داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئایه‌ ئه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی پێشنیاری كردوه‌ ئاساییه‌؟

فه‌رمان ره‌شاد


سه‌رنج و وه‌ڵامێكی پێویست له‌سێ خاڵدا
هه‌ندێ هاورێمان، كه‌ به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ پرسه‌كانی نه‌وته‌، پێیانوایه‌ كه ئه‌وه‌ی ئاشتی هه‌روامی پێشنیاری كردووه‌، شتێكی ئاساییه‌ له‌ بازاڕی نه‌وت و ئه‌وانه‌ی كردویانه‌ته‌ هه‌را هی ئه‌وه‌یه‌ هیچ له‌ بازار و دنیای گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت نازانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یه‌نراون، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌مه‌وێ چه‌ند خالێك بوروژێنم:

خاڵی یه‌كه‌م:
هه‌ر گرێبه‌ستێكی نه‌وتی نێوان هه‌رێم و توركیا باسی لێوه‌ده‌كرێت، ناكرێت له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌نها ڕه‌هه‌نده‌ ئابوری و بازرگانیه‌كه‌ی له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌ڵكو له‌وانه‌ قوڵتر ڕه‌هه‌نده‌ سیاسیه‌كه‌یه‌تی، توركیا هیچ هه‌نگاوێك له‌هه‌ریم نایه‌ته‌ پێش ئه‌گه‌ر ئامانجێكی قوڵی سیاسی نه‌بێت، جارێك له‌دیدارێك له‌گه‌ل به‌رپرسانی به‌غدا كه‌ په‌رله‌مانتارێكی كورد ئاماده‌ی بووه‌ (توركه‌كان نه‌یان زانیوه‌ كورده‌) به‌رپرسێكی باڵای توركیا به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی گوتبو: ئێمه‌ هه‌رێمی كوردستانمان بۆ ئێوه‌ له‌ قاڵبێك ڕاگرتوه‌ (ته‌حجیم) واته‌ ئیراده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست ئێمه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر هه‌نگاوێك چونه‌ پێش له‌توركیا پێویستی به‌ دیراسه‌ی قوڵ هه‌یه‌ و، ده‌بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ویستی هه‌موان بێت، په‌یوه‌ندی بازرگانی و نه‌وتیش نابێت پاشخانه‌ سیاسیه‌كه‌ی له‌به‌رچاونه‌گیرێت.

خاڵی دووه‌م:
به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ كه‌س له‌ جۆره‌كانی گرێبه‌ست نه‌زانێت و، قسه‌ده‌كات، به‌ڵێ گرێبه‌ستی هاوبه‌ش هه‌یه‌ و گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاریش هه‌یه‌، له‌دنیا ئێستا زۆرینه‌ی وڵاتان پشت به‌گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاری ده‌به‌ستن، واته‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ته‌نها حه‌ق ده‌ست وه‌رده‌گرن نه‌ هاوبه‌شی به‌رمیل به‌ به‌رمیلی نه‌وت بن كه‌ ئه‌وه‌ی هه‌رێم له‌وجۆره‌یه‌، گرێبه‌ستی هاوبه‌ش هی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌یه‌، كه‌ خه‌ڵك هێشتا هیچی له‌نه‌وت نه‌ده‌زانی و كۆمپانیاكانیش قۆستبویانه‌وه‌ یان بۆدۆخی زۆر پێویسته‌ ئه‌ویش به‌ شه‌فافی و ڕوونی، به‌گشتی خه‌ڵك پێش 70 ساڵ ئه‌و جۆره‌ گرێبه‌سته‌ی ده‌كرد، ئێستاش ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێم ده‌كرێت قوڕبه‌سه‌ركردنه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیان، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل وڵاتێك كه‌ پیلانی جه‌هه‌نده‌می دژ به‌ئایینده‌ی كوردستانی باشور هه‌یه‌.

خاڵی سێ یه‌م:
ئه‌و پێشنیاره‌ كه‌ زۆر ڕوون نییه‌ سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی چیه‌، به‌ڵام هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت بڕیاری سیاسی له‌پشتی بێت، كه‌ ئه‌ویش له‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌خرێته‌ڕوو، به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر ویكلیكس نه‌بوایه‌، هه‌رگیز به‌و ئاسانیه‌ ئێمه‌ هیچمان لێی نه‌ده‌زانی، واته‌ به‌شێكی ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌ هه‌یه‌ گروپێك چۆن بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دامه‌زراوه‌ شه‌رعیه‌كان، پێشنیارێكی وا ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ زۆر چاره‌نوسسازه‌.

449 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە