داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕاست پاداشتی مامۆستای ئاینی كوشتنه‌؟!

په‌یوه‌ند عمر


 

باشه‌ بۆ ده‌بێ مامۆستای ئاینی بكوژرێت؟ ئه‌و پاساوه‌ گه‌وره‌یه‌ چییه‌ كه‌ بایی ئه‌وه‌ بكات مامۆستایه‌كی ئاینی له‌سه‌ر بكوژرێت؟

ئه‌گه‌ر گریمان لۆژیكێك بۆ كوشتن هه‌بوو، نابێت پاساوێكی به‌هێز پشتیوانی ئه‌و لۆژیكه‌ بكات، تا مرۆڤه‌كه‌ی له‌سه‌ر له‌ ناوببرێت؟

به‌ڵام خۆ مامۆستایانی ئاینی سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ن، نه‌ك دژه‌ ژیان و دژه‌ مرۆڤ نییه‌، به‌ڵكو سه‌رجه‌میان له‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدایه‌، .باهه‌ندێك نمونه‌ی به‌رجه‌سته‌و حاشا هه‌ڵنه‌گر بهێنینه‌وه:

* له‌مینه‌به‌ری مزگه‌وته‌وه‌ ئامۆژگاری ده‌كات و خه‌ڵكی ده‌خاته‌ سه‌ر ڕێگای چاكه‌كاری. 
*ده‌چێته‌ مه‌جلیسی سوڵح و سه‌ڵاحه‌ته‌وه‌و نێوان دووكه‌س، دوو بنه‌ماڵه‌و دوو عه‌شره‌ت، چاكده‌كات و ئاو به‌گری فیتنه‌یه‌كدا ده‌كات.
*له‌كاتی له‌دایكبوونی منداڵدا، كه‌ ئاوه‌دانی ده‌چێته‌ ماڵ و خێزانێكه‌وه‌، به‌شداری له‌و خۆشیه‌دا ده‌كات و شیرینی دونیا به‌منداڵه‌كه‌ نۆشده‌كات و دوعای عاقیبه‌ت خێری بۆ داهاتوی ده‌كات.

*ده‌چێته‌ ژور سه‌ری نه‌خۆش و به‌مژده‌ی خۆشه‌ویستبوونی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ئارامی و سكونه‌تی بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
*له‌پرسه‌كاندا داوای سه‌برو سكونه‌ت بۆ خێزان و كه‌سوكاری كۆستكه‌وته‌ ده‌كات.

*له‌پرۆسه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی دووكه‌سدا، ده‌یانخاته‌ سه‌ر ڕێگایه‌كی دروست، تاكو خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر دروستبكه‌ن.
*له‌جه‌ژن و شادی ده‌ربڕیندا، ده‌كه‌وێته‌ پێشه‌وه‌و به‌ر له‌هه‌موان باسی نیعمه‌تی خۆشیه‌كان ده‌كات.
*له‌كۆتا خاڵی ژیاندا كه‌مردن و ماڵ ئاوایی مرۆڤه‌كانه‌، به‌بێ‌ ئه‌و جێبه‌جێناكرێت و ئه‌و ته‌لقینی كه‌سه‌كه‌ ده‌دات و به‌ر له‌هه‌موان ماڵئاوایی لێده‌كات و ته‌مه‌ننای خێری قیامه‌تی بۆ ده‌كات.

باشه‌ مامۆستایه‌كی ئاینی كه‌ له‌چركه‌ساتی یه‌كه‌می هاتنمان بۆ ژیانه‌وه‌، تاكو ئاخرین له‌حزه‌كانی ماڵئاوایمان له‌گه‌ڵماندابێت، پاداشتی كوشتنه‌؟
باشه‌ چۆن مرۆڤێك بكوژرێت، كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی وه‌ك مۆم بۆ رووناككردنه‌وه‌ی تاریكایه‌كانی ده‌وروبه‌ریان سه‌رف بكات؟!

1611 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە