داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

با تفه‌نگه‌كان بێده‌نگ بن

لەتیف فاتیح فەرەج


1
ئه‌ها كه‌ ده‌مانووت ده‌وڵه‌ت به‌مجۆره‌ چێ‌ نابێت، هه‌بوون به‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ماندا ده‌هاتنه‌ خوارێ‌ و ده‌یانووسی ئه‌كرادی مالكی، ئاخر گریمان نابێ‌ په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال بن، ده‌ی ئه‌نه‌كه‌سه‌ كاریان به‌وێ‌ چیه‌ ، ئه‌وانه‌ "كوردله‌ری" كێن، كه‌ دڵمان به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ توركیا خۆش نه‌بوو، خۆ ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ڕقمان له‌ بارزانی یان ئاڵای كوردستان بێت، ترسمان له‌ رۆم بوو" رۆمی ئه‌وه‌نده‌ شومن له‌ شه‌خسیش ده‌ده‌ن زه‌ره‌ر " تۆ كه‌ بڕوا به‌ ئه‌ردۆغان ده‌كه‌یت من گوناهم چییه‌، خۆ سه‌رانی توركیاو ئاكه‌په‌ رونكردنه‌وه‌ی جوانیان دا له‌ باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌وه‌ ، ده‌ی خوێنی ئه‌و كوڕو كیژانه‌ی ده‌ڕژێن به‌ ئه‌ستۆی كێ‌، نه‌ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوا بوون به‌ ئه‌ردۆغان دروست ده‌كرێ‌، نه‌ ئه‌وی باپیرتی كوشتوه‌، ده‌بێته‌ دۆستی خۆت.
2
توركه‌كان هه‌رگیز له‌ ناو كوردا به‌ دووی دۆستا نه‌گه‌ڕاون، خۆ ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ بۆ فارس و عه‌ره‌بیش هه‌روه‌سا بێت، ئه‌وان به‌ دووی به‌ كرێگیراودا گه‌ڕاون، بۆیه‌ ئه‌ركی كورده‌ له‌ هه‌موو بزه‌یه‌كی سه‌رانی تورك به‌ گومان بێت، گه‌لۆ كێ‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌ردۆغان و تاقمه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌به‌نه‌ ریزی داعشه‌وه‌و ده‌ڵێن داعش و په‌كه‌كه‌ تیرۆریستن، له‌و لاشه‌وه‌ ئاڵا بۆ بارزانی هه‌ڵده‌كات، توركیا بارزانی وه‌ك كوردو وه‌ك بارزانی ناوێ‌، ئه‌وه‌ئه‌ركی بارزانیه‌ بزانێ‌ ئه‌ویان چۆن ده‌وێت،  بۆ كورد بارزانی و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، یان تاڵه‌بانی و ئاپۆ جیاوازیان چیه‌، ئه‌وه‌ بۆ ده‌بێ‌ یه‌كیان له‌ ئیمرالی بێت و یه‌كیشیان له‌ كۆشكی ئه‌ردۆغان، پێویسته‌ بارزانی ڕوون ڕه‌وان به‌ تورك بڵێ‌ یان دۆستایه‌تی یان هیچی تر.
3
مانه‌وه‌ی داعش تا ئێستاو شه‌ڕی داعش تا ئێستا بیانوویه‌كی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌ورو به‌رو له‌ سه‌رویانه‌وه‌ توركیا مژۆڵی ئه‌وه‌ بن خه‌ونی كورد له‌ بار به‌رن، له‌م نێوانه‌دا ئه‌ركی بارزانی و سه‌رانی دیكه‌ی كورد زۆر قورسترده‌بێت، لانی كه‌م له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ كه‌ فرت و فێڵه‌كانی ئه‌ردۆغان و تاقمه‌كه‌ی رود تر بخوێننه‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر چاوه‌ڕێی شه‌پازله‌ی پۆتن و تره‌مپیش نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بنه‌گوێ‌ ی نه‌یارانی كوردی بدات و كه‌یفمان پێبێ‌ ، خۆمان ته‌كبیری حاڵی خۆمان بكه‌ین " جۆشێ‌ بده‌ن وه‌كی هه‌نگ – ته‌دبیر بكه‌ن به‌ بێ‌ ده‌نگ ".

كێ‌ ده‌توانێ‌ ئاشتمان كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ گرنگه‌ ئه‌نه‌كه‌سه‌و په‌كه‌كه‌و یه‌به‌شه‌و په‌یه‌ده‌و په‌ده‌كه‌و یه‌نه‌كه‌و گۆڕان و هه‌رچی هه‌مانه‌و نیمانه‌، بتوانن له‌ ژێر كه‌پری ماڵه‌ شه‌هیدێكدا كۆبنه‌وه‌، ئه‌مه‌ وه‌ڵامه‌ بۆ ئه‌ردۆغان و تاقمه‌كه‌ی نه‌ك ئه‌وه‌ی دابه‌ش بین و هه‌ر لامان سه‌رگه‌رمی قێزاندنی ئه‌وی تر بێت، سبه‌ی نه‌ورۆزه‌ گه‌لۆ كێ‌ ده‌توانێ‌ ئاشتمان كاته‌وه‌.

1107 جار خوێندراوەتەوە
03/03/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە