داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

یەکێتی بێدەنگی هەڵمەبژێرە

سالار مەحمود


حزبی شەهیدان و حزبی مێژووی هەڵوێستەکان!! ئەم هەموو بێدەنگە بۆ خەڵک فەوتا، پرسیاری گرنگ پێویستە وه‌ڵامی فەرمی هەبێت، ئایا لە بەتاڵان فرۆشتن و سەودای سامانی ژێرزەمین و چاڵە نەوتییەکان لەلایەن حکومەتەوە ئاگادارن؟ راستە یان ساختەیە ئەم بەڵگانەش؟! وڵامتان هەبێت هەڵوێستتان هەبێت ..

یەکێتی خاوەنی بیرۆکەی دەرهێنانی نەوت، ئەو کاتەی پێیاندەوتین:" فیدراڵ و بەرمیلی بەتاڵ"، ئێستا ناشێ بێئاگابن لەم ماڵوێرانییەی لە رێگەی عەقدی نەوتی ناشەفاف لەگەڵ تورکیا بەسەر خەڵکیدا هێنرا؟
 ئەی نەوتی کەرکوک و قووت و گوزەرانی خەڵکی کەرکوک، ئەمەش هەر لایەنی تر لێی بەر پرسە؟ بێگومان نەخێر، حزبەکەمان بەرپرسە لەم دۆخە، بەرپرسە لە رێگەگرتن لە هەرزانکردنی نرخی نیشتمان، یەکێتیەکان وەک ئەو خەڵکە ناڕازییە ناڕازیین، پێویستە لەسەر ئەو بەڵگەیەی لە کەناڵەکانی راگەیاندن بڵاوبۆتەوە هەڵوێستی راستەقینەی رابگەیەنێت.

 ئاشتی هەورامی کە مەلەفی نەوتی کوردستان، هێشتا ئەو ئەندازیاریەتی و پێشنیاری فرۆشتنی چەند کێڵگەیەکی نەوتی کردووە بۆ تورکە دۆستەکان! بەشێک لەو کێڵگانە لە سنوری سیاسی یەکێتیدایە، هەر وەک نەوتی کەرکوک کە بە بێدەنگی خرایە ژێر رکێفی خەڵکی تر! نابێت بە راگوزەر تەماشا بکرێت، ئەمە ئەگەر راست بێت کارەساتە، ئەو کەناڵانەی دەریانخستووە کەناڵی باوەڕ پێکراوون، بەڵام بۆچی تاوەکو لە کەناڵی دەرەکیەوە راستیەکانی ئێرە دزە نەکات و دەرنەکەوێت ناوخۆی هەرێم لە هیچ ئاگادار نەبێت ئەمە چ سیاسەتێکە. 

پەکخستنی پەرلەمان بۆ جێبەجێکردنی ئەم سەودایانە بوو، بە خاک و سامانی نەوەکانی ئایندەوە؟ بۆ تەختکردنی رێگابوو لەبەردەم حکومەت تاوەکو دوور لە چاوو چاودێری پەرلەمانی نوێنەری خەڵکی کورستان، نیشتمان بخەنە ژێر رەحمەتی قەرزی دەیان ملیار دۆلاری بە تورکیاو کۆمپانیاکان؟
 
لە بنەمادا دەبوو ئەم جۆرە مامەڵانە یەکێتی قبوڵی نەکات بەبێ چاودێری پەرلەمان ئەنجام بدرێن، چونکە عەقدە چل ساڵیەکە نەک پەنجا ساڵیەکە بەبێ ئاگایی پەرلەمان کرا، بۆیە دۆخی ئابوری کوردستانی بەم رۆژە گەیاند.

ئەم سیاسەتە ماڵوێرانکەرە راگرن، ئەم حکومەتە شکست لە دوای شکست رۆژگار بەڕێ دەکات، ویژدانتان بجوڵێت خەڵکی کوردستان لەوە زیاتر با نەڕەنجێت. یەکێتی نیشتمانی بۆ ئەم کەیسە هەڵوێستی روون پێویستە، ناکرێت پەلەمانتارەکانت لە بەغدا سیاسەتێک پەیڕەو بکەن و نوێنەرەکانت لە حکومەتی کوردستان جۆرێکی تر، سەبارەت بەکەیسی سامانی سروشتی و بوودجەی گشتیی، بەتایبەتیش سەبارەت بەم بەڵگەیە بێدەنگی شەرمە، ئەگەر راستە یان نا راست. یەکێتیەکان و خەڵک هەڵوێستی راشکاویان لە یەکێتی دەوێت.
 

2412 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە