Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

سالار مەحمود



بەپێی یاسای ژمارە (۱٤)لە ساڵی ۱۹۹۹پەرلەمانی كوردستان  ئاڵای كورستان بەفەرمی ناساندوەو هەر بە بڕیاری پەرلەمانیش رۆژی ئاڵا لە كوردستاندا لە ۱۷ی كانوونی یەكەم بە بڕیاری ژمارە(٤۸) رۆژەكە دیاری كراوە. بەپێی دەستووریی هەمیشەیی عیراق كە ساڵی ۲٠٠٥پەسەند كراوە یاساكانی پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی سەلمێنراوە، لەدەقی مادە ۱٤۱ی دەستووری هەمیشەیدا هاتووە كار بەیاساو بڕیارەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت ئەوانەی لە ساڵی ۱۹۹۲ەوە ۲٠٠۳ دەركراوون، ئەمەش هێمای خۆی هەیە. سەبارەت بە ناوچە  ناكۆكی لەسەرەكانیش  بەپێی دەستووری هەمیشەیی  عیراق نەوتراوە تەنیا ئاڵای عیراق بەرز بكرێتەوە لە كەركووك یان نابێ ئاڵای كوردستان هەڵبكرێت.

 لەبەر ئەوەی بۆ جێبەجێكردنی  ماددەی ۱٤٠  ی دەستوور دوا وادە ۳۱/۱۲/۲٠٠۷ ە.  لەو ماوە بۆ ئەم دە ساڵە ۲٠۱۷، ئیرادەی گشتی كوردستانیان لە كەركووك خوازیارن بە تەواوی چارەنووسی شارەكەیان  یەكلا بكرێتەوە.  بەتایبەتیش دوای ئەوەی  لە سایەی ئەم ئاڵایەدا تیرۆریستانی داعش لەكەركوك و دەوروبەری  تێكشكێنراو بە سەدان شەهید هەزاران بریندار پارێزگاریان لە ناسنامەی پارێزگاكەكرد.

هەڵكردنی ئاڵای كوردستان باببێتە دەرفەتی شەفافیەتی فرۆشتنی نەوتی كەركووك و گەڕانەوەی داهاتەكەی بۆ خەڵكی كەركووك وچیتر نەوت لەكەركووك نەبێتە مایەی مەینەتی بۆ هاونیشتمانییەكانی لەسایەی هەموو دەسەڵاتەكاندا.

1090 جار خوێندراوەتەوە
23/03/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە