داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مه‌م به‌ دڵ بوو

ئازاد جه‌لال


كابرا به‌حسابی خۆی داهێنان ده‌كات، شه‌كراوه‌كه‌ی كتێبێكی مه‌حوی بوو، ئه‌و ڕۆژه‌ كتێبفرۆشێكم له‌بازاڕ بینی، وتی: مامۆستا ئازاد بیكه‌ن له‌ ڕای خوا به‌و خه‌ڵكه‌ بڵێن با كتێب نه‌كه‌ن به‌ شه‌كراو، ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆِ (15) كتێبی (مه‌حوی) م كڕیوه‌ دانه‌ی به‌ (2) هه‌زار دینار ..

له‌ باخچه‌ی ڕازاوه‌، به‌شداری شه‌كراوێكم كرد، كاكی زاوا شه‌كراوه‌كه‌ی سنۆبه‌ر بوو، جا له‌ هۆڵه‌كه‌ هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌ یه‌كی سنۆبه‌رێكمان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، به‌ ته‌كسی هاتمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ كابرای ته‌كسی وتی: ئه‌مه‌ خۆ ئه‌مڕۆ ڕۆژی سنۆبه‌ری جیهانی نه‌بووه‌، وتم: نه‌وه‌ڵا ئه‌مه‌ شه‌كراو بوو. وتی: ده‌ی گڵه‌كه‌ی بڵاو نه‌بێته‌وه‌، به‌قورئان دات ئه‌به‌زێنم ..

وه‌ڵا ئه‌گه‌ر تۆزێكی تری له‌سه‌ر بوایه‌ ئه‌م وه‌زعه‌ ئاوا باش بڕۆیشتایه‌ له‌شه‌كراو خواردنه‌وه‌‌و بۆنه‌ی گواستنه‌وه‌ شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌مان ئه‌بینی كه‌ بیخه‌ینه‌ بن هه‌نگڵمان به‌ خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌ده‌هات.

ڕۆژێك كوڕێكی گه‌نج ته‌له‌فوونی بۆ كردم وتی: مامۆستا ئه‌وه‌ من چی بكه‌م ماره‌ییه‌كه‌م جیاواز بێت و ده‌نگ بداته‌وه‌‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كان بێن ڕه‌سم بگرن‌و له‌ فه‌یسبووكیش ده‌نگ بداته‌وه‌؟! وتم: برای خۆم ئیشت چییه‌؟ وتی: وه‌ڵا فیته‌رم، شوكر وه‌زعم زۆر باشه‌، ئه‌و كاته‌ ئه‌زمه‌ی فیت په‌مپ بوو، من خۆم چوار جار فیت په‌مپه‌كه‌م سووتابوو، وتم: وه‌ڵا برام مردوو له‌وه‌ پاكتر ناشۆرێت فیت په‌مپ بێنه‌ وه‌ك شه‌كراو داینێ‌  .. هههههه. 

بریتانییه‌كان تا ئێستاش خورافه‌ی وا له‌ناویان هه‌یه‌، دایكی نه‌نكم زیندوو كه‌یته‌وه‌ باوه‌ڕیان پێناكات، لایه‌كی ئه‌و ئه‌مریكا زله‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی بورج‌و خورافه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، یابانیه‌كان كه‌ زۆر پێشكه‌وتوون، له‌ نێو ژیانی خێزانیان پابه‌ندن به‌ بنه‌مای كولتووری (200) ساڵ پێش ئێستایان!

كه‌چی ئێمه‌ی كورد ئه‌و نه‌ریته‌ جوانانه‌مان بۆ مه‌راسیمی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌، نه‌ریتی عه‌ره‌ب و فارس و تورك ده‌كه‌ینه‌ بۆنه‌ی ژن گواستنه‌وه‌ و به‌ گۆرانی عه‌ره‌بی هه‌موو ئاڵتوونه‌كان ده‌كرێن به‌ بووكه‌وه‌، به‌ ڕه‌قسی میسرییه‌وه‌ پێشوازی له‌ بووك ده‌كرێت.

نه‌ریته‌ ڕه‌سه‌نه‌ كورده‌وارییه‌كان كه‌ موڵكی هه‌ر هه‌موومانه‌ و هه‌م كچ و كوڕیش هه‌م خێزانی كوردی و منداڵه‌كانمان به‌ كلتووری خۆمان ئاشنا ده‌كه‌ین‌و وه‌فايشه‌ بۆ باو باپیرانمان‌و ئاسانیشه‌ و په‌یوه‌ندی داته‌پیوی كۆمه‌ڵایه‌تيشمان به‌هێز ده‌كاته‌وه.

ئه‌م شاییه‌ له‌ گوندی زه‌لان ـی شارباژێڕ له‌ هه‌ره‌ نموونه‌ جوانه‌كانه‌، به‌شێوازی كورده‌واری ڕه‌سه‌ن ئه‌نجامدرا، ئاوێنه‌ و گۆرانی چه‌پڵه‌ و ئاماده‌كردنی چێشت ‌و ماین و جل‌و به‌رگی ڕه‌سه‌ن، كوردستانیان له‌ جوانی نوقم كردبوو. پیرۆزتان بێت ..

1187 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە