داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پاش ساڵێك چی؟

محه‌مه‌د حه‌كیم

ساڵێکی ڕێکە شەوو رۆژ ئێمە دەڵێین و ئەوانیش قسەى خۆیان دەکەنەوەو قەیرانەکانیش قوڵتر دەبنەوە، بە جۆرێك قەیرانى دارایی خەریکە قەیرانە سیاسییەكە بیری هەمووان دەباتەوە، ناڕەزاییەكانی جەماوەریش زیاتر دەبن و ئاییندەش ناڕوونە!

چوار حیزبەکە نەیانتوانى ببن ... بۆیە ئەوان و تاكحزبەکەش (کە بەڕواڵەت سەرکەوتوو و لەناخدا وانەبوو)وە ئەوانى تریش و بیرۆکەى نۆیی ئەنتى حیزب، ئەم قەیرانانەى پێ چاک نابێت!

منیش بۆیە کورتی دەنووسم، چونکە جەماوەر بیزاربوو لە بیستن و نووسین!

بۆیە پاش ساڵێک، پێموایە چیتر نابێت کات بەفیڕۆ بدەین و هەروەکو جاران بیڵێینەوە، ئێستا ئیدی پێویستمان بە گفتووگۆی جدی هەمەلایەنە هەیەو دەبێت هەنگاوی نوێ بنێین و خۆمان ڕێکخەینەوە و چیتر نەگەڕێینەوە بۆ دواوە، ناشبێت ئەم دۆخە چەقبەستووە بەردەوامبێت، ئەگەرنا هەموومان زەرەر دەكەین، بەڵام زیانەکەش وەکو دەستکەوتەکان، هەر یەکەو بە پشکى خۆی!

1236 جار خوێندراوەتەوە
13/10/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە