داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌م دۆخه‌ش تێده‌په‌ڕێت

ئازاد جه‌لال


ئه‌م وه‌زعه‌ كاتیه‌ و باش ئه‌بێت، ژیان وه‌ك خۆی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، سه‌یران‌و گه‌شت‌وگه‌ڕان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، جا ئه‌و كاته‌ قه‌نه‌فه‌ به‌تاقمی قه‌نه‌فه‌ ئه‌ڵێ‌ بچۆ به‌و لاوه‌، ئومێدم هه‌یه‌، باخه‌ڵمان جارێكی تر پڕده‌بێته‌وه‌ له‌ پاره‌ی مه‌عاش، تۆ ئه‌گه‌ر پاره‌ت هه‌یه‌، عه‌رزه‌یه‌ك بكڕه‌ ئه‌گه‌ر دوو ساڵی تر ئه‌م كاته‌ زره‌رت كرد له‌سه‌ر من .. دایمه‌ن قه‌یران چێژی خۆی هه‌یه‌، وه‌زعه‌كه‌ به‌لای منه‌وه‌ ته‌نیا بۆ تازه‌ هاوسه‌رداره‌كان تۆزێك سه‌ختتره‌، به‌ته‌سه‌وری من دۆخه‌كه‌ هه‌نگاوێك ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌مه‌ خه‌و نیه‌ بینبێتم، به‌ڵكو كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌زموونه.

ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا به‌ به‌راورد به‌ نه‌وه‌ته‌كان‌و سه‌ره‌تای دووهه‌زاریش وه‌ك زه‌ڵاته‌ وایه‌.، وه‌ڵایی من ئه‌و كاته‌ دوكانم هه‌بوو، خوا ئاگاداره‌، كه‌ موشته‌ری ده‌هات بۆ كڕینی شمه‌ك، خۆم تۆزێك بۆی ده‌گریام، ئینجا (100) غرام شه‌كر، یان (چا)م ده‌دایه‌. .. له‌بیرمه‌ ئارد فه‌رده‌ی به‌هه‌زار دیناربوو، ڕۆن كیلۆی به‌ (50) دینارو زیاتریش بوو، ڕاسته‌ ئیش هه‌بوو، به‌ڵام هه‌باشه‌ش بویتایه‌ ته‌نیا به‌شی قووته‌كه‌ی ده‌كردی، باری ئه‌منیش سفر بوو، ئێمه‌ له‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆ كۆڵان‌و كۆڵان ده‌چووبن بۆ قوتابخانه‌.

كه‌ ته‌عینش بووم، به‌ (220) دینار له‌ دێیه‌كی دووری پێنجوێن، كرێی هاتن‌و ڕۆیشتن.
 
له‌ ڕۆژی به‌فردا ده‌گه‌یشته‌ (70) دینار، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌تراكتۆر له‌پێنجوێنه‌وه‌ ده‌چووم بۆ گونده‌كه‌‌ .. تێشمانپه‌ڕاند.

هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك كاتی ئه‌وێ‌، كێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ په‌رده‌ی ڕه‌شمان داداوه‌ته‌وه‌، ته‌نیا یه‌ك دیوی ژیان ده‌بینین، خؤ ئه‌گه‌ر ئه‌م دیوه‌ ڕه‌شه‌ بێته‌ په‌ند، هه‌م بۆ ده‌سه‌ڵاتداران له‌لایه‌كه‌وه‌‌و هه‌م هاوڵاتیش، له‌كاتی چاكبوونی دۆخه‌كه‌دا پلانی بۆ داهاته‌كه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا  "فه‌ نیعمه" زه‌ره‌رمان نه‌كردووه.

ماشه‌ڵا گه‌نم یه‌ك به‌ دڵی جوتیار بڕیوتی، گوێز هه‌ر باسیناكرێت، گه‌زۆ هه‌ر خۆی باریوه.
 
هیچ ڕۆژێك نییه‌ له‌ هه‌واری شار (6ـ8) حه‌فله‌ی تیا نه‌بێت، شه‌تڵگاكانیش ئاسۆی تیایه‌، هه‌ر ماڵه‌و خه‌ریكی لێدانی "بیر"ن، بیری نه‌وت نا، بیری ئاو، باشه‌ لێدانی بیرێك به‌دزییه‌وه‌ (80) وه‌ره‌قه‌ی تێئه‌چێت یانی چی؟! یانی پاره‌ هه‌یه‌.، ئێ‌ له‌گه‌ڵتانم، ژیان بۆ هه‌ندێك سه‌خته‌، به‌ڵام هه‌ر ته‌نگانه‌ به‌ری كورته‌. خوا لاماندا له‌نه‌خۆشی‌و به‌ڵای خراپ بایی هه‌موو دونیایه.

باوه‌ڕ به‌و گێڕانه‌وه‌ سۆزدارییانه‌ی هه‌ندێك كه‌س مه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ داون بۆ ڕاكێشانی نێچیر، من به‌حوكمی پیشه‌كه‌م تێبینی شتێكم كردووه‌، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیستغلال ده‌كرێن، له‌لایه‌ن سواڵكه‌ر و فێڵبازه‌كانه‌وه‌ ژنن، برانه‌ڕۆ ژنان چه‌ند به‌سۆزن ..

له‌ لای دوكانی په‌ره‌مێزه‌كه‌ بوه‌سته‌، هه‌ر ژنێك هات بڵێ، توخوا خوشكم لێم قه‌وماوه‌ هاوكارییه‌كه‌م بكه‌ی، به‌قورئان تا ئێواره‌ (80) هه‌زار دینار ده‌كه‌وى.

ته‌بعه‌ن دوێنێ‌ كابرایه‌كی سوڵكه‌رم له‌ڕایی خوا له‌به‌رده‌م دوكانی په‌ره‌مێزه‌كه‌وه‌ برده‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، پاره‌ی سواڵیه‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌فته‌كرد و بۆم بژارد، (71) هه‌زار كه‌وتبوو، وتی: هه‌مووی پاره‌ی ژنه‌، ئه‌م ملپانانه‌ هیچیان له‌ده‌ست نابێته‌وه‌. هه‌ر پێمان ئه‌ڵێن: خوا بتداتێ.


1100 جار خوێندراوەتەوە
14/10/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە