داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دروشمی راستگۆیی په‌یام، به‌رده‌وامه‌

فاروق عه‌لی‌


ڕۆژی (٢٠١٦/١٢/١) که‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام پێ ده‌نێته‌ ساڵی نۆیه‌می کارکردنییه‌وه‌ ..

 به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ته‌واوی هاوکاران و ڕۆژنامه‌نوسان و کارمه‌ندانی که‌ناڵه‌که‌ ده‌که‌م، ساڵی ٢٠١٦ بۆ ئێمه‌ دژوارترین ساڵی کارکردنمان بووه‌ به‌هۆی گرفت و قه‌یرانی داراییه‌وه‌، به‌داخه‌وه ‌به‌ناچاری به‌هۆی که‌می بودجه‌ی به‌رده‌سته‌وه‌، ده‌ستبه‌رداری ژماره‌یه‌ک له‌هاوکارانمان بووین، که‌ له‌ماوه‌ی ئه‌وچه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا پێکه‌وه‌ بووین.

 ساڵی ڕابردوو هه‌موو پلانه‌کانمان له‌پێناوی به‌رده‌وامیدا بووه‌، چونکه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستدا بووه‌ نه‌توانراوه ‌کاری داهێنه‌رانه‌ی پێ ئه‌نجام بدرێت، ساڵی هه‌شته‌می په‌یام جیاوازبوو، چونکه‌ فۆڕمی که‌ناڵه‌که ‌له‌گشتییه‌وه‌ گۆڕا بۆ هه‌واڵیی سیاسی، ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌رامبه‌رئه‌رکی سه‌رشانمانی قورستر کرد ..

 له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا سوپاس بۆ خواو پاشان به‌پشتیوانی جه‌نابی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میرو ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ته‌واوی هاوکاران، توانیمان به‌رده‌وام بین و هێشتا له‌ڕیزی باشترینه‌کاندابین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خواستی ئێمه‌زیاتربوه ‌له‌وه‌ی که‌ ئه‌نجاممانداوه‌، به‌ڵام وێڕای گرفته‌ داراییه‌کان، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ناڵی په‌یام حزبیه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یام سه‌رپشک نه‌بوون له داڕشتنی ستراتیژی که‌ناڵه‌که‌دا، بێگومان نه‌توانراوه‌ به‌رنامه‌کانی به‌پێی پلانی دیاریکراو به‌ڕێبکات ..

شه‌رفمه‌ندین و خۆشحاڵین له‌ماوه‌ی ڕابردوودا خزمه‌تی زۆرمان به‌ئاینی ئیسلام و پرسی نه‌ته‌وایه‌تی کوردو ئامانج و مه‌به‌سته‌کانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کردووه‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا خۆمان و هاوکارانمان ڕووبه‌ڕووی جۆره‌ها فشارو لێپرسینه‌وه‌ بوینه‌ته‌وه‌، چه‌نده‌ها جار له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ڕاوه‌ستاوین بۆ لێکۆڵینه‌وه‌، له‌به‌رسکالاکه‌ له‌دادگاکان لێمان کراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحالیه‌، ته‌واوی سکاڵاکان له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ته‌وه‌ بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی داکۆکیمان له‌مافی هاوڵاتیان کردووه..

ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ هه‌رله‌م که‌ناڵه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی به‌خشینه‌وه‌، توانراوه ‌ماڵی هه‌زاران هه‌ژاری ئه‌م هه‌رێمه ‌به‌سه‌ر بکرێته‌وه‌و به‌پێی توانا هاوکاری بکرێن و ببینه ‌پردی متمانه ‌له‌نێوان خێرخوازان و هه‌ژاراندا، لێره‌وه‌ سوپاسی ته‌واوی هاوکارانم ده‌که‌م که‌له‌گه‌ڵ زۆری گرفت و نه‌هامه‌تییه‌کان، گیانی ڕکابه‌ری تیایاندا زیندووه‌و به‌رده‌وامن، پێزانینم بۆ ته‌واوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ هه‌یه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ده‌م داوای ئێمه‌وه‌ هاتوون و میوانداریان قبوڵ کردووه‌و له‌به‌رنامه‌و هه‌واڵه‌کانی په‌یامدا به‌شداریان کردوه‌ ..

 سوپاسی ته‌واوی بینه‌رانمان ده‌که‌ین که‌ پشتگیروپشتیوانی ئێمه‌بوون و به‌پێشنیاره‌کانیان ده‌وڵه‌مه‌ندیان کردوین، پشتیوان به‌خوای گه‌وره ‌له‌سه‌ر دروشمی ڕاستی و ڕاشکاوی به‌رده‌وام ده‌بین، هیوادارم ساڵی نۆیه‌می کارکردنمان بتوانین کاری باشتر ئه‌نجام بده‌ین، پێویستمان به‌پشتگیری و پێشنیارو دوعای خێری هه‌مولایه‌ک هه‌یه‌، که‌ناڵی په‌یام له‌ ئێوه‌یه‌و بۆ ئێوه‌یه. 

2135 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە