Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

دیاری محه‌مه‌د



بەداخەوە دۆخی سیاسی هەرێم ئاڵۆزەو دامەزراوەی شەرعی کوردستان کە پەرلەمانە، پەكخراوە و پەکخستنیشی درێژەی کێشا.

لە ئێستادا لایەنەکان باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان دەکەن، من تەمەننا دەکەم پەرلەمان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆیی و هێزەکانیش پێکەوە باس لە چارەنووسی ئەم هەرێمە غەدر لێکراوە بکەن.
 
دەشمەوێت روو بکەمە کادیر و ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵی ئیسلامی و پێش هەموو شتێك دەستخۆشیان لێ بکەم، کە خۆنەویستانە هەمیشە فاکتەری گەشەسەندنی کۆمەڵی ئیسلامی بوون، پێشیان دەڵێم: سەربەرزبن بە نوێنەرانتان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەوانەی دەنگتان بۆ دان لە ئاست دەنگەکانتاندا بوون ..
 
ئەگەرچی لەسایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێوبردن لە ڕابردوودا، دۆخی ئابووری هاوڵاتیان خراپە، بەڵام نوێنەرانی کۆمەڵی ئیسلامی توانیویانە بە هاوڵاتیان بڵێن: ئێمە دەتوانین بەرپرسێکی سەرکەوتووی بەڕێوبردنی وڵات بین، لەهەر جێیەك کارێك بگرینە دەست درێخی ناکەین لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان بێ جیاوازی.
 
دەستخۆشی بۆ سکرتێری پەرلەمان و فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. 
دڵخۆشبن بە تیمی حکومی کۆمەڵی ئیسلامی و لە ئاستی ئەنجومەنی وەزیراندا لە باشترینەکانن و هاووڵاتیان شاهیدی گەورەیی ڕۆڵی نوێنەرانی کۆمەڵن، سەربەرزبن بە حکومەتی خۆجێی سلێمانی، کە نوێنەرانانی کۆمەڵی ئیسلامی لە باشترین و چالاکترینەکانن و دۆست و دوژمن شاهیدی بۆ ئەو کەسانە دەدەن کە ئێوە ناردنتانە پۆستەکان.
 
ڕۆڵی هەلوێستی سیاسی بەڕێز ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و بەرپرسانی سیاسی و سەرکردایەتی کۆمەڵ و نەچونە ژێر باری هیچ فشارێك و دانانی پلانی سیاسیانە و خۆڕاگرانە وایکردوە بڵێین: ئێوەی ئەندام و دۆستانی کۆمەڵی ئیسلامی سەربەرزانە لەدەرگای ماڵەکان بدەن و داوایان لێ بکەن دەستبارگرمان بن و متمانە بە کۆمەڵ و نوێنەرانی بکەن.

بە ڕوو سوریەوە بە خەڵك بڵێن لە ڕابردوودا سەربەرزمان کردن و لە ڕیزی هاوڵاتیاندا دانەبڕاین و لەداهاتووش بەهەر نرخێك بێت لە ڕیزی خەڵکی هەژاری ئەم وڵاتەدا دەبین و دەنگەکانتان ئەکەینە هێزی بڕینی ڕێگە و هۆکاری خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
بۆیە لە داهاتوودا بەشانازیەوە هەموومان دەڵێین ئێمە کۆمەڵی ئیسلامین و هیچ بەربەستێك ناتوانێ بمانوەستێنێت، بە پشتیوانی خوای گەورە و دڵسۆزی ئێوە.

1193 جار خوێندراوەتەوە
27/03/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە