شاردنه‌وه‌ی برینه‌كان
لەتیف فاتیح فەرەج
1
به تاڵانبردن و دزینی نه‌وتی كوردستان و كه‌ركوك بۆ توركیا‌و به تایبه‌ت بۆ ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په ، په‌كخستنی پارله‌مان و سوكایه‌تی كردن به ده‌نگی هاونیشتمانیانی ئه‌م وڵاته، به ده‌نگی پارتیهكانیشهوه ، برسی كردنی خه‌ڵك و بڕینی نا ئاكاریانهی موچه‌كانیان به بیانووی نه‌بوونی پاره‌وه، سوكایه‌تی كردن و لێدانی هاووڵاتیان ، به بڕیاری حزبی ناردنه‌وه‌ی وه‌زیر بۆ ماڵه‌وه ، به بڕیاری حزبی قسه‌كردن له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كه زیاتر له خۆڵكردنه چاو ده‌چێت تا پڕۆژه‌و به‌رنامه ، كۆكردنه‌وه‌ی حزبه‌كان له بری پارله‌مان ، هه‌وڵدان بۆ كۆیله كردنی خه‌ڵك تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی نرخ له سه‌ریان دابنرێت ، هه‌موو ئه‌مانه برینی قووڵن به جه‌سته‌ی شه‌قار شه‌قار بووی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ، له نێو ئه‌م هه‌موو برینه‌دا داوای یه‌كڕیزی كردن و داوای دانانی لیژنه بۆ پرسی ریفراندۆم وه‌ك كۆمیدیایه‌كی ناشرین دێته به‌رچاو ، كۆمیدیایهك كه تێیدا گشته خه‌ڵك ده‌كرێته قوربانی بۆ شاردنه‌وه‌ی عه‌یب و عاره كانی 26 ساڵ له قێزه‌ونی .
2
په‌لاماردانی په‌كه‌كه هیچ مانایه‌كی دیكه‌ی نیه جگه له ماستاو بۆ ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان ، ئه‌وانه‌ی په‌لاماری په‌كه‌كه ئه‌ده‌ن ، ده‌یانه‌وێ سته‌می تورك له كوشتنی بابی مه‌لا مسته‌فای بارزانیه‌وه تا ئه‌مڕۆ له بیر خه‌ڵك به‌رنه‌وه ، ده‌یانه‌وێ بڵێن كوشت و بڕی ده‌رسیم خه‌تای په‌كه‌كه بوو ، كوشتنی شێخ سه‌عیدی پیران ، شێخ عوبه‌یدیلا، كوشتنی ئازادی خوازانی كورد ، كوشتنی مو‌سا عه‌نته‌ر له تاریكی‌دا ، هه‌موو ئه‌و سته‌مكاریانه‌ی نزیك به هه‌زار ساڵه عوسمانیه‌كان و ئهتاتوركیهكان و ئاكه‌په‌ییه‌كان له كوردی ده‌كه‌ن خه‌تای په‌كه‌كه بوو ، ئاخر ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌بوایه ڕه‌نگ بوو ئه‌تاتورك مافی خۆخاوهنی به كوردان دابا ، په‌كه‌كه نه‌بوایه ئه‌ردۆغان له ژوری نوستنی خۆی ئاڵای كوردستانی هه‌ڵده‌كرد ، ئه‌وانه‌ی وازیان له ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان هێناوه‌و په‌لاماری په‌كه‌كه ده‌ده‌ن ، له‌و ژاندرمانه تورك ترن كه "له سه‌ر پردی ده‌لال له زاخۆ ده‌ست بۆ شه‌ره‌فی كورد ده‌به‌ن " ئه‌و ڕسته‌ی كۆتای ئه‌وه دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ پێش ئه‌وه‌ی سێڵڤی له‌گه‌ڵ قارداشان بگرێ له چیرۆكێكی جوان‌دا به‌و جۆره‌ی وێنه كردووه .
3
بۆ په‌كه‌كه‌و پارتی وا باشتره كورد بوون و مرۆیی بوونی خۆیان بخه‌نه سه‌رو هه‌موو شتێكی دیكه‌وه، په‌كه‌كه هه‌بێت یان نا ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په رقی خۆیان له كورد ناشارنه‌وه، ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په شینی پیسبوونی هێلكه‌كانیان ده‌گێڕن، هه‌ق نیه پارتی له‌و ریزه‌دا بێت، شكستی قه‌ڵغانی فوڕات ، زڕبوونی خه‌ونی كه‌وتنی كۆبانی، تڕۆكردنی ئه‌كه‌په و ئه‌ردۆغان له لایه‌ن ئهمهریكاو ئه‌وروپاو رووسیاوه ،ئه‌م هێلكهیهش پیس ده‌بێت ، ئه‌و په‌لاماره ناوچه‌ی دژه فڕینی به دوادا دێت ، باشتره پارتیه‌كان داوای خوێنی ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیده بكه‌نه‌وه ، نه‌ك پاكانه‌كردن بۆ ئه‌ردۆغان كه بۆ ئه‌و كوشتنی كوردی ڕه‌ش و سپی هه‌ر كوشتنه .
868 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2017
هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە