Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

نازم عه‌بدوڵا




یه‌كێك له‌ هه‌ڵه‌ كوشنده‌كانی كادێرو ئه‌ندامانی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان، ئه‌وه‌یه‌ زۆربه‌ی كات له‌باتی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری پلان و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان بن و خۆیان به‌نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌یان پیشان بده‌ن و په‌یامه‌كه‌یان له‌لای خه‌ڵك خۆشه‌ویست بكه‌ن و به‌ چاو ساغ وڕێپیشانده‌ریانن بزانن، به‌ڵام به‌هۆی خۆخه‌ریككردن به‌هه‌ندێك بابه‌تی وه‌كو: به‌حه‌رام ناساندنی جه‌ژنی نه‌ورۆزو حه‌رامی وتنی سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب .. هتد، وه‌ نه‌قڵكردنی قسه‌ی ئه‌م زاناو ئه‌وكتێب له‌و بارانه‌وه‌، وایان لێده‌كات زیاتر له‌ناو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا به‌نامۆ ده‌ربكه‌ون، خه‌ڵكی له‌مه‌به‌ست و په‌یامه‌كه‌یان تێنه‌گه‌ن ..

 كه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان ده‌قاو ده‌ق، پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی قورئان و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌ (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، چونكه‌ قورئان و فه‌رموده‌ بیانه‌وێت شتێك قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن، هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌شتی بچوك و لاوه‌كیه‌وه‌ ده‌ست پێ ناكه‌ن.
دوه‌م: ڕێگری له‌هه‌رشتێك بكه‌ن به‌پله‌ به‌ندی و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌یكه‌ن، باشه‌ چ دژه‌ دینیه‌ك له‌وه‌دا هه‌یه‌ كوردیش وه‌كو هه‌مو گه‌لانی تری ئاسیای ناوه‌ڕاست، وه‌كو جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشای سه‌ری ساڵی كوردی بكه‌ن و ئاهه‌نگ و خۆشی بگێڕن؟!

 هه‌رچی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی دونیا هه‌یه‌، جه‌ژنی سه‌ری ساڵیان هه‌یه‌، كه‌سیش ناڵێت حه‌رامه‌، نازانم ئه‌م یاده‌ كه‌ له‌دوورو نزیك دژی هیچ بنه‌مایه‌كی ئایینی نییه‌، بۆ ئه‌بێ دژی بووه‌ستن و به‌ حه‌رام بزانرێت؟!

3532 جار خوێندراوەتەوە
21/03/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە