Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عارف قوربانى


دوێنێ‌ به‌ نیازی‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ كوردستان، به‌ نزیكی‌ كاتژمێرو نیوێك به‌ر له‌ هه‌ستانی‌ فڕۆكه‌, گه‌یشتینه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ دۆسڵدۆرف، ئێمه‌ و چه‌ند خێزانێكی‌ تریش كه‌ هه‌بوو له‌ پێش ئێمه‌وه‌ گه‌یشتبوو، دوای‌ ئێمه‌ش خه‌ڵكی‌ تر هات و توشی‌ هه‌مان كێشه‌ی‌ ئێمه‌ بوون .. كه‌ چووینه‌ به‌رده‌م ئه‌و شوێنه‌ی‌ سه‌رنشینانی‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراقی‌ پێیدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن بۆ شه‌حنكردنی‌ كه‌ل و په‌ل و ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌ تیكت و پاسپۆرت، ته‌ماشامان كرد داخراوه‌., په‌نامان برده‌ به‌ر به‌شی‌ رێنمایی‌ فڕۆكه‌خانه‌، وتیان: بچنه‌ ئۆفیسی‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراقی‌، ئه‌وێش كه‌سی‌ لێ‌ نه‌بوو، ژماره‌ی‌ ته‌له‌فونیان پێداین، هاوڕێكانمان چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیمان به‌و ژمارانه‌وه‌ كرد، هیچ وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه‌. ئۆفیسی‌ هێله‌كانی‌ تری‌ (فلای‌ جیرمه‌نی‌ و توركیش ئێرلاین) كه‌ نزیك به‌ ئۆفیسی‌ عیراقیه‌كان بوون، وتیان: ئه‌وه‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراقی‌ هه‌ر وان، به‌تانه‌وه‌ وتیان: به‌و جۆره‌ رێز له‌ هاوڵاتیانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆیان ده‌گرن!

هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ په‌نامان برده‌وه‌ به‌ر ئه‌و نووسینگانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بلیتمان لێبڕیبوون، وتمان ئه‌گه‌ر جانتاكانیشمان شه‌حن نه‌كرێ‌ ئاساییه‌, ته‌نها خۆمان بگه‌ڕێینه‌وه‌، ئه‌وانیش یه‌ك قسه‌یان هه‌بوو كه‌ "لێره‌وه‌ هیچ ناكرێت" و چه‌ند جارێكی‌ تریش حاڵه‌تی‌ وا روویداوه‌., زۆر ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ریان پێكردین و دواتر وتیان: گوایه‌ به‌رپرسێكی‌ كورد له‌هه‌مان گه‌شت بووه‌ (كارمه‌نده‌كان بۆ ده‌ڵه‌چه‌یی‌ و ماستاوكردن) له‌گه‌ڵی‌ چوونه‌ته‌ ژووره‌وه‌ و ئێستا دێنه‌وه‌، پاش چاوه‌ڕوانیه‌كی‌ زیاتر له‌ سه‌عات و نیوێك, كه‌س له‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراقی‌ به‌ده‌نگ ئه‌و خه‌ڵكه‌وه‌ نه‌هات و فڕۆكه‌كه‌ش ده‌ستی‌ به‌گه‌شته‌كه‌ی‌ كردو ئێمه‌ی‌ به‌جێهێشت. 

جا قسه‌یه‌ك هه‌یه‌ ده‌ڵێن به‌ حوشتریان وتووه‌ ملت گێڕه‌., حوشتر ووتویه‌تی‌ جا كوێم گێڕ نیيه‌., ئه‌و عیراقه‌ش له‌ناوخۆی‌ وڵاته‌كه‌ هیچی‌ به‌سه‌ر هیچه‌وه‌ نه‌ماوه‌، هه‌موو وێران و بنكۆڵ و بێ‌ به‌هاكراوون، به‌داخه‌وه‌ كه‌ نه‌ده‌بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خۆیان له‌خۆیان بچن، كه‌چی‌ له‌م وڵاتانه‌ی‌ ئه‌وروپاش هه‌ر هه‌ڵگری‌ هه‌مان خه‌سڵه‌ت و سروشتن, كه‌ ئه‌وه‌ی‌ رێزو به‌هابێت بۆ مرۆڤ لای‌ ئه‌وان نیيه‌., ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ بینیمان بوونه‌ته‌ مایه‌ی‌ گاڵته‌جاڕی‌ كۆمپانیاكانی‌ تری‌ وڵاتان. 

پێویسته‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌زیران، لانی‌ كه‌م بۆ دروستكردنی‌ به‌هاو هه‌یبه‌ت بۆ خۆیان، نه‌هێڵن كۆمپانیاكانی‌ گواستنه‌وه‌، هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراقی‌، به‌و جۆره‌ سومعه‌ی‌ وڵاته‌كه‌یان له‌كه‌دار بكه‌ن، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش بێڕێزی‌ به‌رانبه‌ر به‌ هاوڵاتیانی‌ خۆیان بكه‌ن, كه‌ نه‌فره‌ت له‌ عیراق بكات .. به‌ناچاری‌ ماینه‌وه‌ و په‌نامان برده‌ به‌ر هێڵی‌ ئاسمانی‌ ئه‌ڵمانیا, تا رۆژێكی‌ تر به‌ هێڵێكی‌ جیاوازتر له‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ عیراقی‌ بتوانین بگه‌ڕێینه‌وه‌., ئه‌مه‌ سه‌رباری‌ زیانه‌ مادیيه‌كانی‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ وایان پێكرا، سه‌رباری‌ له‌ده‌ستچونی‌ كات و به‌رنامه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌، به‌ڕاستی‌ نیگه‌رانیان كردین .. به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سێكی‌ وه‌ك منی‌ ئالوده‌ به‌ ئاو و هه‌وای‌ كوردستان، زۆر زۆر نیگه‌رانی‌ چه‌ند رۆژێك به‌ناچاری‌ مانه‌وه‌مم و به‌ ئه‌ندازه‌ی توڕه‌یی‌ و نیگه‌رانیه‌كانم, نه‌فره‌ت بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی‌ عیراق ده‌نێرم كه‌ مۆڵه‌تی‌ به‌و كۆمپانیایه‌ داوه‌و به‌شی‌ ئه‌وه‌ رێنوێنی‌ نه‌كردووه‌ كه‌رامه‌تی‌ هاوڵاتیانی‌ نه‌شكێنێت.

1699 جار خوێندراوەتەوە
06/10/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە