Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

فاروق عه‌لی‌

‌ 
هه‌ر ڕۆژه‌ی مه‌رگی هاوه‌ڵ و هاوسه‌نگه‌رێکت ده‌بیستیت، ئه‌وکات ده‌زانی مه‌رگی خۆشت نزیکه‌، هه‌ر ڕۆژه‌و گه‌ڵایه‌ک هه‌ڵده‌وه‌رێت ..

 هه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستا جه‌میل عه‌بدولڕه‌حمان (شاخه‌وان) تاساندمی له‌ناخه‌وه‌، ئه‌وم له‌ ساڵی ١٩٨٨ و پاش کیمیاوی بارانی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌مه‌راسیمێکدا ناسی، له‌ کامێران که‌ پارچه‌هۆنراوه‌یه‌کی خوێنده‌وه‌، ئه‌وله‌سه‌رده‌می ئاواره‌یی و غوربه‌تدا به‌هۆنراوه‌کانی ئاوی دڵمانی ده‌داو حه‌سره‌تی غوربه‌تی له‌دڵماندا نه‌ده‌هێشت ..
 شیعره‌ کلاسیکیه‌کانی بۆنی ڕه‌سه‌نایه‌تی كورده‌واریی لێده‌هات، مامۆستا جه‌میلم خۆشده‌ویست، ده‌ستپێکی دۆستایه‌تی و هاوه‌ڵیمان له‌به‌ڕێزیانه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد، له‌کامیاران له‌مه‌راسیمێکدا ده‌ستی خسته‌ سه‌رشانم و وتی: خۆشتمده‌وێ، له‌وکاته‌وه‌ ڕێزی یه‌کتر ده‌گرین، به‌داخه‌وه‌م بۆ مه‌رگی له‌ناکاوی، به‌ڵام بڕیاری خودایه‌و ده‌بێ ته‌سلیمی بین، خودا لێیخۆش بێت و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیداندا حه‌شری بکات ..


2051 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە