Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عەبدولستار مەجید


بەبۆنەی ھاتنەوەی 1ی ئایار کە لە جیھاندا بە ڕۆژی جیھانیی کرێکاران ناسراوە، پیرۆزبایی لەو چینە زەحمەتکێش و ماندووە دەکەم و دەستی قڵیشاو و زبر و ماندووی یەک بەیەکیان دەگوشم و تەمەننای لەشساغیی و ئەوپەڕەی تەندروستی زۆر باشیان لە خوای گەورە بۆ دەخوازم.
بەداخەوە لە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەی ئاوڕی جدی لە ژیان و گوزەرانی کرێکاران نەدراوەتەوە و، نەتوانراوە خزمەتیان بکرێت و بە یاسا مافەکانیان دەستەبەربکرێت، لە ھەمانکاتدا بەھۆی قەیرانی داراییشەوە ژمارەیەکی زۆریان کارەکانیان لە دەستداوە کە تاکە سەرچاوەی نان و بژێوی خۆی و بنەماڵەکەیەتی.

ئێمە لە ئیسلامدا گەورەترین بنەماو یاسامان ھەیە، کە بەر لە ھەزار و چوار سەد ساڵ لەلایەن پێغەمبەری پێشەوامان درودی خوای لەسەر بێت، چەسپێنراوە و مافی کرێکارانی بە تەواوی پاراستووە و، فەرمانی کردووە کە بەر لە وشکبوونەوەی عەرەقەی ناوچەوانیان، پێویستە ماف و کرێی کرێکار بدرێت، ھەروەک ھەڕەشەی جدیش لەوانە دەکات کە پارەی کار و حەقی ماندوبوونیان دوادەخات یان نایدات !

پێویستە کرێکارانی ئێمە ھاوشێوەی ھاوپیشەکانیان لە جیھاندا، بە یاسا مافەکانیان بۆ دابینبکرێت و، ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە ھەلی کاریان بۆ بڕەخسێنێت و ئاوڕی جدی لە ژیان و گوزەرانی خۆیان و خانەوادەکانیان بداتەوە .
دووبارە پیرۆزبایی لە کرێکارانی ماندووی کوردستان لە ھەر چوار پارچەکە دەکەم و ھیوای تەندروستیەکی زۆر باشیان بۆ دەخوازم.

عەبدولستار مەجید
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

1523 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2017

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە