داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌یته‌ره‌ی دژه‌ كورد

لەتیف فاتیح فەرەج

‌ 
جارێكیان ئه‌زو عارف قوربانی و مه‌لاشاخی داوه‌تی كۆنفراسێكی جینۆساید بووین له‌ هه‌ولێر، لام وایه‌ نامه‌ی فه‌ڕمی عارف ته‌یفورو داوه‌تی ڕه‌سمی كۆنفراسه‌كه‌مان پێبوو، مه‌لا شاخی پارله‌مانتار بوو، من و عارفیش نووسه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌یان كتێبمان له‌سه‌ر جینۆسایدی كوردو ئه‌نفال هه‌بوو، له‌ خاڵی پشكنینی پارتی، گوتیان ئه‌رز له‌ ئاسماندا نابێ‌ ئاو دیوو بن، گێرمه‌و كێشه‌ی زۆر كرا، ته‌له‌فون و جیهازكاری، نابێ‌ یانی نابێ‌، شان به‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك كۆتا قسه‌ی ئه‌مه‌ بوو " جه‌نابی سه‌رۆك بڵێ‌ با بێن، ناهێڵم " ئێمه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌، ئه‌و ده‌م بیرو باسی دروست بوونی گۆڕان نه‌بوو ..

هه‌ر ئه‌و سه‌یته‌ره‌یه‌و سه‌یته‌ره‌ هاوشێوه‌كانی، له‌ شوێنی دیكه‌ جارێكی ڕێگریان له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ یش كرد، به‌م دوایه‌ سه‌یته‌ره‌ی پردێ‌  نه‌یهێشت دكتۆر یوسف بچێته‌ هه‌ولێر، ئه‌وه‌ عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح و سۆران عومه‌ریشی هاته‌ سه‌ر، ئاخر خودایه‌ ئه‌م سه‌یته‌ره‌ كوردیانه‌ دژه‌ كوردن یان هی كورد،  هه‌ولێر تاپۆی كه‌س نییه‌ ئه‌وه‌ په‌رله‌مانتارێكی پارتی وه‌ی گوت، جا ڕاست ده‌كات هه‌ولێر تاپۆی كه‌س نییه‌، كه‌ مالكی و عه‌بادی و یه‌ڵدرم و سه‌رانی سونه‌ی دژه‌ كورد بۆیان هه‌بێت بچنێ‌ و سه‌یرو سه‌فای تیا بكه‌ن، كورد بۆ بۆی نه‌بێت ..

هه‌قه‌ هه‌ردوو بارزانی كه‌ سه‌دان جار هاوار له‌ده‌ست ئه‌و سه‌یته‌رانه‌ براوه‌ته‌ لایان نه‌هێڵن چی تر وابێت، ئه‌گه‌ر به‌ بڕیارو ئاگاداری خۆیان نیه‌، به‌و مامه‌ڵه‌و كارانه‌ تادێ‌ وێنه‌ی ئه‌و جۆره‌ سه‌یته‌رانه‌ ناشرینتر ده‌بێت و به‌ سه‌یته‌ره‌ی دژه‌ كورد دێنه‌ به‌رچاو، خۆزگه‌ له‌و هه‌مووساڵانه‌دا پیاوانی سه‌یته‌ره‌ی كوردی به‌ جۆرێك په‌روه‌رده‌ كرابان، كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئازاری هاونیشتمانیه‌كانی خۆیان نه‌دابا، پیاوانی سه‌یته‌ره‌ ده‌بێ‌ بزانن ئه‌وان بۆ ئازاردانی خه‌ڵك و ترساندنیان له‌وێ‌ نین بۆ پاراستن و ته‌ناهیان له‌وێن ..

46 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە