داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

چار چییه‌؟

عومه‌ر گوڵپی


له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ڕاوێژكاری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌سه‌ر بارودۆخی‌ باشوری‌ كوردستان، كه‌ ڕۆژی‌ 24ی‌ 9ی‌ 2016 ڕێكخراوی‌ (كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان) له‌ شاری‌ كه‌ركوك سازیدا، زۆر بۆچوونی‌ گرنگ‌و باش خرانه‌ ڕوو، ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌ندامێكی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌، به‌ سێ‌ پێشنیار به‌شداریمان كرد، كه‌ هه‌م دیاریكردنی‌ كێشه‌كان‌و هه‌م پێشنیاری‌ چاره‌سه‌ریش بوون، ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ به‌شدارییه‌كه‌یه‌:

1ــ سه‌ره‌تای‌ ئاڵۆزبوون‌و به‌ بنبه‌ست گه‌یشتنی‌ كێشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ ڕۆژی‌ ڕێگرتن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكرد، هه‌ربۆیه‌ كلیكی‌ ڕێگای‌ چاره‌سه‌ر سه‌رله‌نوێ‌ به‌ ڕێگه‌ پێدانی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌كات له‌وه‌ی‌ موماره‌سه‌ی‌ كاری‌ ڕۆژانه‌ی‌ خۆی‌ بكات، پارتی‌ دیمكراتی‌ كوردسان هێزێكی‌ گه‌وره‌یه‌، خاوه‌نی‌ 38 كورسی‌ په‌رله‌مانه‌، ده‌توانێت‌و مافی‌ خۆشییه‌تی‌ له‌ خه‌باتی‌ په‌رله‌مانیدا كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌وجۆره‌ هه‌مواربكات كه‌ خواستی‌ خۆیه‌تی‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ڕووبدات ته‌نانه‌ت به‌بێ‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانیش ده‌كرێت په‌یامێكی‌ نیه‌تپاكی‌ بێت بۆ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان تا هه‌نگاوێك باشتر له‌ چاره‌سه‌ر‌و گفتوگۆ نزیكببنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ دیموكرات .

2ـ كێشه‌ی‌ دووه‌م‌و گه‌وره‌ی‌ كوردستان كێشه‌ی‌ ئابورییه‌، كه‌ له‌لایه‌ك مووچه‌ی‌ كارمه‌ندان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌و دوا ده‌كه‌وێت، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ بازاڕو كه‌رتی‌ تایبه‌تیش ڕووبه‌ڕووی‌ قه‌یران‌و وه‌ستان‌و به‌ره‌و دوا هاتنه‌وه‌ بووه‌ته‌وه‌، هه‌ردوو هۆكاره‌كه‌ش پێكه‌وه‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ هه‌ژاریی‌‌و خراپكردنی‌ ژیان‌و گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ پێویسته‌ هه‌ردوو هێزی‌ سیاسی‌، پارتی‌ دیموكرات‌و یه‌كێـتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان، به‌ر له‌وه‌ی‌ بیر له‌ هه‌ر چاره‌یه‌كی‌ ده‌ره‌كی‌ بكه‌نه‌وه‌، ئه‌و موڵك‌و ماڵه‌ی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ كۆمپانیاكانیانه‌وه‌ پێكیانناوه‌، چ له‌ ڕێگه‌ی‌ شه‌رعییه‌وه‌ یان ناشه‌رعییه‌وه‌، بیبه‌خشن به‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و خه‌زێنه‌ی‌ گشتی‌، تا كوردستان له‌م قۆناغه‌ به‌رێته‌ قۆناغێكی‌ تر، چونكه‌ ناكرێت ئێمه‌ چاوه‌ڕێی‌ خێرو سه‌ده‌قه‌ی‌ وڵاتان بین له‌كاتێكدا ئه‌و هێزانه‌ی‌ به‌رپرسن له‌ دۆخی‌ كوردستان جووڵه‌یه‌ك نه‌كه‌ن‌و قه‌باره‌ی‌ سه‌روه‌رت‌و سامانه‌كه‌یان گه‌وره‌تر بكه‌ن.

3ـ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك هاوكارو پشتیوانی‌ هێزی‌ پێشمه‌گه‌ بن، هاوكاری‌‌و پشتیوانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شێكی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ باشكردنی‌ ژیانی‌ خۆیان‌و منداڵه‌كانیانه‌وه‌ ده‌بێت، به‌شێكی‌ گرنگ‌و ستراتیجی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ نیشتیمانیدا كۆبكرێته‌وه‌ كه‌ دامه‌زراوه‌ی‌ شه‌رعی‌ له‌ كوردستان ئاراسته‌ی‌ بكات، به‌و كاره‌ش ڕێزو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌نرێت‌و هاووڵاتیانی كوردستانش له‌و دڵه‌ ڕاوكێیه‌ ڕزگاریان ده‌بێت كه‌ له‌كاتی‌ تێكچوونی‌ دۆخی‌ سیاسیدا، هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ گرفته‌كان به‌كاربهێنرێت، به‌ڵكه‌ هه‌میشه‌ هێزێكی‌ مه‌شقپێكراوی‌ پڕچه‌ككراوی‌ ئاماه‌كراوبێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ نه‌یارو دوژمنه‌كانی‌ كوردستان.

ئه‌گه‌ر وامان كرد، ئه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئێستای‌ ده‌بێت‌و ئاینده‌ش.

1049 جار خوێندراوەتەوە
25/09/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە