داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

جیاوازی نێوان (مۆڵەتی شۆفێری)و (مۆڵەتی دایک و باوکایەتی)

هێمن عه‌بدولقادر


تۆ ئەگەر ئوتومبێلێک بکڕیت, نابیت بە (شۆفێر), بەڵکو دەبیت بەخاوەنی ئۆتۆمبێل، لەراستیدا شۆفێری هونەرە، مرۆڤ بۆ ئەوەی هەر هونەرێکیش بەدەستبهێنیت، دەبێت بچیت بخوێنیت بروانامە و مۆڵەتی تێدا وەربگریَت ..

مرۆڤ بۆ ئەوەی ببێت بەشۆفێر و بتوانێت ئاسنێکی بێ رۆح و گیان بئاژووێت. دەبێت کوڕاسە وەربگرێت, بەشداری تاقی کردنەوە بکات, ترایی بدات، لە هەمووی گرنگتر ئەبێت دەربچێت ئەنجا پێیدەوترێت: شۆفێر و مۆڵەتی دەدەنێ.

ئایا سەیر نبیە مرۆڤ بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ ئاسن و پلاستیکدا بکات ئەو هەموو رووخسەت و تاقیکردنەوەیه‌ی دەوێت، کەچی ئێمە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتری خاوەنی هیچ مۆڵەت و هونەرێک نەبین؟

تۆ ئەگەر لەماڵەکەی خۆتدا گیتارێکت هەبێت, یان پیانۆیەک خۆ راستەوخۆ نابیتە ژەنیار، تەنها دەبیتە خاوەنی ئامێرەکە، مرۆڤ بۆ ئەوەی ببێت بەژەنیار, دەبێت چی بکات؟
دەبێت بچێت بخوێنێت، دەبێت فێر بێت نۆتەی مۆسیقا بخوێنێتەوە، دەبێت فێر بێت پەنجەکانی چۆن بەکار بهێنێت، دەبێت فێر بێت چۆن جوانکاری و وردەکاری بکات تا ئاوازی نەشاز و ناخۆش نەدات بەگوێی خەڵکیدا.

کەواتە:
هەر وەکو چۆن هەبوونی ئوتومبێل مرۆڤ ناکات بە شۆفێر، هەروەکو چۆن هەبوونی (پیانۆ) تۆ ناکات بە پیانۆ ژەن، هەر بەم چەشنە تەنها بە هەبوونی منداڵ, مانای ئەوە نییە کە تۆ ئەبیت بەدایک یان بە باوک، لەراستیدا دایکایەتی و باوکایەتی هونەرە.

ئەو منداڵەی کە وردەکاری و جوانکاری زۆری تیَدا بەکار دێت, وەکو ئەو ئامێرە وایە سبەینێ ئاوازی نەشازی کۆمەڵایەتی نادات بەگوێی خەڵکیدا, نابێتە دەسەڵاتدارێکی ستەمکاری ملهوڕ، نابێتە کەسێک هەرچی ڕشانەوەی زیهنی بەدەم و بەمێشکیدا هات, بەخەڵکی بڵێت, چونکە هونەری تیَدا بەکار هاتووە.

بەپێچەوانەوە ئەو منداڵانەی کە هیچ هونەرێکیان تیَدا بەکار نایەت د، سەرەنجام وەک ئەو ئامێرەی کە بەدەست کەسێکی نەشارەزاوەیە، لەژیانی رۆژانەیاندا بەردەوام لەریتم دەردەچن، ئاوت دەکەن، نەشاز ئەکەن، کاتێکیش تووشی شڵەژانێک دەبن لە ژیانیاندا, نازانن پەنجەکانی بیرکردنەوەیان لەسەر کام تەلی ژیان دابنێن، لەبری ئەوەی ببنە جێگەی رەزامەندی خەڵکی, دەبنە لۆمەکار.

بەم چەشنە تێدەگەین کە:

هەموو ئەو ئینسانە بێرەحمانەی کە چێژ لە ئازاری خەڵک دەبینن، هەموو ئەو ئینسانانەی بەو پەری ئەعساب ساردییەوە خەڵک دەکوژن، هەموو ئەو ئینسانانەی کە بەبێ ویستی خۆیان بە تاوانێک کەوتوونەتە سوچی زیندان، یان لەسوجێکی ئەم دنیایەدا پەراوێزکەوتوون، گوناهی خۆیان نییە, بەڵکو هی ئەوەیە کە دایک و باوکیان هیچ هونەرێکیان تیَدا بەکار نەهێناون، چونکە دووبارە دەبێت بیڵێینەوە کە (دایک و باوکایەتی هونەرە)

چۆن بەتەنها هەبوونی ئوتومبێل ناتکات بەشۆفێر، بەهەمان شێوە تەنها هەبوونی منداڵ ناتکات بەدایک و باوک.

لەبەر ئەوە منداڵەکانتان بە هونەرەوە گەورە بکەن، زەحمەت بدەنە بەرشانی خۆتان، ئەگەر ئەتانەوێت دراوسێکەتان کەسێکی باش بێت، ئەگەر ئەتانەوێت هاوکار و هاوپیشە و هاورێکانی فەیسبووکتان کەسانی باش بن، ئەگەر ئەتانەوێت خەڵکی بەزەیی و تێگەشتنی هەبێت بۆتان و ئێوەش بەزەیی و تێگەشتنتان بۆ خەڵکی هەبێت, ئەگەر دەتانەوێت حوکمڕان و دەسەڵاتدارەکانتان کەسانی دادپەروەر و باشبن، ئەگەر ئەتانەوێت ئەو کەسانەی کە سبەینێ ئەبن بەزاواتان, یان ئەبن بە بوکتان کەمترین کێشەیان هەبێت لەگەڵتان، زەحمەت بخەنە سەر شانی خۆتان منداڵەکانتان بەهونەرەوە گەورە بکەن، ئەگینا دوایی منداڵەکانتان دەبنە ئامێرێکی بێ گیان .. مرۆڤ کە بوو بە ئامێر, دیارە کە بەزەیی بە هیچ کەس و بە هیچ شتێکدا نایەتەوە.
 

897 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە