Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

سۆران عومه‌ر

سۆشیالست یه‌ك قایمقامی هه‌بوو له‌سه‌ر بردنی ملیۆنێك لیتر سوته‌مه‌نی فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچوو! وه‌زیری ناوخۆ پاراستی تا لایاندا! بۆیه‌ دار هه‌ڵمه‌بڕن ئه‌گینا دز و شتی تریش ده‌رده‌كه‌وێ!!

كاكه‌ حه‌مه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی لا نیه‌ من به‌ڵگه‌ی هه‌موو پاڵاوگه‌كان به‌ناوو ناونیشان و شوێن و ورده‌كاریه‌وه‌ ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ستی با بیسه‌لمێنێ كامه‌یان هی كۆمه‌ڵه‌!

ئه‌وه‌ی كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌یڵێ "هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه‌ دوای پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م پێنج كۆمپانیای نه‌وتیان دامه‌زراند و بونه‌ خاوه‌نی پاڵاوگه‌ی نه‌وت و شه‌ریكی داهاتی نه‌وتیش."

كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود بۆ متمانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی واپێویست بوو ناوی ئه‌و پێنج كۆمپانیا ئاشكرا بكات، ناوی پاڵاوگه‌كانیش بخاته‌ ڕوو تاكو قسه‌كانی بسه‌لمێنێ، ئه‌گه‌ر نا كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌ی من ئاگادارم و داكۆكیشی لێ ده‌كه‌م نه‌ كۆمپانیا نه‌ پاڵاوگه‌ نه‌ به‌نزینخانه‌شی نیه‌، شه‌ریكیش له‌داهاتی نه‌وت ده‌بێ به‌ڵگه‌ی هه‌بێ ئه‌گه‌ر نا قسه‌ی بێ به‌ڵگه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی ناڕاست و بوهتان.

كاتێكیش داوای به‌ڵگه‌ كراوه‌ كاكه‌ حه‌مه‌ وتویه‌تی به‌ڵگه‌كان لای ئاشتی هه‌ورامیه‌! 
باشه‌ پرسیارێك له‌ كاكه‌ حه‌مه‌: خۆ ئێمه‌ هیچ نه‌ماوه‌ به‌ ئاشتی هه‌ورامی نه‌ڵێین ! داومانه‌ به‌دادگا له‌سه‌ر كۆمپانیای وه‌همی نه‌وت و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی دیكه‌مان له‌سه‌ر نادیاری و ناشه‌فافی داهاتی نه‌وت له‌سه‌ری ئاشكرا كردووه‌ یه‌كه‌م وه‌زیریشه‌ له‌مێژووی په‌رله‌ماندا كه‌ پرساندنی كراوه‌ له‌لایه‌ن به‌نده‌وه‌ پرساندنه‌كه‌ش چۆته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌دی له‌پای هه‌موو ئه‌مانه‌ ناكرێ ئاشتی به‌رگری له‌خۆی بكات و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌یه‌تی بیخاته‌ ڕوو؟ چی پێویستی به‌تۆیه‌ بێێ قسه‌یه‌كی بێ بنه‌ما كه‌پێی وتوی وابزانی ڕاسته‌كات بێی بێكه‌ی به‌لێدوان، ئێسته‌ش كه‌ داوای به‌ڵگه‌ت لێ كردووه‌ وتویه‌تی پێیان بڵێ به‌ڵگه‌كان لای ئاشتی هه‌ورامیه‌! من دڵنیام ئاشتی هه‌ورامی كاكه‌ حه‌مه‌شی به‌هه‌ڵه‌دا بردووه‌ كه‌ ده‌بوو كاكه‌ حه‌مه‌ نه‌كه‌وتایه‌ داوی قسه‌ی بێ بنه‌مای ئاشتی هه‌ورامی كه‌ یه‌كه‌مجاری نیه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ بكات.

پاشان من له‌كاكه‌ حه‌مه‌ ده‌پرسم، به‌ڕێزتان یه‌ك قایمقامتان هه‌بوو له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌، قایمقامی قه‌زای شاره‌زوور بوو له‌سه‌ر دیار نه‌مانی ملیۆنێك لیتر سوته‌مه‌نی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچوو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌یسه‌ كه‌ وه‌زیری ناوخۆ بۆی پاراستن له‌گرتن له‌پۆسته‌كه‌ی لاتاندا ! ئیدی بۆ بێ به‌ڵگه‌ باسی خه‌ڵكی دی ده‌كه‌ی!

هه‌ڵبه‌ته‌ وه‌ك كه‌سێتی كاكه‌ حه‌مه‌ ڕێزی تایبه‌تی هه‌یه‌ لام، مه‌سه‌له‌كه‌ شه‌خسی نیه‌.


4561 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە