داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ ئه‌مریكا

هێمن ئیبراهیم قادر



له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگیان به‌ هیلاری كلینتن ـا، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌بێت به‌ سه‌رۆك..
هیلاری زیاتر له‌ 200  هه‌زار ده‌نگ له‌ پێش تره‌مپه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنیشی به‌ ده‌ست نه‌ هێنا.

چۆنیتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، زۆر ئاڵۆزه‌و جیاوازه‌ له‌ سیسته‌می وڵاتانی تر، له‌ سه‌ره‌تای نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌ ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا ڕێكخرا،  له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ نێوان founding fathers وه‌كۆ جه‌یمس مادیسن، هامڵتن، جۆرج واشنتن هتد..  موناقه‌شه‌یه‌كی زۆر كرا له‌ سه‌ر چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك، ئایا له‌ لایه‌ن پارله‌مانه‌وه‌ بێت؟ یا خود به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌؟ له‌ كۆتاییدا گه‌شتنه‌ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی مامناوه‌ند ببینه‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو بژارده‌یه‌، ئه‌وه‌بوو ڕێككه‌وتن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی سیستمێكی جیاواز دابڕێژن كه‌ بریتی بوو له‌ سیستمی Electoral College كه‌ بریتیه‌ له‌ ده‌سته‌یه‌ك هه‌ڵده‌ستن به‌ هه‌لبژاردنی سه‌رۆك.

فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌لیكساندره‌ر هامڵتونه‌وه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئاماده‌كارانی ده‌ستوور خرایه‌ ڕوو، هامڵتن له‌ مه‌قاله‌ی ژماره‌ ٦٨ ی مه‌قاله‌كانی فیدڕالیسته‌كان باسی سیستمی هه‌ڵبژاردن ئه‌كات و ئه‌ڵێت پێویسته‌ كه‌سانێك سه‌رۆك هه‌ڵبژێرن كه‌ توانای هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریكرنی كه‌سی به‌ توانایان هه‌بێت و ناكرێت خه‌ڵكی ساده‌و ئاسای به‌و كاره‌ هه‌ڵسن. دیاره‌ ئه‌م مه‌قاله‌یه‌ وه‌كوو یه‌كێك له‌ مه‌قاله‌كانی پشتگیریكردنی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور خرایه‌ به‌ر ده‌ستی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا. 

 ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵئه‌بژێرێت. شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا به‌ جۆرێك وه‌كو چاره‌سه‌رێك یاخود حاڵه‌تێكی ناوه‌ندی له‌ نێوان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك به‌ شێوه‌كی راسته‌وخو له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ یان نا ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن پارله‌مانه‌وه‌، ئه‌م ده‌سته‌یه‌ دانرا وه‌كو ئه‌ڵته‌رناتیڤێك له‌ نێوان ئه‌و دوو جۆره‌ راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ یان ناراسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن پارله‌مانه‌وه‌.ئه‌م ده‌سته‌یه‌سه‌ره‌تا له‌ خاڵی ٣ بڕگه‌ی ١ له‌ ماده‌ی ٢ی ده‌ستوور دانرا به‌ڵام دواتر هه‌موار كرایه‌وه‌ له‌ هه‌مواری دوانزه‌یه‌می ده‌ستوور. له‌ گه‌ڵ  گۆڕانكاریه‌كی كه‌م به‌لام به‌ هه‌مان فكره‌ی پێشوو دانرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك له‌ لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵئه‌بژێرێت. بۆ نمونه‌ یه‌كێك له‌و گۆڕانكاریانه‌ له‌ نێوان ماده‌ی ٢ و هه‌مواری دوانزه‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك بریتی بوو له‌وه‌ی كه‌ ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌سته‌یه بۆی‌ان هه‌یه‌ دانگ به‌ یه‌ك كه‌س بده‌ن بۆ سه‌رۆك له‌ كاتێكدا له‌ ماده‌كه‌دا وا دانرابوو كه‌ بۆیان هه‌یه‌ دوو ده‌نگ بده‌ن. 

خه‌ڵكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ سه‌رۆك هه‌ڵنابژێرن به‌لكو چه‌ن نوێنه‌رێك هه‌ڵه‌بژێرن دواتر له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌وه‌ سه‌رۆك به‌ شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ هه‌ڵه‌بژێرێت.  له‌ كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌نگ به‌ سه‌رۆك ئه‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه‌ سه‌رۆك دیاری ناكات. دیاره‌ هه‌ر ولایه‌تێك به‌ پێی ڕێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نوێنه‌ری ئه‌بێت هه‌ر وه‌كو چۆن له‌ كۆنگرێس نوێنه‌ره‌كان به‌ پێیی رێژه‌ی دانیشتوان دیاری كراون. هه‌روه‌ها پایته‌ختی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش واشنتن دیسی سێ نوێنه‌ری هه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌مواری ٢٣ی ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی پێكراوه‌.كرا. 

ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین ئه‌وا ئه‌بینین له‌ دوو به‌ش پێك هاتوه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران  House of Representative له‌ گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پیران Senate. له‌ ئێستادا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بریتی یه‌ له‌ ٤٣٥ ئه‌ندام كه‌ به‌ پێی ڕێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا دیاری كراوه‌و هه‌ر ولایه‌تێك چه‌ن نوێنه‌رێكی هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی زۆره‌ ٥٣ ئه‌ندامی هه‌یه‌ له‌ كاتێكدا مه‌ین ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌مه‌ ٣ ئه‌ندامی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پیران پێك دێت له‌ ١٠٠ ئه‌ندام كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان هه‌ر ولایه‌تێك ٢ ئه‌ندامی هه‌یه‌ كه‌ به‌ كۆی‌ گشتی هه‌ر ٥٠ ولایه‌ته‌كه‌ ئه‌كاته‌ ١٠٠ ئه‌ندام. 

كۆنگرێس ڕۆلی نیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ته‌نها له‌ حاڵه‌تێك نه‌بێت ئه‌گه‌رهاتوو ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن Electoral College نه‌یتوانی سه‌رۆك یه‌كلای بكاته‌وه‌ چونكه‌ به‌ پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ هه‌ر كاندیدێك بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆك ئه‌بێت ٢٧٠ دانگ بهێنێت له‌ كاتێكدا ئه‌و ده‌نگه‌ نه‌هات ئه‌وا كۆنگرێس سه‌رۆك هه‌ڵه‌بژێڕێت. 

ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن Electoral College پێك دێت له‌ ٥٣٨ ئه‌ندام، ئه‌م نوێنه‌رانه‌ جیاوازن له‌ ئه‌ندامانی كۆنگرێس و مه‌جلیسی شیوخ ، دیاره‌ ئه‌م ئه‌ندامانه‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ دیاری ئه‌كرێن كه‌ سه‌رۆك هه‌ڵبژێرن. ژماره‌ی ئه‌م ئه‌ندامانه‌ یه‌كسانه‌ به‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆنگریس و مه‌جلیس شیوخ له‌ گه‌ل سێ ئه‌ندامی تایبه‌ت به‌ واشنتن دیسی چونكه‌ واشنتن دیسی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندامی بۆ دیاری نه‌كراوه‌ له‌ كۆنگرێس به‌لام له‌ هه‌مواری ٢٣ ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندامی بۆ دیاری كراوه‌ له‌ ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنElectoral College به‌ یه‌كسان له‌ گه‌ڵ ولایه‌تێك كه‌ كه‌مترین نوێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران كه‌ ئه‌ویش ولایه‌تی مه‌ینه‌ كه‌ ٣ ئه‌ندامی هه‌یه.

 ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ولایه‌تی مه‌ین له‌ گه‌ل نابراسكا جیاوازیان هه‌یه‌ له‌ڵ ولایه‌ته‌كانی تر له‌ ڕووی سیسته‌می هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك چونكه‌ له‌ ولایه‌ته‌كانی تر سیسته‌می Winer Take all په‌یڕه‌و ئه‌كڕێت واته‌ بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ولایه‌تێك ٨ نوێنه‌ری هه‌بوو وه‌ یه‌كێك له‌ كاندیده‌كان ٥ دانگی هێنا ئه‌وا ٣ ده‌نگه‌كه‌ی تر بۆ خۆی ئه‌بات به‌لا ئه‌م شێوازه‌ له‌ ولایه‌تی مه‌ین و نابراسكا په‌ی‌ڕه‌و ناكرێت. به‌لام وه‌كۆ ژماره‌ هه‌مان ژماره‌یه‌ به‌ڵام پڕۆسه‌ی هه‌لبژاردنی نوێنه‌ره‌كان جیاوازن.

ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن Electoral College له‌ لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه‌ دیاری ئه‌كرێن له‌ كاتێكدا ده‌ستور دیاری نه‌كردوه‌  ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ چۆن هه‌ڵبژێرێن. به‌لام ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ پێویسته‌ ته‌مه‌نیان له‌ ٢٥ سال كه‌متر نه‌بێت وئه‌مه‌ریكی بن و به‌ لانی كه‌م ٧ سال دانیشتوی ئه‌مه‌ریكا بن. 

وه‌كو ئاماژه‌م پێكرد هه‌ر ولای‌ه‌تێك  چه‌ن ئه‌ندامێكی هه‌یه‌ له‌م ده‌سته‌یه‌ به‌ پێی ڕێژه‌ی دانیشتوانی وه‌كووچۆن كۆنگرێس نوێنه‌ریان هه‌یه‌. بۆ نمونه‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیا ٥٥ ئه‌ندامی هه‌یه‌ له‌و ده‌سته‌یه‌ی كه‌ سه‌رۆك هه‌ڵێبژرێرن به‌ هه‌مان شێوه‌ی ژماره‌ی نّوێنه‌راكانیان له‌ كۆنگرێس كه‌ بریتین له‌ ٥٥ ، ٥٣ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ٢ له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران.

له‌ پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ دیاری كراون له‌ لایه‌ن حزبه‌كانیانه‌وه‌. بۆ نمونه‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیا وه‌ر بگرین كه‌ ٥٥ ئه‌ندامیان هه‌یه‌ له‌ و ده‌سته یه‌ كه‌ سه‌رۆك هه‌ڵئه‌بژێرێت. له‌ پێش هه‌ڵبژاردن هه‌ر یه‌ك له‌ پارتی كۆماری ٥٥ ئه‌ندام هه‌روه‌ها پارتی دیموكرات ٥٥ ئه‌ندام بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ دیاری ئه‌كه‌ن، له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن كام كاندید زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ ده‌ستبهێنێت ئه‌وا ٥٥ ئه‌ندامه‌كه‌ بۆ ئه‌و ئه‌بێت ده‌نگی كاندیدی به‌رامبه‌ر ئه‌فه‌وتێت. بۆ نمونه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ٢٠١٦ له‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیا هیلاری هه‌ر ٥٥ ئه‌ندامه‌كه‌ی برده‌وه‌و چونكه‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌و ولایه‌ته‌ی برده‌وه‌ له‌ كاتێكدا تره‌مپ ده‌نگێكی زۆری به‌ ده‌س هێنا به‌لام هه‌مووی بۆ هیلاری ڕۆشت.

له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگ به‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك ناده‌ن 
به‌ڵكو به‌ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ده‌ن.  سیسته‌می Winer take all ڕه‌چاو ئه‌كڕێت یانی براوه‌ هه‌موو ده‌نگه‌كان بۆ خۆی ئه‌بات له‌ هه‌موو ولایه‌ته‌كان ئه‌مه‌ ڕه‌چاو ئه‌كرێت له‌ چه‌ن ولایه‌تێك نه‌ بێت وه‌كووولایه‌تی نابراسكا و مه‌ین. 

مه‌رج نیه‌ هه‌ر كاندیدێك زۆرینه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به‌ ده‌ست بهێنێت و بتوانێت ببێته‌ سه‌رۆك چونكه‌ له‌ كۆتایدا ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك ئه‌و مافه‌یان هه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك هه‌ڵبژێرن، هه‌ر كاندیدێك پێویسته‌ ٢٧٠ ده‌نگ له‌ كۆی ٥٣٨ به‌ ده‌ست بهێنێت. 

هه‌ر چه‌نه‌ له‌ ڕووی پراكتیكیه‌وه‌ دوای ئه‌نجامی دانگدان ده‌ر ئه‌كه‌وێت كی‌ ئه‌بێته‌ سه‌روك به‌لام به‌ شێوه‌یكی ره‌سمی له‌ مانگی ١٢ ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ سه‌رۆك دیاری ئه‌كه‌ن و له‌ مانگی ١ سه‌روك له‌ پێش سه‌رۆكی دادگای باڵای فیداراڵی سوێنی یاسای ئه‌خوات و به‌ ره‌سمی ده‌ست به‌ كار ئه‌بێت.


770 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە