داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەنگاوەکانی دوای پەیامەکی بارزانی

ئیبراهیم موحه‌مه‌د


هەنگاوەکانی دوای پەیامەکی بارزانی :

یەکەم: نەبێتە هۆی دامرکاندنەوەی نارەزایی مامۆستایان و مووچەخۆران بە بێ دەستەبەرکردنی داواکارییەکانیان کە کەمترین مافی رەوای خۆیانە.

دووەم: لایەنە سیاسی یەکان لەرێ وە هێڵی راست و چەپی پێدانەهێنن و بە عەسای سحریشی نەزانن.

سێ یەم: دیراسەی بکرێت و بکرێتە سەرەتای لێک تێگەیشتنێک بۆ دەربازکردنی بارودۆخی چەق بەستوو گەیشتن بەچارەسەرێک کەهیوا بەخش بێت.

چوارەم: ئەوەی لەپەیامەکەدا هاتووە دانانە بەراستی یەکدا کە ( سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و حکومەت) یەک پاکێجە و هەموو دەچێتە
 چوارچێوەی دووبارەدارشتنەوەوە ورێکەوتنی لایەنە سیاسیەکان. بۆیە باشتر وایە قۆناغی داهاتوو بکرێتە قۆناغ راگوزەر بۆ هەڵبژاردن و دارشتنەوەی هاوکێشە سیاسیەکان.

پێنجەم: لایەنی چادێری نەتەوەیەکگرتووەکان و ووڵاتانی تر بەمەرج بگیرێت بۆ دەست پێکردنی دانوستان و ئەنجامدانی پەیمانێکی نیشتمانی بۆ حوکمرانیەکی نوێ و دەستەبەرکردنی قووتی هاووڵاتیانی هەرێم.

شەشەم: لەئەگەری دەست پێکردنەوەی دانوستان (کە باشترین هۆ کارە بۆ چارەسەری قەیرانەکان) پێویستە زوو کۆتایی پێ بهینرێت کۆبوونەوەکان لەپێناو کات کوشتن نەبێت بەڵکو بۆ چارەسەری جددی بێت. 
 لەکۆتاییدا دەبێت لایەنەکان ئەوە باش بزانن چارەسەری سیاسی ئەو بارودۆخە نابێتە هۆی چارەسەری کێشە ئابووریەکان چونکە کێشەی ئابووری و قوتی خەڵکی بەرئانجامی پلانی سەقەت و شکستی ئابووری سەربەخۆ بوو کە ئابووری کوردستانی بە ئەمرۆ گەیاند کە زیاتر دزی و گەندەڵی بەرفراوانتر کردو جیلی داتوویان تووشی قەرزێکی گەورە کردووە.

1029 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە