داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

کۆتایی بە سزاکانتان بێنن

سالار مەحمود


مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینی لەهەموو وڵات و هەرێمێکدا، بە یاسا رێکدەخرێ و هەر بە پشت بەستن بەیاسا گۆڕانکاری تێدا دەکرێت .. لەهەرێمی کوردستاندا بەپێی یاسای ژمارە (۲۲) ئەم رێکارە رێکخراوە، بڕینی مووچەی فەرمانبەران بەناوی پاشەکەوتەوە کارێکی نایاساییە، چونکە رێکاری یاسایی و ئسوڵی نەگیراوەتە بەر لە لایەن حکومەتەوە.

 حکومەتی هەرێم دوو جار غەدری لە مووچە خۆرانی کوردستان کردوە، جارێک لە جیاتی ئەوەی چاکسازی لە خەرجیەکان و شەفافیەت لەداهاتەکانیدا بکات، هات مووچەی خانەنشین و فەرمانبەرانی بڕی، جاری دووەم ئەم بڕینەی ناولێنا پاشەکەوت، ئەمەش خۆڵکردنە چاوی رای گشتی و خودی مووچە خۆران بوو، بێخەبەر لەوەی خەڵکی کوردستان زۆر بە ئاگاترن لە عەقڵیەتەی لە پشتی ئەم غەدرانەوە هەیە حکومەت دەیکات، لەجیاتی داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان و شکستهێنان لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان و رۆژ لەدوای رۆژ خەڵکی کوردستان تووشی قەرزی وڵاتان و کۆمپانیاکان، لە رێگەی بەناو راوێژکارو کاربەدەستەکانیانەوە هێشتا برینی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکولێننەوە.

ئێستا خەڵکی کوردستان باشتر دەزانن بۆچی حکومەت شاگەشکە بوو بە داخستنی دەرگای پەرلەمان و دوور خستنەوەی چاوی چاودێری نوێنەرانی گەل لەسەر هەڵسوکەوتە ناشەفاف و سەفقە شاراوەکانی و هەبوونی بەرنامەی قووت بڕینی مووچەخۆران، ئەگینا ئەگەر پەرلەمان لە کاردا بووایە هەگیز نەیدەهێشت ئەم غەدرانە ببن بە بڕیاری حکومەت.

خەڵکی کوردستان راهاتووەو دەزانێت ئەم حکومەتە ناتوانێت خزمەتی بکات و خزمەتگوزاری شایستەی پێشکەش بکات، بەڵام هەمیشە لە دڵە راوکێدایە ئاخۆ غەدری تری چۆنچۆنی لێ دەکات یان نەیکات .. تەنیا چارەسەر بۆ ئەم قۆناغەو دەرباز لە بەشێک لەم گرفتانەش لە ئێستادا بریتیە لە فرۆشتنی نەوت لە رێگەی سۆمۆو حکومەتی ئیتحادییەوە، چونکە ئەو پرۆسەیە زۆرتر لە ژێر چاودێری دەزگاکانی چادێری و بەدوداچووندایە. بەم جۆرە بەشە بودجەی کوردستان دەدرێت بەپێی یاسای بودجەی گشتی پەسەندکراوی ۲٠۱۷ هەرچەندە دڵنیام حکومەت خۆی خستۆتە تونێلێکەوە ئیرادەی گەڕانەوەی نییە لەگەڵ تورکیادا، ئەم بۆچونەشم پێش پەسەندکردنی بودجەی عیراق باسکردوە، چونکە بەهیچ جۆرێک بیرکردنەوەی حکومەت و ئاراستەی کارکردنی چوونە ژێرباری ئەو پرۆژەو پێشنیارانە نییە کە پەرلەمانتارانی کوردستان و عیراق ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و خەڵک و رێکخراوە مەدەنییەکان دەیخەنە روو، ئەمەش نیگەرانیەکی گەورەیەو پێناسەیەکی روونە بۆ جۆری حکومەتەکە! لەهەموو حاڵەتێکدا ئیجرائاتی کارەکی بەوە دەست پێدەکات کە لە پرۆسەی نەوتیدا کە کۆنتراکت و داهاتی فرۆشتنیدا بەشێکن لەو پرۆسەیە چاکسازیی و شەفافیەت پیادە بکات، چونکە پشکی باڵای داهاتی کوردستان لە رێگەی نەوتەوەیە. 

بەڵام ئەفسوس حکومەت بەهەرزان و تاڵان فرۆشتنی نەوت ئایندەیەکی گران و سەختیان بۆ خەڵکی کوردستان کڕی. گلەیی بێت لە دیوانی چاودێری دارایی و داواکاری گشی کوردستان لەبەرامبەر ئەم مەترسیە گەورەیەی بەناو دەسەڵاتی جێبەجێکردن خوڵقاندویەتی، فشاری پێویست و رێوشوێنی یاسایی پێویستیان نەگرتۆتە بەر. هەچەندە هێشتاش تا کار لەکار بەتەواوی نەترازاوە دەتوانن بەشێک بن لەو رێگەنەدانە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و سوتاندنی ئایندەی خەڵکی کوردستان و نەوەی داهاتوو.. روونە زۆرینەی سەرکردایەتی بەناو باڵای حزبەکان بۆچی بێدەنگن، چونکە ئەوانیش لە فۆرمی جیاجیادا سودمەندن لەو دۆخەی کە خوڵقێنراوە. بەمانایەکی تر بەشدارن لە سزادانی خەڵک لەلایەن حکومەتەوە.

2700 جار خوێندراوەتەوە
06/01/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە