داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

دەمارگیری لە هەناوی لاشەی بێ رۆح ـدا

كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر



خوای باڵادەست مرۆڤی دروست کردوە هەر لە بنەڕەتیش دا  هەستی تێکەڵاوی و خۆشەویستی لەنێوان تاکەکان لەسەر بنەمای مرۆڤ بون بۆ مرۆڤە ئاساییەکان فەراهەم هێناوە ، کاتێک لە قورئانی پیرۆز دەڕوانین بەڕونی ئاڕاستەمان دەکات بۆ لێک تێگەیشتن و یەکتر ناسین بەلە بەرچاوگرتنی پاراستنی سنوری ناسنامەجیاوازەکان ، هەروەک دەفەرموێت (  ێا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاكُم مِّن ژَكَرٍ وَأُنپَی‌ٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ ) ، لەڕاستی دا ئەم ئایەتەی قورئان لەبازنەیەکی بەرفراوان موخاتەبەی مرۆڤایەتی دەکات، کاتێک لێی ورد دەبینەوە بەڕوونی بۆمان دەردەکەوێت مرۆڤایەتی لەسەر ڕێچکەی دەمارگیری دوور دەخاتەوە  جا بەهۆکاری نەتەوەیی و ئایینی ومەزهەبی بێت یان لەچوار چێوەیەکی بیری تەسکی حزبایەتی وفیکری بێت ، هەروەک ئەوەی لەفەرمودەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم ) دا هاتوە (لیس منا من دعا إلی‌ عصبیه‌ ولیس منا من قاتل علی‌ عصبیه‌ ولیس منا من مات علی‌ عصبیه‌). رواه أبو داود ،هەروەک لە فەرمودەیەکی تردا فەرمانمان پێ دەکات ودەفەرموێت : (دعوها فإنها منتنه‌). زانایان وپێشەوایانی ئیسلام بەهەستیاریەوە لەم حاڵەتە دەڕوانن ،هەروەک ابن القیم  ڕەحمەتی خوای لێ بێ دەڵێ : (الدعا‌و بدعوی‌ الجاهلیه‌ كالدعا‌و إلی‌ القبائل والعصبیه‌ ومپله التعصب إلی‌ المژاهب والگوائف والمشایخ وتفچیل بعچهم علی‌ بعچ یدعو إلی‌ ژلك ویوالی علیه ویعادی فكل هژا من دعوی‌ الجاهلیه‌)، هەروەها   ابن تیمیه‌ ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێ : (كل ما خرج عن دعوی‌ الإسلام والقرێ‌ن من نسب أو بلد أو جنس أو مژهب أو گریقه‌ فهو عزا‌و الجاهلیه‌). لێرەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە  کرمی دەمارگیری ئەوکاتە لەهەناوی لاشەی حزب و گروپ دا جەست و جۆدەکات کاتێک ڕۆحی بەهاکانی مرۆڤ بون و تێراوی ئیمان لەلاشەیدا نامێنێت و لەئەنجامیشدا دەبێت بەکەلاکێکی تێهەڵدراوی بێزراوی بۆگەن لەم کاتەشدا تەنها کەمتیار بەدەوری دا کۆڕ دەبەستن  و قەپی چێژی خۆیانی لێدەگرن ، بۆیە هەرکاتێک ورتە ورتی دەمارگیری لەهەر شوێنێک سەری هەڵدا باشترین ڕێگا کەسانی ژیر بیگرنەبەر ئەم فەرمودەی پێغەمبەرە (صلی الله علیه وسلم) کەدەفەرموێت ( ..... من كان یٶمن بالله والیوم الاخر فلیقل خیرا اولیصمت )، کەوابێ هیچ بیانویەک نیە بۆ گرتنەبەری ڕێگەی دەمارگیری بەشکاندنی ئەوانی دیکە چونکە خاوەن یەک ئامانجەکان ئەو کاتە ژیراتی خۆیان دەسەلمێنن کەلەخزمەت بەرەو لوتکەی یەک ئامانجی هەنگاو هەڵبگرن و هیچ کات بون و گەورەیی خۆیان لە هەوڵی بچوک کردنەوەی دەوروبەریان بەدی ناکەن..

 لەکۆتایی دا ئومێدەوارم لەخزمەت پڕۆژەی برایەتی دا چنینەوەی  نەخش و نیگاری دەست ڕەنگینیمان  ورد و جوانتر بکەین، چونکە هاووڵاتیانی کوردستان بەئومێدەوە لەهەنگاوەکان دەڕوانن .

654 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە