Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

سۆران عومه‌ر


لابردنی ته‌جاوه‌ز له‌ فه‌قیره‌كانی ‌به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌وه‌ ده‌ست پێ ناكات له‌ دزه‌ گه‌وره‌ نیشتمان فرۆشه‌كانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات ...

لابردنی ته‌جاوه‌زات له‌سلێمانی له‌ده‌ستفرۆشه‌ هه‌ژاره‌كانه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌! 

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌شاری سلێمانی قایقمامیه‌ت و پارێزگای سلێمانی ده‌ستیان كردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تی لادانی ده‌ستگێڕو عه‌ره‌بانه‌و مێز، بۆ ڕێكخستنی ناوبازاڕ، بۆ لادانی ته‌جاوه‌ز.

ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی خه‌ڵكێكی هه‌ژارو كه‌مده‌ستی لێ كه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ بژێویان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه‌.
ڕاسته‌ ناوبازاڕ قه‌ره‌باڵغ كراوه‌، زۆركات له‌و دۆخه‌دا دزی كراوه‌و گێچه‌ڵ به‌ ئافره‌تان كراوه‌، به‌ڵام ئه‌م دیاردانه‌ ته‌نها له‌م كاته‌دا ڕوینه‌داوه‌.
ڕاسته‌ بازاڕ ڕێكخستنه‌وه‌ گرنگه‌و لابردنی زیاده‌ڕۆیی ئه‌ركی قایمقامیه‌ت و شاره‌وانی و پارێزگاره‌، به‌ڵام بۆ له‌فه‌قیره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن؟ ئایا لابردنی زیاده‌ڕۆیی له‌ داگیركردنی زه‌وی و ڤێلای نایاسایی له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵیه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات یان له‌ده‌ستگێڕو و ده‌ستفرۆشی ناو بازاڕه‌وه‌؟

حكومه‌ت به‌و جۆره‌ موچه‌و مافی خه‌ڵك بدات، خه‌ڵكێك له‌بری دزی و ده‌رۆزه‌ ده‌ستفرۆشی بكات پێی ڕه‌وا نابینن ؟ چه‌كدار ده‌نێرن و شه‌قی تێهه‌ڵه‌ده‌ن و ئه‌یانگرن و كه‌لوپه‌له‌كه‌ی ده‌شكێنن؟ بۆ هێنده‌ دوژمنی فه‌قیرن ؟ 
به‌ڕێز كاك سه‌رداری پارێزگار به‌وه‌كاله‌ت كه‌ هه‌موو قومارخانه‌كانت پێ داناخرێ بۆ یه‌خه‌ی عه‌ره‌بانه‌چی ده‌گری؟ 
كه‌ ئه‌و هه‌موو زه‌ویه‌ داگیركراوه‌ كشتوكاڵیه‌ی كراوه‌ به‌باخ و ڤێلا ئه‌و زه‌ویانه‌ی ئێسته‌و له‌م كاته‌دا داگیرده‌كرێ و ده‌فرۆشرێ پێتان ڕاناگیرێ و وه‌رناگیرێته‌وه‌ بۆ ده‌چنه‌ سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار كه‌ بژێویه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ؟
له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌وه‌ین له‌گه‌ڵ شوێن بۆ دابین كردنین، فه‌رموو شوێنه‌كه‌یان بۆ دابینكه‌ن ئه‌وكات نانبڕاویان بكه‌ن.

ئه‌زانی به‌شێكی ئه‌وانه‌ ده‌نگده‌ری ئێوه‌و ئێمه‌ن؟ ئه‌زانی به‌شێكیان ئه‌وانه‌ن كه‌به‌سه‌ر دیوارو عاموده‌وه‌بوون شه‌وو ڕۆژ له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و هه‌ندێكیشیان چاودێری سندوقه‌كان بوون؟ 
ده‌س خۆش جیاوازی نیه‌ هه‌مووان بۆ فه‌قیر یاسا جێبه‌جێكه‌رن به‌ڵام بۆ دزو گه‌نده‌ڵ و مافیا حه‌یف بێده‌سه‌ڵاتن.

6324 جار خوێندراوەتەوە
03/04/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە