Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عومه‌ر گوڵپی

یه‌ك له‌ شكسته‌كانی‌ ئه‌زموونی‌ حكومڕانی‌ كوردستان به‌ داخه‌وه‌ بریتیبوو له‌ بواری‌ پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان‌و ئینتیما بۆ كوردستان‌و نه‌ته‌وه‌‌و دروستكردنی‌ هاوڵاتی‌ كوردستانی‌.

له‌ ماوه‌ی‌ 25 ساڵی‌ ڕابردوودا ئه‌زموونی‌ حكومڕانیمان نه‌یتوانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ لانی‌ كه‌م هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایه‌ڵی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌هێزی‌ نێوان شاره‌كان، شێوه‌زاره‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ كوردبوون‌و هاووڵاتیبوون‌و ئاینی‌ هاوبه‌ش دروست بكات، هێنده‌ی‌ به‌ ڕه‌فتاره‌كانی‌ ده‌مارگیری‌‌و خێڵگه‌رایی‌ و حزبگه‌رایی‌ زیندوو ڕاگرت، هێنده‌ نه‌یتوانی‌ له‌ هه‌ست‌و نه‌ستی‌ منداڵی‌ كورددا ئه‌وه‌ بچه‌سپێنێت‌و بیكاته‌ گۆشت‌و ئێسقان كه‌ جیاوازی‌ نییه‌ له‌ نێوان سلێمانی‌‌و هه‌ولێر، سۆرانی‌‌و بادینی‌، له‌وه‌ش خراپتر، لێگه‌ڕا‌و كاریكرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌مارگیری‌ حزبی‌ جێگه‌ی‌ هه‌موو ڕایه‌ڵ‌و په‌یوه‌ندییه‌ك كه‌ مرۆڤه‌كان به‌ به‌ها به‌رزه‌كانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، بگرێته‌وه‌ .

نابێت ئێسته‌ش هاووڵاتیان له‌ پرسێكی‌ گه‌وره‌و گرنگی‌ وه‌ك ناڕه‌زایی‌‌و خۆپیشاندانی‌ مه‌ده‌نی‌ درێژه‌ به‌ هه‌مان هه‌ڵه‌ی‌ سیاسییه‌كان بده‌ن‌و له‌نێوان هه‌ولێرو سلێمانیدا جیاوازی‌‌و درزو دڕدۆنكی‌ دروست بكه‌ن، پێویسته‌ مرۆڤی‌ كورد، دهۆك‌و هه‌ولێرو سلێمانی‌ نه‌خوێنێته‌وه‌، بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ یه‌ك گه‌لین‌و چاره‌نووسمان پێكه‌وه‌ به‌ستراوه‌و هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی‌ لێك ترازان سه‌ركۆنه‌ بكرێت، هاووڵاتی‌ وشیار ئه‌وه‌ی‌ لێچاوه‌ڕوان ده‌كرێت.

1186 جار خوێندراوەتەوە
28/09/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە