داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نەخشەرێیه‌ك بۆ دانیشتنەكەی نێوان حكومەت و چوار فراكسیۆنەكە

مه‌سعود عه‌بدولخالق


بۆ ئەوەی دانیشتنەكەی بەیانی نێوان هەردوولا بە خیرایی یەكلاببێتەوە، واچاكە بەو شێوەیەی خوارەوە پلانی دانیشتنەكە دابڕێژرێت:

 بۆ ئەوەی لایەنی حكومەت و برایانی پارتی، تەخوینی لای چوار فراكسیۆنەكە نەكەن و كات نەكوژن، چوار فراكسیۆنەكە بەبیرخۆیان و برایانی پارتیش بهێننەوە كە: دوو رێككەوتن هەیە نەك یەك، واتە: پارتیش رێككەوتنێكی كردووە لەگەأ حكومەتی عێراق، لەبەرامبەر گرتنەوەی موسڵ، كە پێكهاتووە لە 8 ماددە و لە رێگه‌ی وەزیری پێشمەرگەو بە ئامادەبوونی كاك مه‌سعود و پنتاگۆن و سەرۆك ئەركانی عێراق، رێككەوتنێكی تریش، (با ناوی رێككەوتنی لێ بنێین) ئەوەیە كە چوارفراكسیۆنەكە كردوویانە لە پەرلەمانی بەغدا، واتە هەردوولا لەگەڵ بەغدا رێككەوتون، قسە لەسەر هەردوو رێككەوتن بكرێت، كامیان باشتر بوو بۆ میللەت، ئەویان هەڵبژێرن ..

پرسیارێكیش هەیە بۆ برادەرانی پارتی، ئاخۆ لە رێككەوتنەكەی خۆیان لەگەڵ بەغدا، بۆ داوای بودجەو مافی تریان نەكرد؟ لە كاتێكدا كارتی به‌هێزیان لەدەستدا بوو ..(خوێن و فرمێسك و ئارەقەی پێشمەرگەی) لەگەڵ بوو بۆ گرتنەوەی موسڵ ..

یان بەدیوێكی دیكه‌دا، رەنگە رێككەوتنێك لە قازانجی تەبەقەیەكی حاكم لەكوردستان باش بێت، ئەوەی تریش لە قازانجی میللەت .. ئەوە نەخشەڕێیەكی راستەقینەیە بۆ گەیشتن بە ئەنجام ..

 


338 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە