Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

ئاسۆ گەڵاڵی

خۆپیشاندەران لەزۆرینەی شاروشارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ھاتنە سەر شەقام و ھوتافیان کێشا، مەدەنیانە بۆچونی خۆیانیان خستەڕوو، بەشێکیش لەدروشمەکان ڕویان لە پێکھێنەرانی حکومەت بوو کە حزبەکانن. ئەگەر جاران ڕەخنەکان ئاڕاستەی دوو لایەنە سەرەکیەکە کرابان و (یه‌كێتی‌ و پارتی‌) به‌هۆی‌ ڕێككه‌وتنه‌ ستراتیجیه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ كرداریی‌ هه‌رێم بووبن، ئەوا لە بەروبومەکانی حکومەتی بنکە فراوان بۆ ئەو دوو لایەنە ئەوەبوو کە خەتاکان دابەشکران و ناوی لایەنەکانی دیکەش ھاتنە ڕیـزەوە.

نکۆڵی لێنەکراوە حکومەتی ھەرێم خەتاباری سەرجەم قەیران و کەموکورتیەکانە ئێ حکومەتیش حزبەکان پێکیان ھێناوە کەوایە بەلۆژیکێکی سادە دەتوانین بڵێین ھەر لایەنەو بەپێی قەبارەی خۆی و قەبارەی بەشداریکردنەکەی فاکتەری دروستبوونی ئەم قەیرانانایە، ڕونیـشە بەھێزترین و کاریگەرترین و دەسەڵاتدارترینی نێو حکومەت کە ئێستا  به‌شی‌ زۆری پۆستە سیادیەکانی هه‌ریمی‌ كوردستانی‌ بەدەستەوەیە و موماره‌سه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌ باڵاكه‌ ده‌كات (پارتی دیموکراتی کوردستان)ـە، کەوایە ئەم (زل حزبە) زل خەتابارەو بارە گرانەکەی ئەکەوێتە ئەستۆی، ھەروەک ئەگەر بڕیاربێت دەستکەوێک ھەبێت ھەر پارتیە براوەی سەرەکی و خاوەنی ئەفزەڵی دەستکەوتە وەدیھاتووەکە و پشكی‌ شێری‌ به‌رده‌كه‌وێت.

ئەم ماوەیەی ڕابردوو گوێبیستی زۆرێک لەناڕەزایی دەبین و خۆیشمان بەشێکین لەو دەنگانە بەڵام ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشاو بوویە ھۆکاری نوسینی ئەم نوسراوە یەکێک لەو بۆچونانە بوو کە زۆر دووبارە دەبێتەوە ئەویش "ھەر پێنج حزبەکە وەک یەک خەتابارن!" کە بەڕای من ئەم بۆچوونە لەدڵسۆزیەکی بێ ئاگاوە سەرچاوەی گرتووە و لەجێی ڕەخنە پەسنێکی تەواویشە بۆ پارتی دیموکراتی‌ كوردستان، چونکە پارتی گەرەکیەتی ھەموان بکاتە شەریکی‌ ھەلەکان، لە بەرژەوەندیی پارتیدایە خەڵکی ھەموو پارتەکان بەخەتابار بزانن، ئەمە بۆخۆی ئامانجێکی گەورەی ڕانەگەیەندراوی پارتییە کە "ئاگرە سوورە" لەخۆی دوور بخاتەوە و ئەو دڵسۆزییەش کە زۆربەی لە بێ ئاگاییەوە ئەنجامەکەی بەدیھێنانی ئامانجێکی مەزنی حزبە زەردەکەیە.

پارتی ٢٥ ساڵە سەرجەم جومگە ھەستیارەکانی دەسەڵاتی ھەرێمی بەدەستەوەیەو قسەی سەرەتاو کۆتایی ھەر خۆی دەیکات ئەمما گەرەکیەتی بە دووساڵی بەشداریی ھێندێک لایەن کۆڵی قورسی بەرپرسیارێتیەکانی ئەم چارەکە سەدەیەش بداتە سەر شانی ئەو لایەنانە.

لەناو کورددا بڵاوە، ئافرەتێک ھەبووە (ھەشت جار) ھاوسەرگیریی کردووە و خوشکەکەشی (جارێک)، ھەمووجارێک ئافرەتی یەکەم وتویەتی "من و خوشکەکەم نۆ جار شومان کردووە"، ئاخر پارتی‌ کە ھەزران دەنگی نارازی لە ناوچەکانی فەرمانرەویاتیەکەی ھەن و بریارەدەری سیسەتی ئابوری ھەرێمە ، چ مەعقولە بکرێتە شەریک لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی تردا و ھەموشیان یەک خەتایان ھەبێت؟.

1424 جار خوێندراوەتەوە
29/09/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە