داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ پاڵپشتی برا پێشمه‌رگه‌کانمان دانوستانی زۆر زه‌حمه‌تمان کردووه‌

مه‌سعود حه‌یده‌ر


له‌ پاش سی رۆژ تاوتوێکردنی یاسای بودجه‌ی عیراق، به‌ هه‌وڵ و کۆششی ئه‌ندامه‌ دڵسۆزه‌کانی کورد له‌ لیژنه‌ی دارایی و په‌رله‌مانی عێراق به‌ گشتیی، توانرا بۆ یه‌که‌مجار مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، به‌ یاسایی مسۆگه‌ر بکرێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی ١٧% ی پشکی هه‌رێم که‌ له‌ ماده‌ی ٨ برگه‌ی ٥ هاتووه.

وه‌کو لیژنه‌ی دانوستان، چه‌ند پێشنیارێکی فراکسیۆنه‌کانی گۆران و یه‌کێتی و کۆمه‌ڵ، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌دا، وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو  هه‌فته‌ موناقه‌شه‌کران و دانوستانمان له‌سه‌ر کرد، له‌ مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاکان و فرۆشتنی نه‌وتی که‌رکوک بۆ مووچه‌و دابینکردنی مووچه‌ی سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه.

بۆ هه‌ردوو بابه‌تی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌و دابینکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، وه‌کو لیژنه‌ی دانوستان گه‌شتینه‌ سیاغه‌ی ته‌وافوقی، که‌ له‌ مادده‌ی ٩ ی یاساکه‌ هاتووه‌ و له‌به‌رانبه‌ر راده‌ستکردنی ٥٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم و که‌رکوک پشکی ١٧% هه‌رێم دابین ده‌کرێت و حکومه‌تی هه‌رێم مولزه‌م کراوه‌ به‌ دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین و چاودێری کۆمه‌ڵایاتی.

ئێمه‌ له‌ سۆنگه‌ی به‌رپرسیاێتی به‌رانبه‌ر به‌ خه‌ڵکی هه‌رێم و به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ گه‌وره‌ی خه‌ڵکی هه‌رێم تێیدان، کارمان کردووه‌ بۆ دابینکردنی شایسته‌ داراییه‌کانی هه‌رێم به‌ پێی یاسای بودجه‌ی ئیتحادی .. بۆ پاڵپشتی برا پێشمه‌رگه‌کانمان دانوستانی زۆر زه‌حمه‌تمان کردووه‌ و ئومێده‌وارین وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و حکومه‌تی هه‌رێم به‌ هه‌ماهه‌نگی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی دانوستانیان کردووه‌، کار بۆ شایسته‌ داراییه‌کانی هه‌رێم و گشت شایسته‌کانی پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن و هه‌موومان پێکه‌وه‌ کار بۆ ئه‌و ئه‌مانجه‌ بکه‌ین، که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بێت.

سوپاس بۆ ئه‌ندامانی فراکسیۆنه‌کانی گۆران و یه‌کێتی و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو، که‌ پشتیوانمان بوون و ده‌نگیان دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌.

1398 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە