داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئیسلامییه‌كان چی بكه‌ن باشه‌ لەم دۆخەدا؟

محه‌مه‌د حه‌كیم

 زۆرجار له‌ زۆر شوێن و وڵات گوێبیست ده‌بین له‌ سه‌ركرده‌ ئیسلامییه‌كان كه‌ خۆزگه‌ ده‌خوازن له‌ قۆناغه‌كانی پێشوودا ئه‌و كاره‌مان ده‌كردو یا ئه‌و كاره‌مان نه‌ده‌كرد، یان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه‌ دره‌نگ ده‌ستمان پێكرد زووتر ده‌ستمان پێده‌كرد، ئاماژه‌ش زیاتر به‌و كارو هه‌نگاوانه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ ئیسلامیه‌كانی له‌ جه‌ماوه‌ر نزیكتر ده‌كرده‌وه‌ .. واته‌ ئه‌و كارانه‌ی كه‌ له‌ قۆناغی خۆیدا پێداویستی و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكه‌ له‌ رێكخراوو لایه‌نی ئیسلامی.

 
بۆیه‌ بۆ نمونە  له‌ كوردستانی خۆمان، زۆر ده‌یبیستین كه‌ ده‌وترێت خۆزگه‌ ئیسلامییه‌كان پێشه‌نگ ده‌بون له‌ چه‌ك هه‌ڵگرتن بۆ داكۆكی له‌ مه‌زڵومیه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان، بۆیه‌ به‌و دره‌نگه‌شه‌وه‌ كه‌ ئیسلامیی چه‌كی خه‌باتی ڕزگاریخوازی هه‌ڵگرتبوو جێی شانازیە، وه‌ له‌ ساڵانی پاش ڕاپه‌ڕین كه‌ گرانی و نه‌بوونی بوو باری خه‌ڵكی خراپبوو، ده‌بینین زۆر له‌ ڕێكخراوه‌ خێرخوازییه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ كاره‌ چاکەکاریەکانیان  كه‌ زه‌روره‌تی ئه‌و قۆناغه‌و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی بوو، كاریگه‌ری و رۆڵی خۆی بینیوه.

جا ئێستا با پاش ده‌یه‌یه‌ك ئه‌و خۆزگه‌و ئه‌سه‌فه‌ نه‌خۆین و له‌جیاتی ئه‌وه‌ بزانین له‌ ئێستادا قۆناغه‌كه‌ و جه‌ماوه‌ر چی لێمان ده‌وێت؟ ئایا وه‌كو خۆمان ده‌ڵێین (واجب الوقت) و (فقهی ئه‌وله‌ویات) و زۆر له‌و بنه‌مایانه‌ چی له‌ئێمه‌ ده‌وێت؟ 

ئایا یه‌كگرتن و به‌ره‌ی ئیسلامیی و نه‌ به‌ملاو نه‌ به‌ولادا كه‌وتن، دروشمی قۆناغ بێت و شه‌وانه‌ میدیاكان باسی ئه‌و چالاكیانه‌ بگوازنه‌وه‌ باشه‌و ئه‌مه‌ ئه‌ركی هه‌نوكه‌ییمانه‌و ئه‌مه‌ "واجب الوقته‌"! نا، راستە ئەمانە زەرورن، بەڵام زەرورتر ئێستا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری‌ میلله‌تی خۆمان بین و هاوسۆزیان بین و له‌گه‌ڵ ئه‌و زوڵمه‌ نه‌بین ‌ كە لە جه‌ماوه‌ر ده‌كرێت، ده‌بێت بوێرانه‌تر له‌م قه‌یرانه‌ سیاسیی و دارایی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ هه‌ڵوێستمان هه‌بێت، با ئێمه‌ی ئیسلامی پرس و راوێژو كۆبوونه‌وه‌كانمان پێکەوە وەلەگەڵ لایەن و دامەزراوەکانی‌ تر، بۆ ئه‌وه‌ بێت له‌و ڕووه‌وه‌ هه‌ڵوێست یه‌كبخه‌ین و با فشار بكه‌ین و بڕیار بده‌ین و نه‌ترسین، هه‌رگیز به‌هه‌ڵوێستی ئێمه‌ شه‌ڕی ناوخۆ دروست نابێت، با دژی ناحه‌ق و گه‌نده‌ڵی بین له‌ هه‌ر ده‌ڤه‌رو شوێنێك بێت، با وابین كه‌ نه‌وه‌كانی دوای خۆمان ئه‌سه‌ف بۆ هه‌ڵوێستمان نه‌خۆن.

 
وریابن كه‌ ڕامان نه‌كێشن بۆ شه‌ڕی لابه‌لا، چونكه‌ لایەن و كه‌سایه‌تی ئیسلامیی ده‌بێت بزانێت كه‌  ده‌ستبردن بۆ كۆمه‌ڵێك چه‌مك و بابه‌تی هه‌ستیار و سەوابتی‌ ئیسلام  لەم ئان وساتەدا لادانە له‌ کرۆکی‌ چاوەروانی‌ جەماوەر لە ئێمە و له‌ولاشه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌وه‌ ڕه‌د بدرێته‌وه‌ و هه‌موو سۆشیال میدیا خه‌ریكی ئه‌م باس و خواسه‌ بن، ئیتر دواتر چۆن نه‌وه‌ی داهاتوو ناڵێن ئه‌سه‌ف؟! له‌كاتێكدا هاوڵاتی كورد روبعه‌ موچه‌ی به‌چه‌ند مانگێك پێده‌درا مامۆستایان باسیان له‌ نه‌بوونی (حۆری) ده‌كرد له‌ به‌هه‌شتدا، خه‌ڵكی برسیه‌تی و كێشەی‌ لە گەڵ دەق و بابەتە فيکریيەکاندا نیيە و وچاوەروانی‌  هه‌ڵوێستی ئیسلامیانه‌ی واقعیانه‌مان لێدەكات، بۆیه‌ ده‌خوازم لایه‌ن و ڕێكخراوو كه‌سایه‌تی ئیسلامیی كوردستان، تێبگه‌ن و بزانن ده‌بێت ئێستا چی بكه‌ین باشه‌ و چ دروشم كارو هه‌نگاوێكمان جێی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكیه‌.!

2882 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە