Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عەبدولستار مەجید


ئەمڕۆ ١٠ ساڵی تەواو بەسەر تیرۆرکردنی سەرکردەی حەقبێژ و دیبلۆماتکار و پەرلەمانتاری کورد (مامۆستا موحەمەد سەنگاوی)دا تێدەپەڕێت، کە تا ئەم ساتەش شوێن و پێگەی لەناوماندا بە چۆڵی ماوەتەوە و ھەست بە نەبوونی دەکەین.

ئاشنایەتی و ھاوڕێیەتی من بۆ ئەو پیاوە بەرزە مێژوویەکی دوور و درێژی لە خەباتی شاخ و شاردا ھەیە، ئەوەی ڕۆژێک لەگەڵی ژیابێت، شاھێدی گەورەیی و زانایی و لێھاتوویی ئەو پیاوە دەدات.

ئەو پیاوە، کە بوو به‌ ئەندامی پەرلەمانی عێراق، زۆر دلسۆزانە و لێبڕاوانە شەو و ڕۆژی خستبووە سەریەک، بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و ھەر لەو پێناوەشدا گیانی پاکی بەخشی و دەستی ڕەشی تیرۆر و ناپاکی، دەرفەتی خزمەت و ژیانی پێ نەدا.

ھەزاران درود و سڵاو بۆ سەر گیانی پاکت ڕۆڵە بە ئەمەکەکەی کوردستان و سەرکردەکەی ڕۆژی تەنگانە و پەرلەمانتارە بە ھەڵوێست و بە جورئەتەکەی کۆمەڵی ئیسلامیی.

خوای گەورە لەگەڵ شەھیدان و پێغەمبەران حەشرت بکات و ھەمووان بە سەربەرزی و ڕوو سورییەوە لە بەھەشتەکەی خۆیدا پێکەوە کۆبکاتەوە .
ڕۆحت شاد و مەئوات فیردەوسی باڵا و کاروانت بەردەوام.

2721 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە