Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

شوان هه‌ورامی


ساڵانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕسك، گه‌لی كوردستان یادی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی كوردیی به‌رز راده‌گرن، به‌ڵام پارته‌كانی كوردستانیش بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و یاده‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبیی، بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ گه‌رمتر ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌تاراوگه‌ش هه‌ر شوێنێك كوردی تێدا بژیت، ئه‌و یادانه‌ی تێدا ده‌كرێته‌وه‌.
 
له‌باره‌ی گرنگیی نه‌ورۆزه‌وه‌ "جه‌میل بایك "ی سه‌ركرده‌ی دیاری PKK رایگه‌یاند كه‌ نه‌ورۆز بۆنه‌یه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی مانه‌وه‌ی گه‌لی كورد و له‌ فه‌وتان پاراستوویه‌تی، بۆیه‌ داوای له‌ جه‌ماوه‌ری باكووری كوردستان كرد، ئه‌و بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ به‌رز رابگرن .. هه‌ر بۆیه‌ باڵی سـیاسیی PKK له‌ باكوور (واته‌ HDP) له‌ شاره‌كانی باكووری كوردســتان و شاری ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌و یاده‌یان به‌ڕێوه‌ برد، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ جگه‌ له‌ هه‌ندێ حاڵه‌ت كه‌ لایه‌نگرانی PKK به‌ هه‌ڵگرتنی ئاڵای ئه‌و پارته‌ ده‌ستگیر كراون، ئه‌و یاده‌ به‌ ئازادانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و شاره‌وانیی و پۆلیس تا سه‌عات 3ی دوانیوه‌ڕۆی بۆ دیارییكردوون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمه‌كه‌، له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ هه‌ڵمه‌تی ریفراندۆمیشن كه‌ سه‌ركرده‌كانی هه‌ده‌په‌ داوا له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن به‌ نه‌خێر به‌شداریی له‌ ریفراندۆمی 16ی نیساندا بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌مواركردنی ده‌ستووری توركیا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی CHP به‌ نه‌خێر به‌شداریی ریفراندۆمه‌كه‌ ده‌كات، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پیرۆزبایی نه‌ورۆزیشی له‌ گه‌لی كورد نه‌كرد!!

به‌ڵام باڵی سوریای PKK واته‌ PYD ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی قه‌ده‌غه‌ كردو ئاسایشـی كانتۆنه‌كان، چه‌ندین لاوی كوردو لایه‌نگری پارته‌ كوردییه‌كانی تری قۆڵبه‌ست كرد، كه‌ به‌ نیازبوون ئاهه‌نگی نه‌ورۆز به‌رز راگرن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشتر ناوی كوردستان و رۆژئاڤایان له‌و فیدراڵییه‌ خۆجێیه‌ كرده‌وه‌و له‌سه‌ر داوای رووسیاو رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ناوه‌كه‌یان گۆڕیی به‌ باكووری سووریا، چونكه‌ ده‌یان ساڵه‌ رژێمی سووریا ئینكاری بوونی كورد ده‌كات له‌ خۆرئاوا، دیاره‌ ئه‌م قه‌ده‌غه‌ كردنه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان خواست و ئاراسته‌یه‌.

ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد له‌ داگیركه‌رانی پارچه‌كانی كوردستان داوای ئازادیی ده‌كه‌ن بۆ زمان و كلتوورو بۆنه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان، له‌و شوێنه‌ی كه‌ به‌ده‌ستی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌یه‌ ئه‌و یاده‌ وه‌كو بیانوو به‌كارده‌هێنن بۆ كاری حیزبیی و تۆمه‌تباركردنی ئه‌و وڵاتانه‌و حه‌قی خۆشیانه‌، به‌ڵام جێی خۆیه‌تیی بپرسین له‌ PKK ئایا هۆكار چیه‌ له‌و شوێنه‌ی ئێوه‌ ده‌ڵێن كارگێڕیی دیموكراسیتان دامه‌زراندووه‌، یادی نه‌ورۆز قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن و لاوانی كورد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و له‌م بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌دا له‌بری خۆشیی و شادیی فه‌زای ماته‌مینیی ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ؟!

1807 جار خوێندراوەتەوە
21/03/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە