داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئامارەکانی ۲۰۱٦ پڕیەتی لەئاماژەی مەترسیدار

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا


ساڵی(۲۰۱٦)بۆ هەرێمی کوردسان و دانیشتوانەکەی ساڵێکی ئێجگار قورس، قەیراناوی، پڕ له‌ کێشەو نائومێدی بوو، بەشێوەیەک لەماوەی چارەکە سەدەی فەرمانڕەوایی دەسەڵاتی کوردیدا، هاوشێوەی نەبووە، چونکە لەمساڵدا خەڵکی کوردستان هەم بەکولەمەرگی ژیان و ساڵیان تێپەڕاندو گوزەراند، هەمیش نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان پڕسکی بەتەواوی لێ بڕیبوون ..

ساڵی ڕابردوو لەم هەرێمەدا، جگە لەتێکشکاندنی تیرۆریستان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردسانه‌وه‌، کە مایەی شانازییەکی گەورەیە بۆ هەموان، پڕیەتی لە دنیایەک شەرمەزاری بۆ دەسەڵات و بەرپرسانی ئەم حکومەتە، چونکە لەم ساڵەدا دونیایەک یاری بەهەست و سۆزی تاکی کورد کرا، چەندینجار شکۆی مرۆڤی ئەم مەملەکەتە تێکشکێنرا.

بەکوردی و بەکورتی:

 ساڵی (۲۰۱٦) هێندەی ژمارەکانی کێشەو گرفت و قەیرانی جۆراوجۆری، لەوێنەی: قەیرانی دارایی، سیاسی، یاسایی، کارگێڕی، پەروەردەیی و .. هتد، لەزۆرەوە زۆرترو زیاتر كرد.

ئەو چەند داتاو ئامارانەی کە لەم چەند ڕۆژەی سەرەتای ساڵدا دەربارەی ۲۰۱٦ خرانەڕوو، مایەی تێڕامانن و ئاماژەی زۆر ترسناکن، وە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەزوویی بێنە سەرخەت و نەخشەرێگای خێراو چارەسەری دروستیان بۆ بدۆزرێتەوە، ئه‌گەر نا، ئەوا ئاماژەکان ترسناکتر دەبن و رووداوی ناخ هەژێنیشیان لێدەکەوێتەوە  ..
لێرەدا تەنها چەند داتاو ئامارێک باسدەکەین، کە تائێستا بەفەرمی راگەیەنراون، واتا پشتڕاستکراونەتەوە بەفەرمی، لەوانە:

ـ ڕێژەی بێکاری، لەساڵی ۲۰۱٦دا گەیشتە (۱٤٪ ) لە کاتێکدا ساڵی (۲۰۱۳ )ئەم ڕێژەیە کەمتر بوە لە (٥٪ )، واتا ڕێژەکە نزیکەی سێ هێندە زیادیکردوە.

ـ لەکۆی (۳٥۰۰)بەڵێندەر لەهەرێمی کوردستاندا، بەهۆی قەیرانی دارایی لەم دووساڵەدا بەتایبەت ۲۰۱٦ (۱۰۰۰)باڵێندەریان مایەپوچبوون و زۆرینەی زۆری پڕۆژەکانیش بەتەواونەکراوی جێ هێڵدراون.

ـ بۆ رۆژنامەنووسانیش (۲۰۱٦) ساڵێکی شوم بووەو لەم ساڵەدا (٤٥) پێشێلکاری جۆراوجۆر بەرامبەر (٨۰) رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، لە کاتێکدا ساڵی ( ۲۰۱٥) تەنها (۳۲) پێشێلکاری هەبووه‌.

ـ بەوتەی بەرپرسانی چاکسازس ژنان و منداڵانیش، ژمارەی تاوانەکان لەساڵی ۲۰۱٦دا ڕوویان لەزیادبوون کردووە لەچاو ساڵانی پێشوتردا.

ــ لەساڵی ۲۰۱٦ دا (٥۱۱) پیاو سکاڵایان تۆمارکردوە لەدژی هاوسەرەکانیان کەتوندوتیژییان بەرامبەرکردون، وە هەر لەم ساڵەدا (۸)پیاو لەلایەن خێزانەکانیانەوە کوژراون، لەکاتێکدا لەساڵی (۲۰۱٥)دا تەنها (٥) پیاو بەدەستی خێزانەکانیان کوژرابوون.

ــ لەساڵی (۲۰۱٦) بەوتەی بەرپرسی بەگژداچونەوەی ماددەهۆشبەکان لەسلێمانی، دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە (٤۰) ملیۆن حەب لەجۆری ترادامۆڵ، بەکارهێنان و بازرگانیکردنیش بەماددەهۆشبەرەکان بەبەراورد بەساڵی (۲۰۱٥) ڕێژەی (۱۰۷٪) زیادیکردووە .. کەبەبڕوای من زیادبوون و بەکارهێنان و بازرگانیکردن ماددەهۆشبەره‌کان بەو ڕێژەیە، زیان و کاریگەرییە خراپەکانی هیچی کەمتر نییە لەتیرۆرو گەندەڵی، بەواتایەکی تر، گەر بەرنەگیرێت بەم دیاردەیە، ئەوا جینۆسایدکردنێکی ئەم هەرێمەیە، بەڵام بەشێوازێکی هێواش و لەسەرخۆ.

ــ لەساڵی ۲۰۱٦ بەو سیستمی موچەیەی کەحکومەت ناوی پاشەکەوتی لێناوە، (کەمن ناومناوە پاشەفەوت) حکومەت توانی تەنها (۱۰)چارەک یان نیوە موچەبداتە موچەخۆرو فەرمانبەرانی­ هەرێمی کوردستان، لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت هەرفەرمانبەرێک گەر چارەکە موچەی وەرگرتبێت، ئەوا تەنها دوو موچەو نیوی تەواوی لەماوەی ساڵەکەدا پێدراوەو گەر نیوەشی وەرگرتبێ، ئەوا پێنج موچەی پێدراوەو بەس، لەکاتێکدا هەر فەرمانبەرو موچەخۆرێک لەساڵی (۲۰۱٥)دا هەشت موچەی تەواوی پێدراوە .. ئەمە لەحاڵێکیشدا بووە کە بەوتەی بەرپرسانی حکومەت، مانگانە داهاتی هەرێمی کوردستان زیاتربووە لەترلێۆنێک دینار، کەموچەی هەموو فەرمانبەرو موچەخۆرانی­ هەرێم، نزیکەی (۸۸۰)ملیارد دیناری پێویستە.

ــ بەراورد بەساڵانی ڕابردوو، جموجوڵی بازرگانی و کۆکردنەوەی داهات لەدەروازەکانی هەرێم کەمیکردووە، تەنانەت هاتنی هاوڵاتیان لەو دەروازانەوە بۆ ناوهەرێم بەڕێژەی بەرچاو کەمیانکردووە ..

جگە لەم داتاو ئامارانەی کە ئاماژەیان بۆکراوە، ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لەیەکتر، فڕێدانی منداڵ، زیادبوونی نەخۆشییە دەرونییەکان، دزیکردن، کێشەی کۆمەڵایەتی .. هتد، چەندین هێند لەساڵی (۲۰۱٦)دا زیادیانکردووە، بەبەراورد بەساڵانی پێشوتر.

بۆیە هەرێمێک بەوشێوەیە جمەی بێت لە کێشەو گرفت و قەیران، دەبێت هێندەی مەترسییەکانیشیان کار بکرێت بۆ بنبڕکردنیان.

834 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە