داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

تیرۆری فیكریی ده‌روازه‌یه‌كه‌ بۆ تیرۆری فیزیكیی

شوان هه‌ورامی


ده‌مێكه‌ شه‌هیدكردنی دكتۆر وشیار ئیسماعیل و هاوپیشه‌كانی رووداوگه‌لێكی چاوه‌ڕوانكراو بووه‌، ئه‌و ده‌سته‌ی كه‌ ئه‌وانی كردووه‌ته‌ ئامانج هاوئاهه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه‌ پێشتر به‌ تیرۆری هزریی مامۆستایانی ئاینی، كه‌شه‌كه‌ی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ . بۆیه‌ لێره‌دا هیچ سوودێك له‌وه‌دا نابینم به‌ زاراوه‌كانی ئیدانه‌ و شه‌رمه‌زاركردن رووبه‌ڕووی ئه‌م تاوانه‌ ببمه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خاڵێك بده‌م كه‌ زیاتر بابه‌ته‌كه‌ و ده‌سته‌ گڵاوه‌كه‌ ده‌رده‌خات:

1.له‌ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوودا هه‌وڵدانێكی سیستماتیك – له‌ چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌یان كتێب و بابه‌تی دژ به‌ پیرۆزییه‌كان و گرێدانی ڤیستیڤاڵ و میتینگی ناحه‌زانی ئیسلام له‌ شاره‌كانی هه‌رێمدا - بۆ ناشیرین كردنی ئیسلام و زانایانی ئاینی له‌ئارادا بووه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ چاودێریی ئه‌و ره‌وشه‌ی كردبێت، زۆر باش ده‌زانێت كه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ خۆی به‌شـــــداره‌ له‌و هاندان و ناشـــیرین كردنه‌ی پێگه‌ی ئیســــلام و زانایانی ئاینیدا.

2. ئه‌و كارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی هاندانی چه‌ندین گرووپی نادیاری تیرۆریستیی بووه‌، كه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زانایانی ئیسلامی ته‌قه‌یان لێكراوه‌و ریشیان سوتێنراوه‌و رفێندراون و شوێن بزركراون، كه‌چی له‌جیاتی گرتن و ریسواكردنی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستیانه‌، هه‌مان ئه‌و مامۆستایانه‌ كه‌ بێڕێزیان به‌رانبه‌ر كراوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌ سزا دراون و له‌ وتارو مزگه‌وته‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ له‌ خۆشه‌ویست ترین مامۆستایانی ناو جه‌ماوه‌ری موسوڵمانی كوردستانن و جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌وانن و رۆژانه‌ بۆ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پرسه‌ ئاینیه‌كانیان سه‌ردانیان ده‌كرێت.

3. وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ساڵانه‌ رێژه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی حاجیه‌كانی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌، كه‌ موسوڵمانانی كوردستان له‌ حه‌ج و عومره‌دا خه‌رجی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناحه‌ز به‌ ئیسلام و موسوڵمانان هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دژی ئه‌و درووشمه‌ ئاینیانه‌ بنووسن و بڵێن پاره‌ی كورد بۆ عه‌ره‌ب خه‌رج ده‌كه‌ن، به‌ڵام زمانیان لاڵه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ دزراوه‌ی سامانی گشتیی كه‌ ده‌برێته‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و ده‌یخه‌نه‌ وه‌به‌رهێنانه‌وه‌، یا باسی ئه‌و ملیۆنان دۆلاره‌ ناكه‌ن كه‌ بۆ گه‌شته‌كانی جۆرجیا و بوڵگاریاو رۆمانیاو قومارخانه‌كانی قوبرس و ئه‌وروپای خۆرئاواو ئه‌مه‌ریكا ده‌یكه‌ن، بۆ عه‌ره‌بیش ئه‌وان ته‌نیا دژی عه‌ره‌بی موسوڵمانن ده‌نا ئاهه‌نگه‌كانی میریام فارس و شاباشه‌كانیان له‌ ئه‌ره‌ب ئایدڵدا ئاساییه‌، خه‌ڵاتی عادل ئیمامی په‌ڕگیر بۆ عروبه‌ی به‌عسیی به‌ نیو كیلۆ زێر خزمه‌تی كورده‌، دیاره‌ گه‌شت وسه‌ردانه‌كانیشیان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ بۆ چ مه‌به‌ستێكی پیرۆزه‌‌ !!

4. ئه‌م وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌ به‌ میكرۆسكۆب پێكهاته‌ی دینیی وه‌كو زه‌رده‌شتیی و به‌هائی و جوله‌كه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌و ئاهه‌نگیان بۆ ساز ده‌كات، له‌ كاتێكدا له‌م هه‌رێمه‌دا بوونیان نیه‌، به‌ڵام به‌ بیانووی داعش و تیرۆر دژایه‌تیی بۆنه‌ ئیسلامیه‌كان ده‌كات و به‌ ترساندنی خه‌ڵك به‌وه‌ی ئه‌م مزگه‌وتانه‌ درووستكه‌ری داعشن، هه‌میشه‌ پاساو بۆ بێڕێزیی به‌رانبه‌ر به‌ موسوڵمانانی كوردستان ده‌هێننه‌وه.

5. ئێمه‌ ئه‌گه‌ر به‌راووردێك بكه‌ین له‌ نێوان كوردستان و ئه‌وروپادا، جیاوازییه‌كی زۆر به‌دیی ده‌كه‌ین له‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ تیرۆریستانه‌وه‌ كردووه‌، به‌ پێی ئاماره‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان نزیكه‌ی 500 كورد چوونه‌ته‌ ناو داعش، به‌ڵام شاری ئه‌ڵمانیا هه‌یه‌ به‌ ته‌نیا 280 كه‌س په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ كردووه‌، له‌ كاتێكدا له‌ كوردستان زه‌مینه‌ی په‌یوه‌ندیی كردن به‌ په‌ڕگیریی و تیرۆر – نادادگه‌ریی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و قه‌یرانی ئابووریی و هه‌ژاریی و بێكاریی و نه‌بوونی مووچه‌ - زۆر به‌رچاوه‌، كه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ له‌ ئه‌وروپادا زۆر كه‌من، كه‌چی له‌وێ رێژه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به‌ تیرۆره‌وه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ كوردستان، له‌ كاتێكدا كوردستان هاوسنووری داعشه‌ و ئه‌وروپاش هه‌زاران كیلۆمه‌تر له‌ داعشه‌وه‌ دووره‌، هۆكاری ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌وه‌دایه‌ كه‌ مامۆستایانی ئاینیی كوردستان به‌ ئه‌ركی پیرۆزی خۆیان هه‌ڵساون به‌رانبه‌ر ئاین و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان و به‌ هزری رۆشنگه‌رانه‌ بوونه‌ته‌ پشتیوانیی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هۆشیار كردنه‌وه‌ی لاوانی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م هه‌رێمه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ رێگه‌ی هه‌ڵه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرن.

به‌ڵام مه‌خابن پاداشتی ئه‌م زانا به‌ڕێزانه‌ ته‌قه‌ كردنه‌ له‌ ماڵیان و ریش سوتاندن و دوورخستنه‌وه‌یانه‌ له‌ مزگه‌وت و مینبه‌ره‌كان و تیرۆری فیكریانه‌ و كاركردنه‌ بۆ ناشیرین كردنی ئاینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ ڤیستیڤاڵ و كۆنفرانس و دیبه‌یت و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌ سه‌رله‌به‌ریان بێڕێزییه‌ به‌رانبه‌ر ئیسلام و هه‌ستی موسوڵمانان، كه‌ گومانی تێدا نیه‌ به‌ شه‌یتان كردن و ته‌خوین كردنی هه‌ڵگرانی ئاینی ئیسلام بڕیاری ناڕاسته‌وخۆیه‌ بۆ تیرۆری فیزیكیی مامۆستایانی ئاینیی . لێره‌وه‌ ده‌بێ بزانین نه‌ رفاندنی مامۆستا مه‌لا عه‌باسی كه‌ركوك و شوێن بزركردنی و نه‌ شه‌هیدكردنی دكتۆر وشیار دوا رووداو نابن و ئه‌مه‌ ته‌نیا بۆ وه‌رگرتنی ترپه‌ی دڵ و ده‌ماره‌كانی جه‌ماوه‌ری موسوڵمانه‌و له‌ ئێستاو داهاتووشدا كه‌ش و زه‌مینه‌ی چه‌ندباره‌ بوونه‌وه‌یان له‌بارو ئاماده‌یه‌ !!


1124 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە