Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عومه‌ر گوڵپی



هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌شارێك كه‌ به‌ درێژایی‌ مێژووی‌ جوڵانه‌وه‌ سیاسییه‌كان‌و به‌تایبه‌ت پاش دۆزینه‌وه‌ی‌ زێڕه‌ ڕه‌شه‌كه‌ بۆ كورد‌و وڵاتانی‌ دراوسێ‌‌و نه‌یارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مانای‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی‌ كێشه‌و ململانێ‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان ڕێگه‌ بگرێت له‌ ده‌ركه‌وتنی‌ وێنه‌كه‌ی‌ به‌و بایه‌خه‌وه‌ یاخود گرفت‌و پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ بژێوی‌ ژیانه‌وه‌ له‌ بایه‌خه‌كه‌ی‌ كه‌م بكاته‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ قۆناغی‌ دوای‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستانه‌ له‌ كه‌ركوك، چونكه‌ ساده‌ترین لێكدانه‌وه‌ لای‌ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ تری‌ وه‌ك عه‌ره‌ب‌و توركمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ هه‌ڵكردنی‌ ئه‌م ئاڵایه‌ پێیان ده‌ڵێیت ئه‌م شاره‌ كوردستانییه‌و سه‌ر به‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌‌و هه‌موو ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی‌ له‌سه‌ر كاغه‌زو جیاوازییه سیاسییه‌كان‌و ده‌قه‌ یاساییه‌كان بوو له‌سه‌ر زه‌وی‌ تا ڕاده‌یه‌كی‌ زۆر یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و به‌تایبه‌ت هه‌ردوو لایه‌نی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ له‌و شاره‌ كۆتایی‌ به‌ ململانێ‌‌و قۆناغی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ خراپ بهێنن‌و نمونه‌یه‌كی‌ جوانی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و پێكه‌وه‌ ژیان پیشانبده‌ن به‌جۆرێك هاوشارییه‌كانی‌ تری‌كورد له‌ شاره‌كه‌ ئاسوده‌ بژین‌و دڵنیابن له‌وه‌ی‌ مافه‌كانیان زایه‌ ناكرێن‌و پێشێلناكرێن.

پێویسته‌ له‌و شاره‌ ده‌رهێنان‌و فرۆشتنی‌ نه‌وت‌و داهاته‌كه‌ی‌ ڕوون بێت، پێویسته‌ دیاربێت داهاتی‌ ته‌نكه‌ره‌ نه‌وته‌كان چی‌ لێدێت‌و ته‌نها دووكه‌ڵه‌كه‌ی‌ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ نه‌بێت، پێویسته‌ له‌و شاره‌ كۆتایی‌ به‌ دوو ئاسایشی‌‌و دوو ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌‌و دوو سوپای‌ پێشمه‌رگه‌یی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ بهێنرێت، پێویسته‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی‌ تر كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێت یه‌ك مه‌رجه‌عی‌ ویزارییان هه‌بێت له‌ هه‌ولێره‌وه‌، پێویسته‌ گوریس پچڕێنه‌ی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ له‌سه‌ر شاری‌ كه‌ركوك كۆتایی‌ پێبێت‌و لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌و شاره‌ هه‌ڵبده‌نه‌وه‌ به‌جۆرێك خزمه‌تی‌ ڕاسته‌قینه‌ به‌ هه‌موو كه‌ركوكییه‌كان بكات.

هه‌موو چاومانه‌ له‌ كه‌ركوكه‌، دوای‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵا، یه‌كده‌ستی‌‌و یه‌ك به‌رنامه‌یی‌ ببینین، تا ده‌رفه‌تی‌ به‌ڕێوبردنێكی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌ شارێك پیشانبدرێت كه‌ دۆست‌و دوژمن چاوی‌ له‌سه‌ریه‌تی‌، ئه‌گه‌رنا دوورنییه‌ ئاگری‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵا له‌ كه‌ركوك (كه‌ خه‌ونێكی‌ دێرینه‌ی‌ هه‌موو كورده‌) وه‌ك نه‌وته‌كه‌ی‌ بۆ چه‌ندین ساڵی‌ تر به‌ گڕه‌كه‌ی‌ كه‌ركوكییه‌كان‌و خه‌ڵكی‌ كوردستان نه‌سوتێنێت.

1253 جار خوێندراوەتەوە
29/03/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە