Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

مه‌سعود حه‌یده‌ر


ئه‌وه‌ی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ به‌رێز هۆشیار زێباری بناسێت و ئاوڕێك بداته‌وه‌ له هه‌شت سال ئه‌زموونی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق و دوو ساڵ ئه‌زموونی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق، ده‌بینێت به‌ڕێز زێباری هێندهی وه‌كو كاربه‌ده‌ستێكی‌ عێراقی‌ كاری‌ كردووه، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌كو كوردێك ئیشی‌ نه‌كردووه، ئه‌م شته باشه یان خراپ، ده‌كرێت لێكدانه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ بۆ بكرێت و بۆ خوێنه‌ری‌ به‌جێده‌هێڵم.

 وه‌كو ئه‌ندامانی‌ كورد له‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌، تێبینی‌ زۆرمان هه‌بووه له‌سه‌ر خودی‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ و وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ناوبراو كورد بووه، زۆر شت هه‌بووه به‌ راسته‌وخۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا، یان له‌ رێگای‌ فراكسیۆنی‌ زه‌رد له‌ په‌رله‌مان، هه‌وڵمانداوه بگاته زێباری‌، تا ئه‌و راده‌ی‌ كه‌ وه‌ڵامی‌ نوێنه‌ره‌كه‌ی‌ پارتیشیان نه‌ده‌دایه‌وه، كه‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ داراییه.

دوای‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه له‌ وه‌زیری‌ دارایی‌، گله‌یی‌ و ده‌ستی‌ تۆمه‌ت بۆ په‌رله‌مانتارانی‌ كورد درێژكراوه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ كوردستانیان گواسته‌وه‌ بۆ به‌غداد.. ئه‌مه‌ش یه‌كێكی‌ دیكه‌یه‌ له‌ نه‌گبه‌تییه‌كانی‌ كورد، كاتێك له‌ هه‌ڵوێستێك یان كارو كردارێكدا، هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی‌ ده‌كرێت، به‌دوای‌ ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن به‌ شه‌ماعه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ تردا هه‌ڵیواسن، خۆزگه زێباری‌ له‌ كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، دانی‌ به‌وه‌دا ده‌نا كه‌ ئه‌و ته‌جاوزاتی‌ یاسایی‌ و دارایی‌ هه‌ندێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ كردووه و هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ده‌دا، نه‌وه‌ك هه‌رچی‌ ده‌نگی‌ به‌و نه‌دابێت، بیكاته به‌عسی‌ و نامه‌رد!!

دیاره تا ئیستا ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی‌ ناو په‌رله‌مانی‌ عێراق نه‌گه‌شتووه‌ته هه‌ولێر، كه‌ چیتر په‌رله‌مانتار له‌ هه‌موو شتێكدا به‌ قسه‌ی‌ حزب ناكات، به‌ڵكو به‌ قه‌ناعه‌تی‌ شه‌خسی‌ بڕیار ده‌دات.

گه‌ر بانگهێشتكردنه‌كه‌ی‌ زێباری‌ له‌سه‌ر پێدانی‌ پاره‌ی‌ جوتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوایه، یان له‌سه‌ر پێدانی‌ مووچه‌و بودجه‌ی‌ پیشمه‌رگه‌ بووایه، یان له‌سه‌ر پێدانی‌ پاره‌ی‌ كۆمپانیاكانی‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بوایه، یان له‌سه‌ر دیاریكردنی پاره‌ بوایه بۆ ٣٠٠٠ پله‌ وه‌زیفی‌ له‌ كه‌ركوك و .. هتد، ئه‌وكات پێش په‌رله‌مانتارانی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌، من شه‌ڕم له‌سه‌ر زێباری‌ ده‌كرد و ده‌مانووت: ئه‌مه‌ دوژمنایه‌تی‌ كورده، به‌ڵام چی بكه‌م له‌و به‌رپرسه‌ كوردانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق، خۆیان به‌ كورد نازانن، تا نه‌كه‌ونه ناو قۆرت (چاڵیَكه‌وه‌).

پێموانییه هیچ په‌ڕله‌مانتارێكی‌ كورد به‌ رۆحی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ناكۆكی‌ كوردستان و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بڕیاریدابێت له‌م كه‌یسه‌دا، ئه‌و فاكته‌رانه‌ی‌ كه‌ متمانه‌ لێسه‌نده‌وه‌یان له‌ زێباری‌ كرده ئه‌مری‌ واقیع، به‌شێكی‌ زۆری‌ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی‌ زێباری‌ و به‌شێكیشی‌ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی‌ براده‌رانی‌ فراكسیۆنی‌ زه‌ر، به‌ بێ بایه‌خكردنی‌ لێپرسینه‌وه‌كه‌و زیاد له‌ پێویست متمانه به‌خۆبوون.

بۆ مێژوو ده‌بێت ئه‌وه‌ بڵێم:
 كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ زۆرترین زه‌غتیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ متمانه‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ دوابخرێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ زێباری‌ تۆڕێكی‌ فراوانی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ سیستمی‌ په‌رله‌مانیدا، په‌رله‌مانتار معاده‌له‌كان ده‌گۆڕێت، هه‌ركه‌سه‌و به‌ پێی‌ قه‌ناعه‌تی‌ خۆی‌ ده‌نگی‌ داوه‌، گه‌ر كوردیش به‌ گشتیی‌ ده‌نگی‌ به‌ مانه‌وه‌ی‌ زێباری‌ بدایه، به‌ زۆرینه‌ هه‌ر متمانه‌ی‌ لیَده‌سێندرایه‌وه‌.


ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

2076 جار خوێندراوەتەوە
25/09/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە