داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چەند پرسیارێک لە نێچیرڤان بارزانی

كه‌مال چۆمانی

نێچێرڤان بارزانی دەڵێت: "کێشەی سیستەمی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوە دایە سیستەمێکی سۆسیالیستییە. حکومەت خۆی کردۆتە مەسئول لە هەمو پێداویستییەک و ناشتوانێت جێبەجێیبکات. سیستەمی کۆنەی زەمانی سەدامە و لەو دەمەوە تا ئێستا لە هەمو عێڕاق ئەو کێشەیە گەورەیە هەیە. ئەم فیکرەیە دەبێت بگۆڕدرێت. کەرتی تایبەت دەبێت دەعم بکرێت. دەبێت ئەم فیکرە و ئەم تەفکیرە بگۆڕدرێت. ئەگەر ئەمە نەگۆڕدرێت، سیستەمی صەحیی لە کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت."

١- هەر بەڕاست سیستەمی سۆشیالیستیی چییە؟ تا چەند ئاگاداری ئەو سیستەمەی؟
٢٢- تۆ دەڵێی "حکومەت خۆی کردۆتە مەسئول لە هەمو پێداویستییەک و ناشتوانێت جێبەجێیبکات"، بۆچی حکومەت ناتوانێت جێبەجێیبکات؟
٣٣- "ئەم فیکرەیە دەبێت بگۆڕدرێت." مەبەستت لە فیکرە چییە چونکە چیتر ئەوە فیکرە نییە بەڵکو ئەوە بۆتە سیستەم. دیارە مەبەستتە بڵێی ئەو سیستەمە دەبێت بگۆڕدرێت، وانییە؟

 ئینجا، نەخێر، هیچ كێشەیەک لە سیستەمی سۆشیالیستیی نییە، بەڵکو کێشەکە لە ویستی تەماحکاریی ئێوە دایە کە دەتانەوێت سیستەمەکە بدەنە کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانی خۆتان تێدا سودمەند بن، لە راستییدا کەرتی تایبەت نییە بەڵکو کەرتی حیزبە. 

 تۆ پارەی ئاسانت دێتە بەر دەست کە پارەی نەوتە، واتا پارەی گەلە، هەر بۆیە دەبێت خوێندن و تەندروستیی هێڵی سور بن و نابێت بە هیچ شێوەیەک بدرێنە کەرتی تایبەت. ئەوە زۆر سیاسەتمەدار لە ئەمریکاش گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی ئەو سیستەمی تەندروستیەی هەیەتی سیستەمی فاشیلە، چ جای ئەوەی ئێمە لاسایی ئەوان بکەینەوە.
 لەگەڵ ئەوانەشدا، تەماشای سیستەمی تەندروستیی زۆربەی وڵاتانی ئەوڕوپیی بکە، سیستەمی تەندروستیی بەخۆڕایییە. باجی تەندروستیی باجێکە کۆمەڵگە پێکەوە دەیدا (لە زۆر وڵات)، هەروەها دەوڵەت سیاسەتی تەندروستیی رێکدەخات. 

 لە کوردستان، سیستەمی تەندروستیی خراپترین سیستەمە. نەخۆشخانە ئەهلییەکان بازاڕیان داگیرکردوە. خەڵک ناچارە ئێواران بچێتە لای عیادەکان. 
 بە کورتی، ئێوە وەک حکومەت، نەک هەر شکستتان خواردوە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانتان لە بواری تەندروستییدا، بەڵکو هۆکاری ئەو خراپەکارییەشن لە کەرتی تەندروستییدا هەیە و هەبوە. هیچ پڕۆژەیەکیشتان نییە و دەستەوەستانن. تۆ کاتێک دەتوانیت رەخنە لە سیستەمی تەندروستیی بگریت کە توانیبێتت جگە لە پارەی نەوت، مانگانە ١٠٠ دۆلار بۆ حکومەت پەیدابکەیت. تۆ هەمو پڕۆژە ئابورییەکانت شکستیانخواردوە، ئێستا دێیت دەتەوێت کەرتی تەندروستییش بدەیتە کۆمپانیاکانی نزیک خۆت و یەکێتیی تا هێندەی تر ژیانی خەڵک قوڕستر بکەیت، وەک کردوتانە.

655 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە