داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌ڵگه‌ی دزین و تاڵانكردنی نه‌وتی بڵاوكرده‌وه‌

سۆران عومه‌ر

ورده‌كاریه‌كه‌ی له‌م شیكاره‌دا: 
ڕۆژانه‌ 597,587 به‌رمیلی له‌كێڵگه‌كانی هه‌رێم و له‌نه‌وتی كه‌ركوكیش ڕۆژانه‌ 54,161 به‌رمیل له‌نه‌وتی كێڵگه‌كانی خه‌بازو جه‌مبورو بابه‌گوڕگوڕی به‌رهه‌مهێناوه‌، كۆی گشتی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌ 651,748 به‌رمیله‌.
ئه‌وه‌ی به‌بۆری هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهانی كردووه‌ له‌توركیا ڕۆژانه‌ 587,646 به‌رمیل نه‌وته‌، بۆ پاڵاوگه‌ی بازیان و كه‌ڵه‌كیش ڕۆژانه‌ 64,102 به‌رمیل نه‌وتی دابین كردووه‌، له‌ماوه‌ی مانگی 11 دا هه‌رێم به‌بۆری و پاڵاوگه‌كانه‌وه‌ 19 ملیۆن و 552 هه‌زار و 433 به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌مهێناوه‌.
به‌ڵام له‌كۆی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو كه‌نێردراوه‌ته‌ به‌نده‌ری جیهان 16 ملیۆن و 196 هه‌زارو 835 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌ به‌نرخی 35,05 دۆلار.
ئه‌وه‌ی تاڵانفرۆشی گه‌وره‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌ له‌نرخی فرۆشی به‌رمیلێك نه‌وتدایه‌، تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌مانگی 11 دا 48 دۆلار بووه‌! كه‌چی هه‌رێم به‌رمیلێكی به‌ 35 دۆلار فرۆشتووه‌! واته‌ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌و 16 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته‌ 13 دۆلار كه‌متر له‌نرخی برێنت فرۆشراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ به‌ئاشكرا تاڵانفرۆشی نه‌وتی هه‌رێمه‌، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ست نیه‌ كه‌ نه‌وتی هه‌رێم به‌و نرخه‌ ده‌فرۆشرێ! بۆیه‌ كه‌س نازانێ ئه‌م نرخه‌ چه‌نده‌!
جگه‌ له‌نرخه‌كه‌ی كه‌ تاڵانفرۆشیه‌، له‌كۆی ئه‌و 19 ملیۆن به‌رمیله‌ 1 ملیۆن و 27 هه‌زارو 373 به‌رمیل نه‌وت كه‌ده‌كاته‌ ڕۆژانه‌ 34,246 به‌رمیل نه‌وت گوایه‌ دراوه‌ته‌وه‌ به‌وانه‌ی كه‌مانگی 10 پاره‌یان پێشه‌كی لێ وه‌رگرتوون!! كه‌ ده‌كاته‌ 36 ملیۆن دۆلار! ئه‌م پاره‌ بۆچی وه‌رگیراوه‌و چی لێكراوه‌؟ كه‌س نایزانێ! 
كۆی گشتی بایی 567 ملیۆن و 768 هه‌زارو 171 دۆلار نه‌وت فرۆشراوه‌ له‌به‌نده‌ری جیهان، كه‌چی 324 ملیۆن دۆلارو 574 هه‌زارو 766 دۆلاری هێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رێم، 243 ملیۆن و 193 هه‌زارو 405 دۆلاری نه‌هێنراوه‌ته‌وه‌و به‌م جۆره‌ی لێكراوه‌ كه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ بیسه‌لمێنێ ئه‌م پارانه‌ به‌مجۆره‌ سه‌رف كراوه‌:
62,665,328 دۆلار بۆ كۆمپانیا جیهانیه‌كان كه‌ده‌ڵێن هیچمان وه‌رنه‌گرتووه‌!
158,528,077 له‌بری قه‌رزی پێشووی كه‌ پێشه‌كی وه‌رگیراوه‌ له‌ كڕیاره‌كان!
22,000,000 بۆ كه‌ركوك له‌بری پترۆ دۆلارو كاره‌با! كه‌ركویش له‌بێ پاره‌ییدا ده‌ناڵێنن و به‌ڵگه‌ نیه‌ ئه‌م پاره‌ وه‌رگیرابێ به‌م بڕه‌! 
سه‌ره‌ڕای نه‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌م بڕه‌ پاره‌ كه‌ 243 ملیۆن دۆلاره‌ بڕی 50 ملیۆن دۆلاریشیان قه‌رز كردووه‌ پێشه‌كی! 
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ ته‌نكه‌ر كه‌له‌مانێكدا ده‌گاته‌ 3 ملیۆن به‌رمیل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی پێ ناكرێ و هه‌نارده‌و داهاتی به‌ سفر داده‌نرێ! 
ئه‌وه‌ی پاڵاوگه‌كانی بازیان و كه‌ڵه‌ك ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان نرخی برێنت حساب بكرێ بایی 67.4 ملیۆن دۆلاره‌، به‌ڵام وه‌زاره‌ت هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌م پاره‌یه‌ نه‌كردووه‌.
به‌م پێیه‌ له‌كۆی ئه‌و 19 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته‌ی هه‌رێم فرۆشتویه‌تی 324,574,766 دۆلاری بۆ هه‌رێم هێنراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نزیكه‌ی 16 دۆلار ماوه‌ته‌وه‌!

4176 جار خوێندراوەتەوە
15/12/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە