆشتن له‌سه‌ر ته‌له‌فون و ئینته‌رنێت، به‌ئاراسته‌ی سه‌ره‌و ژوور، واته‌ تازیاتر به‌كار بێت، باج زیاد ده‌كات.
26: دانانی باجی به‌كارهێنانی رێگه‌وبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان.
27: به‌كارهینانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ، بۆ كاراكردنی باج ئه‌ستۆپاكی.
29: داشكاندنی قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر هاووڵاتیان به‌و مه‌رجه‌ی قه‌رزه‌كه‌ ته‌سلیم بكه‌ن به‌ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها غه‌رامه‌كردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت ناده‌نه‌وه‌.
30: چاكسازی كارگێڕی له‌ ژێرخانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گومرگ و باجه‌كان.
 31: پیشنیاركردنی په‌یكه‌ری حیسابی بۆ ده‌وڵه‌ت، تاده‌گاته‌ حیسابی سفری.
جێگه‌ی باسه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پاره‌ دزراو به‌هه‌ده‌ر دراوانه‌ی تێدا نه‌كراوه‌ كه‌ به‌رپرسان بردویانه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.


1928 جار خوێندراوەتەوە
25/08/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە