داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

راستکردنەوەی شێواندنی ناوی دەربازبووانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

عومه‌ر محه‌مه‌د

‌وەهاب نیە، عەزیزە
هاشم نیە، فەرەجە
ڕستکردنەوەی شێواندنی ناوی دەربازبوانی کۆمەڵکوژی ئەنفال 


لە کتێبەکەیدا جینۆسایدی گەلی کورد، پشکنین، ئامارو زانیاری، دیکۆمێنت) تەها سلێمان
کەوتووەتە هەڵەی زۆر زەقەوە، ئەم کورتە نوسینەم تەنها راستکردنەوەی ئەو بەشەی کتێبەکەیەتی
"گەڕانەوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە" تایتڵی پێشەکی و دەروازەی ئەو بەشەیە، کە بۆ دەربازبوانی گۆڕی بە کۆمەڵ نوسیوێتی، بەڵام چۆن پێشەکی و نوسینێک لەبارەی دەربازبوانەوە ؟! نەک هەر دۆسێکانیان بەڵکو ناوەکانیشیانی تەواو شێواندەوەو هەموویانی تێکەڵ کردوون، ناوی خوازراوی ئەم دەربازبووی بردووە بۆ ئەو دەربازبوو، ناوی باوکی دەربازبوویەکی کردووەتە ناوی دەربازبووەکە، ناوی راستەقینەی دەربازبوویەکی کردووەتە ناوی خوازراوی دەربازبوویەکی تر، ناوی دوانیانی هەر نەبردووەو فەرامۆشی کردوون .

زەقترین هەڵەکانی بریتین لەمانەی خوارەوە : 
1. (عەزیز وەهاب محەمەد سڵێمان) ئەمە ناوی ڕاستەقینەی عوزێرە، کەچی لە کتێبەکەیدا بووەبە وەهاب ! ئەم هەڵەیە بۆچی رویدا ؟ لەبەرئەوەی کۆپی یە، لە کتێبەکەیاندا مێدیل ئێست ۆچ، یاخود بەرێوبەری پڕۆژەکە (یوست هێڵتەرمان) لەبەر سەلامەتی و ئاسایشی ژیانی، عەزیز هاتووە بەسەرهاتەکەی بەناوی خوازراو بڵاوکردوەتەوەو ناوی (عوزێر)ی بۆ داناوە و لەکتێبەکەیاندا ( ) نوسراوە (بەسەرهاتی عوزێر) عارف قوربانیش بەهەمان ناو دیدارەکەی لەگەڵ عوزێردا کردووەو لەکتێبێکدا چاپ و بڵاوی کردووەتەوە. بۆخۆشم هەرچیم لەبارەوە نوسیبێ هەر بە (عوزێر) ناویم هێناوەو لەبەر ئەوە ناوی راستەقینەیم فەرامۆش کردووە. لەمێژە (عوزێر) بووەتە ناوێکی سومبلی و ناسراوی ناوکۆمەڵگەی کوردی، بۆیە هیچ ڕەوا نیە کەسانێک لە بارەی ئەنفالەوە بنوسن و ناوی کەسایەتیە رەمزییەکانی دۆسێی ئەنفال نەناسن، یان لەبارەیانەوە بنوسن و نەک دۆسێکانیان بەڵکو ناویان تێکەڵ بکەن و لێکیان جیا نەکەنەوە، کەچی بەداخەوە تەها سلێمان، ناوی رەمزی و ناوی راستەقینەی عوزێری نەزانیوەو ئاوای لێ کردووەو بە (وەهاب) ناساندوویەتی، ئاخر سەلامەت بیت (وەهاب) ناوی باوکێتی نەک هی خۆی ! بەو شێوەیە سەردێری بەسەرهاتەکەی کردووە بە (وەهاب محەمەد سلێمان) ئیجا نوسیوێتی (عوزێر) . یەکێک شارەزا نەبێت عوزێرو وەهابی بۆلێک جیاناکرێتەوە . 
2. محەمە عەلی ئەحمەد، ناسراوە بەحەمە عەلی عالیان، بەداخەوە لە کتێبەکەی ئەو بەرێزەدا کراوە (بەهاشم) لە کتێبەکەی میدڵ ئێست ۆچدا لەبەر سەلامەتی ژیانی، ناوی خوازراوی (محەمەد)ی بۆ دانراوە لە ژێر ناونیشانی (بەسەرهاتی محەمەد)دا بڵاوکراوەتەوە. کاک نەجمەدینی فەقێ عەبدوڵا ئەم ساڵ کتێبەکەی بەناوی حەمە عەلی عالیانەوە چاپ وبڵاوکردووەتەوە، بەش بەحاڵی خۆم هەمیشە بەناوی حەمە عەلی عالیان لەبارەیەوە نوسیومە . کەچی کاک تەها ناوی ئەم دەربازبووەشی شێواندووە، ناوی (هاشم) بەناوی خوازراوی حەمە عەلی عالیان زانیوە. ئەم بەدحاڵی بوونە لەکاتێکدایە کە (هاشم) ناوی ڕاستەقینەی خۆیەتی نەک خوازراو! سەیر لەوەدایە (هاشم محەمەد رەشید) دەربازبوی کۆمەڵکوژی گوندی کورێمێ یە و لەکتێبەکەی میدل ئیست ۆچدا هەر باس نەکراوە، نەبە ناوی خوازراو نەبە ناوی ڕاستی خۆی ناوی نەهاتووە. 
3. فەرەج محەمەد یاخود (فەرەجی تۆپخانە) لە کتێبەکەی مێدڵ ئێست ۆچدا لەبەر سەلامەتی بە (مستەفا) ناوی هاتووە، کەچی کاک تەها سڵێمان هەستی پێنەکردووە، بۆیە ناوە خوازراوەکەی بۆ دانەناوەو ناوی مستەفای بردووە بۆ دەربازبووەیەکی تر.
4. هاشم محەمەد رەشید، هیچ ناوێکی خوازراوی نیە بەڵکو ناوی ڕاستەقینەی خۆیەتی، منیش دیدارێکم لەگەڵدا ئەنجامداوەو لەکتێبێکدا چاپ وبڵاوم کردووەتەوەو کتێبەکەشم بەناوی (هاشم) بڵاوکردووەتەوە، کەچی کاک تەهای بەرێز هاشمیشی کردووە بە(مستەفا)!  بەڵام مستەفا ناوی خوازراوەی کاک فەرەجە. کە ناسراوە بەفەرەجی تۆپخانە.
5. ئەنوەر محمەد راەزا ناسراوە بە ئەنوەر تەیار، لە دایکبوی (١٩٥٤)ە نەک ١٩٤٥، ناوی گوندەکەشی چەم سورخاوە نەک (چەمی سورخای) .
ئەمانە کۆمەڵێک هەڵەن لەو بەشەی کتێبەکەیدا کە پێمباش بوو ڕاستیان بکەمەوە،  سەیر لەوەدایە کۆی ئەم زانیاریانەی لە ژمارە (٨)ی گۆڤاری ئەنفالستان وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەسەرچاوەکەی بکات، تەنها ئەوەندەی بەمن رەوا بینیوە (شایانی باسە ڕۆژنامەنوس عومەر محەمەدیش پرۆفایلی بۆ هەر سیانزە دەربازبووەکە کردووە) ئەمە لەکاتێکدا نوسیوە کەوا ئەم زانیاریانەی لە لاپەرە (٨٥ هەتا ١٠٦) کە دەکاتە (٢٠) لاپەرەی کتێبەکەی هەمووی لە من وەرگرتووە کە لە گۆڤاری ئەنفالستان ژمارە (٨)دا بڵاوم کردووەتەوە و بۆهەریەکە لە دەربازبوانی گۆرە بەکۆمەڵەکانم ئامادەکردووە، هەموو جیاوازیەکەی نێوان ئەم بەشەی کتێبەکەی کاک تەها سلێمان لەگەڵ ئەوەی لەئەنفالستاندا بڵاوم کردوەتەوە تەنها ئەو کەمە دەستکاریانەیە کە هەڵەی تێداکردوون و لەسەرەوە راستمکردنەوە.  بۆبەراورد بڕوانە گۆڤاری ئەنفالستان ژمارە (٨) لاپەڕە ١٠ هەتا لاپەرە ٢٨ لەگەڵ کتێبەکەی کاک تەها سلێمان (جینۆسایدی گەلی کورد - پشکنین.. ئامارو زانیاری.. دیکۆمێنت. ) لاپەرە ٨٦ هەتا ١٠٦ . 
 بەڵام نازانم بۆچی ناوی چوار لە دەربازبوانی گۆڕی بەکۆمەڵی هەڵاواردووەو ناوی هیچ کامیان (ئەبابەکرعەلی و سدقی عەبدلقادرو فەتاح عەبدولقادرو بەنگین مستەفا)ی نەهێناوە ؟ 

510 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە