Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

مه‌جید ساڵح




 لە دوای سەردانەکەی بارزانی و وەفدی هەندێ لە حیزبە کوردیەکان بۆ بەغدا، عەبادی وتی "کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە یەک دوو دانیشتن چارەسەر نابن"..

چەند رۆژێکیش دوای ئەوە حکومەتی هەرێم بەمەبەستی وردبینیكردن لە پرۆسەی دەرهێنان‌و بەبازاڕكردن‌و داهاتی نەوت، گرێبەستێکی  لە گەڵ کۆمپانیای "دیلۆیت" ئیمزای كرد .

میدیاکان و شرۆڤەکارانی سیاسی کوردستان قسەکانی عەبادی و هەواڵی ئەو گریبەستەیان  شی نەکردەوە و هاکەزایی بەسەریدا تێپەڕین.. بەڵکو ئومێدێکی زۆریان لە سەر ئەوە هەڵچنی کە لە ماوەییەکی کەمدا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەبن و بوجەو موچەش لە بەغداوە دەڕژێتە کوردستان..

چاودێرانی سیاسی گومانیان لەوەدا نییە هەم عەبادی و هەمیش بارزانی لە  ژێر کاریگەری دوو هۆکردا کۆبونەوە:

یەکەم: گوشاری ئەمریکا، کە بە تەمایە دواین جەنگی خۆی لە موسڵ بە پاڵپشتی سوپای عێراق و پێشمەرگە بکات. بۆیە خودی کۆشکی سپی بۆ ئەو دیدارە لەسەر خەت بوو.

دووەم: گوشاری ئۆپۆزسیۆن، هەردوو لایان لە دۆخێکی خراپی سیاسی و ئابوریدان. لەوێ نوری مالیکی لە پەرلەمانەوە تەنگی بە عەبادی و حکومەتەکەی هەڵچنیەوە و هەر رۆژەی وەزیرێکی بە تۆمەتی گەندەڵی لادەدات؛ لێرەش شەقامی کوردستان بە هۆی دۆخی خراپی ئابورییەوە، خواستەکانیان ئامانجی حیزبە ئۆپۆزیۆنەکانی تێپەڕاندوە و نەک هەر باوەڕی بە ریفۆرمی ئابوری و سیاسی نەماوە، بەڵکو متمانەی بە هیچ سەرکردەیەکی سیاسی کوردی نەماوە.

بۆیە ئەم لێک نزیک بوونەوەی بارزانی و عەبادی، نابێ بە نزیک بونەوەیەکی ستراتیژی لە قەڵەم بدرێت و میدیاکان و پەرلەمانتارانی کور لە بەغدا نابێ ئوا خەڵک تێگەیەنن کە  ئیتر کێشە سیاسی و ئابورییەکانیان چارەسەر دەبێ. چونکە ئەم لێک نزیک بوونەهێندەی لێک نزیک بونەوەیەکی ناچاری و  تاکتیکیە  لە لایەن هەردوو لاوە، لەوە دەچێ لە هەر ئان و ساتێکدا کۆتایی پێ بێت و دۆخی هەرێم و بەغدا بگەڕێتەوەبۆ دووڕیانی یەکەم.

1325 جار خوێندراوەتەوە
07/10/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە