Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

ئه‌كبه‌ر غه‌ریب ئه‌حمه‌د

‌سه‌ره‌تا پێوویسته‌ ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گه‌تیڤانه‌ نه‌ڕوانیینه‌ به‌هاو سه‌نگی ( عه‌قڵ ) چونكه‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی كه‌ خواوه‌ندی ئیسلام له‌ بۆ مرۆڤی داناوه‌ مه‌رجی ( عاقڵ ) بوونی له‌ بۆ مرۆڤه‌كه‌ له‌به‌رچاو گرتووه‌ ، كه‌واته‌ هه‌موو ئه‌حكامێك كاتێك ووجود بوونی دێته‌ دی له‌سه‌ر دروستكراوێك 
كه‌ خاوه‌نی ( عه‌قڵ ) بێت ، ئه‌گین له‌سه‌ر شێتێك یا درووستكراوێك كه‌ عه‌قڵی نیه‌ ئیسلام و ئه‌حكامه‌كانی ووجوب نابێت له‌سه‌ری ؟
هه‌موو ئه‌و پایه‌ و كۆله‌كه‌ گرنگانه‌ی كه‌ سه‌قفی ئیسلامی راگرتوه‌ و له‌ هه‌ره‌ چه‌مكه‌ بایه‌خ داروو به‌ به‌هاكانی ئیسلامن بریتیین له‌ ( نوێژ - ڕۆژوو - حه‌ج ) مه‌رجی ووجووب بوونی هه‌موو ئه‌مانه‌ ( عقڵ ) ه‌ .
خولاصه‌ ئیسلام له‌سه‌ر كه‌سێك ووجووب ده‌بێت كه‌ ( عه‌قڵ ) ی هه‌بێت .
هه‌موو تاكێكی موسڵمان باوه‌ڕی وایه‌ كه‌ ( نه‌قڵ ) یا ( ده‌ق ) له‌ ڕووی ناوه‌ڕۆك وو ووشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی خودای پایه‌ به‌رزوو بێ هاوتایه‌ ، به‌م پێییه‌ش باشی و گونجاوی و دڵسۆزێكه‌ی له‌ هه‌مبه‌ر موسڵمانان یه‌كلای بۆته‌وه‌ ، هه‌موو قسه‌یه‌ك یا گومانێك له‌م ڕووه‌وه‌ ده‌رچوونه‌ له‌سكه‌و رێڕه‌وی موسڵمان بوون ، به‌ واتایه‌كی تر هه‌موو مووسڵمانێك واجبه‌ باوه‌ری وابێت كه‌ هه‌موو
 ( نه‌قڵێك ) له‌ چوار چێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ( عه‌قڵ ) ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌ ،
لێره‌وه‌ ئه‌م پرسیاره‌  دێته‌ گۆو له‌سه‌ر میزان داوای وه‌زنی خۆی ده‌كات ؟؟ 
ئایا ( عه‌قڵ ) ملكه‌چی ( نه‌قڵ ) ده‌بێت یا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ؟؟ 
دیاره‌ ئه‌گه‌ر بگه‌رێیینه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ی ئیسلام كه‌ قورئانه‌ گه‌لێ بابه‌ت به‌دی ئه‌كه‌ین كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ( عه‌قڵ ) داڕێژراوون  و عه‌قڵ هه‌رگیز تێپه‌ری ناكات بۆ نمه‌وونه‌ :
 له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی ( عیسی ) لـــه‌ ( مریم ) له‌ عه‌قڵی كێ دا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ 
( مێیینه‌یه‌ك )  به‌ بێ نزیك بوونه‌ه‌وه‌ له‌  ( نێرینه‌یه‌ك  ) كرداری سك پڕ بوون درووست بێت و منداڵێك بێته‌ كایه‌و مه‌یدانی حه‌یاته‌وه‌ ؟؟ 
 یان بابه‌تی ( اسرا‌و معراج ) شه‌و ڕه‌وی كردنی ( پێغه‌مبه‌ر ) دروودوو سلامی خودای له‌سه‌سه‌ر بێت : ئه‌نجام دانی كارێكی ئاوها له‌ توانای چی مرۆڤێك دا هه‌یه‌ ؟؟ 
 یان له‌ت كردنی مانگ وو مانه‌وه‌ی كه‌سێك له‌سكی حوتێك دا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ كه‌ڕای جیاوازی له‌سه‌ره‌ ؟؟
له‌ راستی دا كاتێك مووسڵمانێك ته‌واوی پێكهاته‌كانی ( نه‌قڵ ) ئه‌داته‌ به‌ر نه‌شته‌ری ( عه‌قڵ ) 
هه‌موو ئه‌و برینانه‌ی كه‌ درووست ئه‌بن دواجار له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ( عه‌قڵ ) به‌جێ ده‌مێنێت ، 
ناكرێت تواناو ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ زه‌وه‌ی ئاسمانی پێك هێناوه‌ له‌ م هه‌گبه‌و توره‌كه‌ بچووكه‌ی ( عه‌قڵ ) دا جێگه‌ی بێته‌وه‌ ، 
چۆن ده‌بێت شتێك قه‌باره‌ی معنوی گه‌وره‌تر بێت بی ئاخنینه‌ شتێكی قه‌باره‌ بچووكتر ، ئاخر چه‌مۆلكه‌یه‌ك ڕووبارێكی تێدا گوزه‌ر ناكات ئه‌گه‌ر داینه‌دڕێت و له‌ ئه‌سڵی چه‌مۆلكه‌ی نه‌یگۆرێت !! ئاخر چۆن ؟؟ كێوێك له‌ شیوێكی بچووك  دا جێگه‌ی ئه‌بێته‌وه‌ ؟؟
با هه‌ندێك له‌و به‌رزیه‌ بێییینه‌ خواره‌وه‌ له‌ بازنه‌یه‌كی بچووك تر دا بخولێییینه‌وه‌ !
ئه‌كرێت هه‌موو ئه‌و سسته‌مه‌ی كه‌ مرۆڤ ئاراسته‌ی ئه‌كات و دایده‌رێژێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی تۆ بێت یا به‌ دڵی تۆ بێت ؟؟ هه‌موو ئه‌و سسته‌مانه‌ی كه‌ بڕگه‌ به‌رژه‌وه‌ندێكانی بۆ مرۆڤه‌و  مرۆڤ كرده‌ن ئه‌بێت ڕچاوی تاك بكرێت یا گشتی ؟؟ بێگوومان گشتی !
پێناسه‌ی ئیسلام له‌ ده‌لاقه‌ ئه‌ده‌بێكه‌یه‌وه‌ واته‌ : ته‌سلیم بوون و باوه‌ر هێنان به‌ته‌وای ئه‌و شتانه‌ی كه‌ خوداوه‌ند به‌ ووجوودوو ووجبی هێناوه‌ه له‌ بۆ مووسڵمانان ،
كه‌وابێ پێویسته‌ هه‌موو تاكێكی موسڵمانان ( عه‌قڵی ) ملكه‌چی ( نه‌قڵ ) بكات ،
له‌ڕاستی دا مه‌رج نیه‌ ( عه‌قڵ ) ده‌رك به‌ ته‌وای هه‌موو ئه‌و زاراوه‌و كاروو كردارانه‌ی خواوه‌ند بكات ، هه‌ر وه‌ك چۆۆن ئێستا هه‌موومان ده‌رك به‌ هه‌موو زانستێك ناكه‌ین ،
جا ئه‌گه‌ر ووترا ئه‌بێت ( نه‌قڵ ) ملكه‌چی ( عه‌قڵ ) بكه‌ین ئه‌و كات پرسیارێك دێته‌ گۆرێ 
كام جۆر له‌ عه‌قڵ و كام ئلاست ؟؟ 
ئه‌وكات ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاستێك بڵێیین ئه‌بێته‌ ڕه‌فزوو بێ به‌ها كردنی ئاسته‌كی   دی 
بۆیه‌ ملكه‌چ كردنی ( عه‌قڵ ) لــه‌ بــۆ ( نه‌قڵ ) له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته‌ .....

1201 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە