داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مردنی زانایەک، مردنی جیھانە

عەبدولستار مەجید



تیرۆرکرانی دکتۆر ھۆشیار ئیسماعیل لە پایتەختی ھەرێمی کوردستان، لە ناخی دڵەوە نیگەران و خەمباری کردم و لە خوای گەورە داواکارم کە مامۆستا زوڵملێکراو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و لەگەڵ شەھیدان و پیاوچاکان حەشر بکات.

زانایانی کورد ھەوێنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەھا باڵاکانی کۆمەڵگەن، بە ئامانگرتن و دەستدرێژیکردنە سەریان و تیرۆرکردنیان سەرەتایەکی زۆر مەترسیدارە و، دەبێتە ھۆی نەمانی "ئەمان" لە کۆمەڵگەدا.

زانایان ئیسلام ، میراتگری ڕاستەقینەی پێغەمبەرانن و، ئەو ڕێگایەش پڕێتی لە ئازار و ناڕەحەتی و مێژووی ئیسلامیش ئەوەی سەلماندووە کە ھەمیشە ئەوانەی لە بەرامبەر حیوار و زمانی گفتوگۆی پێغەمبەران شکستیان ھێناوە، پەنایان بردوەتەبەر توندوتیژیی و تیرۆر و تۆقاندن، بەڵام ئەم پەیامە گەیشتوەتە ئامانجی خۆی و ھیچ ھێزێکیش نەیتوانیوە ڕۆشنایی ئەو چرا نورینە بکوژێنێتەوە.

ئەرکی دەزگا ئەمنیەکانی ھەولێری پایتەخت لە ئێستادا لە سەنگی مەحەکدایە و پێویستە ھەرچی زووە لێکۆڵینەوەکان بە ئەنجامی دروستی خۆی بگات و، بە زوویی ئەو دەستە ڕەشە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکات کە سڵ لە عەمامەی سپی و ڕیشی سپی زانایانیش ناکاتەوە و بە سزای خۆیان بگەیەنن و بکرێنە پەندێک کە ھیچ کەس و گروپێکی ڕەشی دیکە جورئەتی ئەوە نەکەن دەست بۆ ژیان و سەلامەتی ھیچ تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە درێژ بکات.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە ئەمە دوا ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەیەکەی دکتۆری شەھید بێت و خوێنی بە ناحەق ڕژاویشی ببێتە ھەوێنی ئاشتی و تەبایی و یەکڕیزی میللەتەکەمان.

1150 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە