به‌داخه‌وه بڕیاری کۆتای درا، پاره له به‌غدا نایه‌ت
عه‌لی حه‌مه ساڵح
حکومه‌تی هه‌رێم( پارتی) بڕیاری کۆتاییدا که په‌یوه‌ست نه‌بێت به یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه‌و هیچ بڕه نه‌وتێک به که‌رکوکیشه‌وه ڕاده‌ستی حکومه‌تی ناوه‌ند نه‌کات و ئه‌ویش هیچ بڕه پاره‌یه‌ک نانێرێت، یه‌کێتیش پشتیوانیه‌تی له‌م بڕیاره .
به‌داخه‌وه فراکسیۆنه‌که‌ی یه‌کێتی، که له به‌غدا واینیشاندا ئه‌مه پرۆژه‌ی ئه‌وانه، لێره حیزبه‌که‌یان پشتیوانی سیاسه‌تی پارتی ده‌که‌ن بۆ نه‌هاتنی پاره له به‌غداو، ڕاده‌ستنه‌کردنی نه‌وت.
ئه‌و حیزبانه‌ی دیکه‌ش که له حکومه‌ته‌که‌ی پارتین، هیچ قسه‌و هه‌ڵوێستێکی جدیان نیه. واته ئه‌وه‌ی فراکسیۆنه‌کانیان له به‌غدا بۆ فریوداتی سۆزی خه‌ڵکی بێ موچه‌و بێ ژیانه.
ئه‌مه یه‌که‌مجار نیه که هه‌ڵوێستی یه‌کێتی له‌سه‌ر کاغه‌ز شتێکه‌و له کرداریش شتی دیکه!!!
له یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم گۆڕان یه‌ک پرۆژه‌ی پێشکه‌شکرد،
یه‌کێتی نیشتیمانی دوو، به‌ڵام لای یه‌کێتی ئێستا نه بایدێ نه باران، نه‌ک کاک مه‌سعود سه‌رۆکی هه‌رێمه، کاک کۆسره‌تیش جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمه!!!
ڕێککه‌وتنی گۆڕان و یه‌کێتی، ئومێدێک بوو بۆ خه‌ڵک، به‌ڵام یه‌ک هه‌نگاوی لێ جێبه‌جێنه‌بوو، ئێستا باسی یه‌کگرتنه‌وه!!!
ده‌بێت تێبگه‌ی..
6370 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2017
هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە