Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

حه‌كیم حه‌مه‌د



ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌نجامی دا، تاوانی جه‌نگ و دژه‌ مرۆڤایه‌تییه‌ ..
14ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر موشه‌كبارانكردنی باره‌گاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌.

له‌كاتژمێر 12:30خوله‌كی شه‌وی 22-3-2003، هێزه‌كانی ئه‌مریكا باره‌گاكانی كۆمه‌ڵی ئسلامی له‌ناوچه‌كانی هه‌ورامان و خورماڵ موشه‌كبارانكرد، به‌و هۆیه‌وه‌ 45 پێشمه‌رگه‌و كادری كۆمه‌لی ئیسلامی شه‌هید بوون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون، له‌ ناوشیاندا براكه‌م به‌ناوی ئه‌بووبه‌كر شه‌هید بوو.

دوای 14ساڵ، هیشتا ئه‌مریكا به‌فه‌رمی داوای لێبوردنی له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌كردووه‌و هیج قه‌ره‌بوكی مه‌عنه‌وی و ماددی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌كردووه‌ته‌وه‌ .. كۆمه‌ڵی ئیسلامیش دۆسیه‌كه‌ی دانه‌خستووه‌و مه‌له‌فه‌كه‌ی به‌كراوه‌یی هێشتووه‌ته‌وه‌.

میدیای كوردی له‌وكاته‌دا بێده‌نگی به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌ڵبژارد، كه‌ به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرا، به‌ڵام هه‌ریه‌ك لە فاروق رەفیق و رێبین هەردی لە رێی نووسینەکانیانەوە تیشکیان خستەسەر رووداوه‌كه‌.

له‌سه‌ر ئاستی میدیای ده‌ره‌كیش، (وەزاح خەنفەر) به‌یامنێری ئه‌وكاته‌ی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری، له‌هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی له‌سه‌ر موشه‌كبارانه‌كه‌ ئاماده‌كرد. 
لە جەنگیشدا ئەخلاق هەیە، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت لە کاتی (جەنگ)دا، خەڵکی مەدەنی و ئەوانەی تەرەفی شەڕ نین پارێزاو بن، بەڵام ئەمریکا لە سەرەتای پرۆسەی داگیرکردنی عێراق، ستەمێکی گەورەی لە کۆمەڵی ئیسلامی کرد، 45 پێشمه‌رگه‌ و کادری کۆمەڵی ئیسلامی شەهید کرد، لە کاتێکدا کۆمەڵ دوور و نزیک پەیوەندی بەو بارگرژیانەوە نەبوو .. ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌نجامی دا ، تاوانی جه‌نگ و دژه‌ مرۆڤایه‌تییه‌ ..

6465 جار خوێندراوەتەوە
21/03/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە