داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

 ھەنگاوێکی نوێ

فه‌رمان ره‌شاد




له‌په‌راوێزی دان پێدادانی كادیره‌كانی پارتیدا

لەو ھەرێمە گەندەڵی بكه‌ی, حەسانەت ھەیە, حزب و میدیای حزب و سێبه‌ره‌كانی به‌رگریت لێده‌كه‌ن .. بەڵام گەندەڵ نەبیت و شت لەسەر گەندەڵی بزانیت ھەڕەشە لەسەر ژیانت دەبێت, ڕه‌نگه‌ تۆمه‌ت و كه‌یسی ئه‌خلاقیشت بۆ بتاشن.

تۆڕە مافیاکانی گەندەڵی کوردستانیان تەنیوە، به‌شێوه‌یه‌ك له‌هه‌موو شوێنێك هه‌ن" ته‌نها لای ئه‌وان دوو ئیداره‌یی كۆتایی هاته‌وه‌ له‌و سه‌ری كوردستان تا ئه‌و سه‌ری بۆ ئه‌وان یه‌كه‌، کارەکانیشیان زۆر بەڕێک و جوانی بەڕێوەدەچێت.

تاکە چینێك کە ئەو قەیرانەی ھەرێم تەئسیری لێنەکردبن ملیاردێره‌كانن، ئەو ١٣ ملیار دێرەی ھەرێمی کوردستانن, کە پێش قه‌یرانی دارایی هه‌بوون, ئێستاش وەک خۆیان ماونەتەوە، تەنانەت ملیۆنێرەکانیش کە ژمارەیان ٥ ھەزار کەس بووە, ئێستا ٣ ھەزاری لێماوەتەوە، ئەوە بەگوێرەی زانیاری یەکێتی وەبەرھێنەران, ئه‌وان باشتر له‌ حكومه‌ت ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌كه‌ن و حكومه‌تیش وه‌سیله‌یه‌كه‌ به‌ده‌ستیان، بۆیه‌ش له‌ شه‌ڕی به‌ناوی گه‌نده‌ڵی, ته‌نها فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان به‌ ئامانج گیراون.

ئەوەشی لەبەر ئەوەی پارتیە یان یەکێتیە لەپێناو پاراستنی حزبەکەی, ئامادەنيیە باس لە خەتەری ئەو گەندەڵانە بکات گەورەترین خیانەت لە نەتەوەکەی دەکات ئەگەر خۆی پێ نەتەوەییە.

ئەو ڕاشکاویيەی چەند کادیرێکی پارتی لەسەر مەسەلەی گەندەڵی, ئەگەر ببێتە رای گشتيی قاعیدەی ئەو حزبە قۆناغێکی گرنگە، چونکە ئەوەی ئێستا ھەیە بەتەنھا پارتيیە بەرگری سەرسەختی ئەو ھەموو گەندەڵیەیە و ھەرکەسێک باسی بکات تۆمەتی بۆ ھەڵدەبەستێت، بەپێچەوانەی یەکێتی ئەگەرچی برا بەشە, کەچی خۆی لێ بێ بەری دەکات.

ئەوانەی ویژدانیان تێدا ھەیە و لە خەتەری قۆناغەکە تێدەگەن ئێستا زیاتر لەجاران لەناو پارتی قسەدەکەن، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئایە ئەوە بەشێکە لە ململانێی ناوخۆیی پارتی, یان دووبارەکردنەوەی ئەزمونی یەکێتی نيیە, کە باس لەگەندەڵی دەکات, لەژێرەوەش بەشێکە لە تاڵانی؟

بەو ھیوایەی ڕای گشتيی ئەوەندە بەھێزبێت دژی گەندەڵی لە ئاست بەھێزی ئەو دیوارە قایمە بێت, کە گەندەڵکاران و تاڵانچیەکان لەنێوان خۆیان و میللەت دروستیان کردوە.
 

1097 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە