Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

سۆران عومه‌ر


ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌ به‌ دزینی نه‌وت و به‌شێكی زۆری داهاته‌كه‌ی، دۆسێی گه‌نده‌ڵیه‌كانی به‌ "دیلۆیت" له‌سه‌ری لاناچێ!
ده‌یانه‌وێ به‌پێدانی چه‌ند ملیۆن دۆلارێك به‌م كۆمپانیا ژمێریارییه‌، ڕووی خۆیان سپی بكه‌نه‌وه.

گرێبه‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Deloitte ی ژمێریاری، وه‌ك پێدانی ره‌شوه‌ وایه‌ به‌كۆمپانیایه‌كی بیانی، بۆ ڕوو سپێكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانیان له‌دزینی نه‌وت و بردنی به‌شی زۆری داهاته‌كه‌ی!

ئه‌گه‌ر نا كۆمپانیایه‌یه‌ك له‌ ئیتاڵیاو لوبنان و دوبه‌ی سكاڵای له‌سه‌ر بووبێت و له‌سه‌ر دۆسێی مه‌ترسیدار! به‌ئیفلاس پێكردنی كۆمپانیاو چاوپۆشی له‌سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌! چۆن متمانه‌ی پێده‌كه‌ین بێت وردبینی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بكات! كه‌ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ده‌خاته‌ به‌رده‌ست لای ئێمه‌و له‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ به‌داخه‌وه‌ له‌وێ ئاماده‌ بووه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان و چه‌ندین به‌رپرسی تریان، تۆمه‌تبارن به‌دزینی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی!

به‌داخه‌وه‌ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری داراییش له‌وێ بووه‌، له‌بیری كردووه‌ كه‌ چون بۆ وردبینی خه‌رجی داهاتی نه‌وت ڕێگه‌یان نه‌دان؟ بیریان كردووه‌ ڕاپۆرتی ئه‌مساڵیان نیگه‌رانی گه‌وره‌ی تێدایه‌ له‌سه‌ر هێنانی وه‌ها كۆمپانیایه‌ك؟ 
خێره‌ له‌وێ دانیشتوون بینه‌ری سیناریۆی سپی كردنه‌وه‌ی ڕووی ئه‌وانه‌ن كه‌تۆمه‌تبارن به‌دزینی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی؟

ئاخر له‌كوێی دونیادا بووه‌ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌ به‌ناشه‌فافیه‌ت خۆی كۆمپانیای بیانی بهێنێ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات و ملیۆنان دۆلاری بداتێ و بڵێت: ڕاپۆرت ئاماده‌ بكه‌ن له‌سه‌ر شه‌قافیه‌تی پرۆسه‌ی نه‌وتی!

ئه‌ی باشه‌ ئێمه‌ له‌په‌رله‌مان یاسای سندوقی داهاته‌ نه‌وتی و گازیه‌كانمان دروستنه‌كرد؟ بۆ كار به‌و یاسا ناكه‌ن تا شه‌فافیه‌ت دروست بكات؟ بۆ ڕێگه‌تان نه‌دا لیژنه‌ی دارایی و سامانه‌ سروشتیه‌كانی په‌رله‌مان و دیوانی چاودێری دارایی وردبینی خه‌رجی و داهاته‌كانتات بكات ؟

5579 جار خوێندراوەتەوە
06/10/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە