داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

وەڵامێک بۆ وەزیری سامانەسروشتیەکان

سۆران عومه‌ر


وەڵامێک بۆ وەزیری سامانەسروشتیەکان 

وردەکاری ناڕاستی 20 ملیار دۆلار قەرزاریی حکومەت 

حکومەتی هەرێم ماوەیەکی زۆرە دەیڵێتەوە گوایە 20 ملیار دۆلار قەرزارە، ئەم ژمارە تاکو ئێستە وتراوەتەوەو هیچ بەڵگەیەک نەخراوەتە ڕوو لەسەر ئەو قەرزە، بۆیە پاش بەدواداچونێکی زۆر گەشتمە ئەو ئەنجامەی کە حکومەتی هەرێم نەک قەرزار نییە، بەڵکو لە ساڵی 2014 کە یەکەم ساڵی قەیرانی داراییەو 12 موچەی داوە بەموچەخۆران لەکۆتایی ساڵدا لە 31/12/2014 بەنوسراوی فەرمی سەرۆکی حکومەت بەژمارە 3539 ی 30/4/2015 کەئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەنوسراوی ژمارە (ک 1587 لە24/5/2015) ئاراستەی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی کردووە، لەو نوسراوەدا کە بەیاننامەی دارایی بۆ ساڵی 2014 یە،  حکومەتی هەرێم نەک قەرزدار نەبووە بەڵکو خاوەنی 8 ترلیۆن و 811 ملیارو 89 ملیۆن دیناری نەقدی بووە! 
ئەمەش وردەکاری ئەو خەرجی و داهات و پارە نەقدییانەیە :
حکومەتی هەرێم لەساڵی 2014 دا بەکۆی گشتی بڕی 14 ترلیۆن و 809 ملیارو 592 ملیۆن دیناری سەرف کردووە وەک لەخشتەی ژمارە 2 ڕونکراوەتەوە، بەم جۆرە:
بڕی 12 ترلیۆن و 728 ملیارو 193 ملیۆن دیناری بۆ موچەو خەرجی بەکارخستن سەرف کردووە.
بڕی 2 ترلیۆن و 81 ملیارو 399 ملیۆن دیناری بۆ بواری وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان خەرج کردووە.
لەخشتەی ژمارە 6 دا وردەکاری خەرجیەکان بەپێی سەرۆکایەتی و وەزارەت و دەستەو دەزگاکان ڕونکراوەتەوە.
بزانین ئەو پارانەیان لەکوێ بووە واتە 14 ترلیۆنەکە لەکوێوە هاتووە :
حکومەتی هەرێم بۆخۆی لەساڵی 2014 داهاتەکانی 9 ترلیۆن و 109 ملیارو 589 ملیۆن دینارە وەک لەخشتەی ژمارە 4 دا ڕونکراوەتەوە بەمجۆرە بووە:
داهاتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی بڕی 4 ترلیۆن و 884 ملیارو 786 ملیۆن دینار بووە.
ئەو پارانەی حکومەتی عێراق لەساڵی 2014 و مانگی 1 و 2 لەگەڵ مانگی 11 و 12 دا ناردویەتی بۆ هەرێم بڕی 2 ترلیۆن و 280 ملیار دینارە.
داهاتی ناوخۆش 1 ترلیۆن و 944 ملیارو 803 ملیۆن دینارە. 
حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2014 دا دەستیدا لە سیولەی نەقدی بانکەکان، بەبانکی بازرگانی و ئەهلی و حکومی واتە بڕی 12 ترلیۆن و 761 ملیارو 897 ملیۆن دیناری لەو بانکانە بەنەقدی دەرهێناوە، وەک لەخشتەی ژمارە 9 دا بەم جۆرە ڕونکراوەتەوە: 
سیولەی بانکە ئەهلیەکان لای بانکی ناوەندی / لقی هەولێر، بڕی 4 ترلیۆن و 307 ملیارو 447 ملیۆن دیناری دەرهێناوە.
سیولەی بانکە ئەهلیەکان لای بانکی ناوەندی / لقی سلێمانی،  بڕی 2 ترلیۆن و 469 ملیارو 450 ملیۆن دیناری دەرهێناوە.
سیولەی بانکە بازرگانیەکان کەبەکارهێنراوە بڕی 3 ترلیۆن و 890 ملیار دیناری دەرهێناوە.
پارەی هاوڵاتیان لەبانکەکان کەبە توفیرو ودائع و جاری دانرابوو لەبانکە حکومیەکان بڕی 2 ترلیۆن و 95 ملیار دیناری دەرهێناوە.
1- حکومەت 14 ترلیۆن و 809 ملیارو 593 ملیۆن دیناری سەرفکردووە.
2- حکومەت 9 ترلیۆن و 79 ملیارو 620 ملیۆن داهاتی هەبووە.
3- بڕی 12 ترلیۆن و 761 ملیارو 897 ملیۆن دیناریشی لەبانکەکان دەرهێناوە.
کەواتە وەک لە خشتەی ژمارە 11 دا ڕونکراوەتەوە حکومەت 8 ترلیۆن و 811 ملیارو 89 ملیۆن دینار ڕەسیدی نەقدی هەبووە لە 31/12/2014 دا .
هەر لە 2014 دا بڕی 84 ملیار دینار بۆ پێشمەرگەو 43 ملیارو 800 ملیۆنیش بۆ ئاوارەکانی دهۆک لەلایەن حکومەتەوە سەرفکراوە.
واتە حکومەت کە پێ دەنێتە ساڵی نوێی 2015 بڕی 8 ترلیۆن و 811 ملیارو 89 ملیۆن دینار ڕەسیدی نەقدی هەبووە.
ئەمە جگە لەوەی بڕی 500 ملیۆن دۆلاریشی لەبەغدا وەرگرتووە.
حکومەت لەکۆتایی ساڵی 2014 دا بڕی 8 ترلیۆن و 811 ملیار دیناری خۆیی هەبووەو 500 ملیۆن دۆلاریشی لەتورکیا وەرگرتووە. 

لەساڵی 2015 لەمانگی 1 تاکو مانگی 6 بەغدا ئەم بڕە پارانەی بۆ هەرێم ناردووە:
مانگی 1 بڕی 250 ملیار دینار
مانگی 2 بڕی 490 ملیار دینار.
مانگی 3 بڕی 523 ملیار دینار.
مانگی 4 بڕی 543 ملیار دینار.
مانگی 5 بڕی 508 ملیار دینار.
مانگی 6 بڕی 166 ملیار دینار .
لەگەڵ 44 ملیار دینار بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان. 
بەکۆی گشتی بەغدا لەساڵی 2015 دا بڕی 2 ترلیۆن و 524 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە.
لە 24/6/2015  هەرێم بۆخۆی ڕۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، ئەمەش بەڵگەی داتای فرۆشی نەوتی هەرێم لەمانگی 6 تاکو مانگی 12ی ساڵی 2015 .
بەپێی نوسراوی جێگری سەرۆکی حکومەت بەژمارە 9425 لە 16/12/2015 کە بۆ گشت وەزارەتەکانی ناردووە، دەڵێ 78 ملیۆن بەرمیل نەوتمان بەبڕی 3 ملیارو 200 ملیۆن دۆلار فرۆشتووە کەبەدنیار دەکاتە 3 ترلیۆن و 500 ملیار دینار.
داهاتی ناوخۆش لەساڵی 2015 دا دەکاتە ترلیۆنێک و 800 ملیار دینار.
لەساڵی 2015 دا وڵاتی تورکیا وەک قەرز بڕی 500 ملیۆن دۆلاری دابە هەرێمی کوردستان.
کۆی گشتی داهات و پارەی هاتووی بەغداو قەزری تورکیا بۆ ساڵی 2015 دەکاتە :
بڕی 8 ترلیۆن و 424 ملیار دینار بووە. 
لەم ساڵەدا حکومەت تەنها موچەی 8 مانگی هەموو موچەخۆران و موچەی پێشمەرگەو ئاسایش و نیو موچەی مامۆستایانی داوە، واتە لەکۆی گشتی ئەو داهاتە بڕی 7 ترلیۆن و 170 ملیار دیناری سەرفکردووە بۆ موچە، ئەو بڕەی دیکەش کە ماوەتەوە لەو پارە دەکاتە 1 ترلیۆن و 254 ملیار دینار لەخەرجی بەکارخستنی وەزارەتەکاندا سەرفکردووە. 
کەواتە حکومەتی هەرێم لەئێستادا بەبێ پارەی نەوتی کەرکوک و داهاتی ناوخۆی سوتەمەنی، خاوەنی 8 ترلیۆن و 811 ملیار دینارە ئەگەر قەرزەکەی تورکیاشی دابێتەوە ئەوە خاوەنی 7 ترلیۆن و 600 ملیار دینارە.
ئەگەر وانیە تەحەدایان دەکەم.

4283 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە